چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلیر) خەونی بەهاری

0

چەند شیعریکی: خالید بایەزیدی (دلیر)

خەونی بەهاری

 

بەهارهات!

بەلام نازانم بۆ:

درەختەکان ناپشکوین

بەگومانم…

ئەوگوڵەباخەی خوی کوشتووە

خونچەکانیشی لەگەل خوی بردووە؟!

2-

ژنێک کوژرا!

گوڵێک لە دە ستە کانی ڕوا…

لەلایەن بەهارەوە

ئەم گوڵە

بەهەموو خوشەویستان

پێشکەش کرا     !

3-

دیسان بەهار هات

بەڵام من!

لە خە ونی خەیاڵی گوڵەکاندا

خەوم لێکە وت

4-

گوڵێک تووڕە بو!

چونکە دەیان ویست

بیبەن بۆباخچەی پاشایەک

پاش سەدان ساڵ دیتیان:

ئەم گوڵە…

لەسەرگوڕی هەژارێک ڕواوە

5-

بەهار!

هەمیشە گەلایەکی زەرد

لەسەر شانەکانمان ئەڕوێنێت

وگەڵایەکی سەوزیش

لەسەرشانەکانی خوی…

تاکووئێمە: پیربین و

بەهاریش گەنج

6-

باڵندەیەکی لە زیندانکراو

دەیەویست:

لانی کەم!

دەلاقەکە ی…

روبەڕوی بەهاربکریتەوە

7-

لە خوێنی خۆماندا

گەوزاین

تاکوو بەهار

بە هەنگاوەکانی

گوڵاڵە وسەوزایمان

بۆ بێنێت!

8-

دڵتەنگ ئەبم

بارانی بەهاری

دەم وچاوم ئەشووا

وتنوک…تنوک… ماچم ئەکا!

9-

ساڵەهای ساڵە!

خەونی بەهار ئەبینم

بێ ئەوەی کە…

بەهارێکم دیتبیت؟؟!!

Leave A Reply

Your email address will not be published.