سەردار عەبدوڵا هونەرمەندی کاریکاتێریست: بۆپێشەوە دەکرێت وەلاتربێت و لە هەوڵی وەڵامدانەوە بە کێشە و مەسایلەکانی دنیای ئەمڕۆ بێت بە میتۆدێکی سەردەمییانە
لەدەسپێکی ساڵی پێنجەمیدا، بەشێک لە هاوکارانی بۆپێشەوە، بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕۆڵ و جێگاو ڕێگای بۆپێشەوە، دەخەنە ڕوو…
سەردار عەبدوڵا هونەرمەندی کاریکاتێریست: بۆپێشەوە دەکرێت وەلاتربێت و لە هەوڵی وەڵامدانەوە بە کێشە و مەسایلەکانی دنیای ئەمڕۆ بێت بە میتۆدێکی سەردەمییانە
بۆ نەوەیەک کە بۆپێشەوەی نەوەتەکانی دەبینی و ئێستا کە بۆ پێشەوە هاتۆتەوە مەیدان دەکرێت جێگەی دڵخۆشی بێت و ئاهێک بەدڵاندا بێنێتەوە. بەڵام بۆ بەڕێوەبەرانی ئێستای بۆپێشەوە دەکرێت وەلاتربێت و لە هەوڵی وەڵامدانەوە بە کێشە و مەسایلەکانی دنیای ئەمڕۆ بێت بە میتۆدێکی سەردەمییانە.. ئەوەی من دەیبینم لە ڕووی شێوازەوە بۆپێشەوەی کۆن و نوێ زۆر لەیەکەوە نزیکە، بەتایبەت شوازی مونتاژ و درووستکردنی تایتڵ و دانانی ماددەکان کە نەدەبوو وابێ چونکە ئەمڕۆ ئێمە کار لەسەر میدیای دیجیتاڵ دەکەین نەک کاغەز. باشتر بوو بەو شێوەیە چاپبکرێت و بەشێوەیەکی تر بۆ میدیای ئەلیکترۆنی مامەڵەی لەگەڵ بکرێرێت. باشترە بابەتەکان کورت وچڕبکرنەوە و کار لەسە چاوی بینەر بکرێت بەڕاستی بۆیە دەڵێم بینەر چونکە لە ڕۆژنامەی کاغەزدا ئێمە خوێنەرمان هەیە، بەڵام لە میدیای ئەلیکترۆنیدا خوێنەر و بینەریشمان هەیە. بینەرەکان زیاتر بەداوای شێوازدا دەگەڕێن بەڵام مەرج نییە خوێنەری باشبن. بەڵام شێوازی جوان و کاری ئێستاتیکی دەیانکاتە خوێنەر، کە بەڕاستی ئەم بەشە زۆرترینن لە خوێنەرە جدییەکان. بەڕای من ڕاست وتن و جواننووسین بەتەنیا بەس نییە، پێویستە میدیایەکی بەهێز و پۆرتاڵێکی بەهێزی ئەلیکترۆنیت هەبێت تا بینەرەکانی بەر شاشە بگۆڕیت بۆ خۆێنەرێکی باش.