د. سەلاحی گەرمیان: بۆپێشه‌وه درێغی نه‌كردوه له ده‌رخستن و ڕووماڵكردنی پرسه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كۆژانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و خۆی له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك ئه‌بینێته‌وه به‌رانبه‌ر به‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان…
لەدەسپێکی ساڵی پێنجەمیدا، بەشێک لە هاوکارانی بۆپێشەوە، بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕۆڵ و جێگا‌و ڕێگای بۆپێشەوە، دەخەنە ڕوو…
د. سەلاحی گەرمیان: بۆپێشه‌وه درێغی نه‌كردوه له ده‌رخستن و ڕووماڵكردنی پرسه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كۆژانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و خۆی له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك ئه‌بینێته‌وه به‌رانبه‌ر به‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان…
له‌یادی پێنج ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی بۆ پێێشه‌وه بەبڵاوكردنه‌وه و ده‌ستخۆشی گه‌رم له ستافی بۆپێشه‌وه ئه‌كه‌م و ئه‌رك و ماندووبونیان به‌رز ئه‌نرخێنم و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون بۆ بۆپێشه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاوات و ئامانجه‌ی له‌پێناویدا له‌هه‌وڵ و ته‌قه‌لادان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به پێویستی ئه‌زانم سه‌رنجێك بخه‌مه‌ڕوو به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی بۆپێشه‌وه لەبواری ڕۆژنامه‌وانی پیشه‌یی و خزمه‌تگه‌یاندن به‌زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان، له‌بری قه‌تیس مانه‌وه له‌نێوان كۆمه‌ڵێك چالاكوانی حیزبی یان ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له خوێنده‌واران و ڕۆشنبیراندا. لێره‌دا ئه‌وه‌ی بەگرنگی ئه‌زانم ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆپێشه‌وه درێغی نه‌كردوه له ده‌رخستن و ڕووماڵكردنی پرسه جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كۆژانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه و خۆی له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك ئه‌بینێته‌وه به‌رانبه‌ر به‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌ڵام نه‌یتوانییوه ببێته سه‌كۆیه‌كی دیار و كاریگه‌ر و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌ناو چین و توێژه به‌شخوراوه‌كان و خه‌ڵكی زه‌ره‌رمه‌ند له حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كلیپتۆكراتی جووت بنه‌ماڵه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆئه‌وه‌ی بۆپێشه‌وه نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌و سه‌كۆ به‌رینه بۆ بیروڕای جیاواز و پێچه‌وانه، یان ببێته ئامرازێك بۆ ده‌ربڕین و گه‌یاندنی ڕاوبۆچوونی ڕه‌وته سكیولار و دیموكراسیخوازه‌كان له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌وڵی نه‌داوه له قاوغی دۆگمای ئایدۆڵۆجی خۆی ڕزگار كات و ڕێی كرانه‌وه به‌ڕووی هه‌موو بیروبۆچوونی جیاواز بگرێته‌به‌ر.
جارێكی‌تر ده‌ستخۆشی بۆ ستافی بۆ پێشه‌وه و پیرۆزبایی ساڵی پێنجه‌مینی ئه‌م سه‌كۆیه ئه‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و گه‌شه‌كردنی ئه‌خوازم….له‌گه‌ڵ ڕێزی
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان