بەرزو بەڕێز بێت یادی گیان بەختکردوانی بزوتنەوەی شورایی…

0
بەرزو بەڕێز بێت یادی گیان بەختکردوانی بزوتنەوەی شورایی…
 
کۆتایی مانگی مارس و سەرەتای مانگی ئازاری ١٩٩١، سوپای دڕندەی بەعس، هێرشی کردەوە سەر کوردستان بەمەبەستی دوبارە گێڕانەوەی دەسەڵاتی سەرکوتگەرانی خۆی، کە بووە هۆی ئاوارەیەکی ملیۆنی خەڵکی کوردستان. لە کاتی گەڕانەوەی سوپای بەعسدا، حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و هێزی چەکدار و سەرانیان،لەگەڵ ئەوەدا خاوەنی چەکی باش و جبەخانەیەکی فراوان بوون کە پیشتر لە راپەریندا دەستیان بەسەردا گرتبوو، ڕێگەی ڕاکردن و بەزینی پێش وەختەیان گرتە بەر، کە لەگەڵ خۆیدا بەناچار خەڵکی کوردستانیش ئاوارەی سەر سنورەکانی عیراق/ ئیران، عێراق/ تورکیا، عێراق/ سوریا کرد، ئەم ئاوارەییە بووە هەڵگری سەدان و هەزاران چیرۆکی دڵتەزێن.لە جەرگەی ئەو تراژیدیا ئینسانییەدا… ئەوەی لەو نێوەدا هەوڵیدا خەڵکی کوردستان لە دڕندەیی سوپای بەعس بپارێزیت و بەرگری لەخەڵکی کوردستان بکات، بزوتنەوەی شورایی و شوراکانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی بوون… بەڵی ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی سەرباری کەم ئەزموونی و نەبوونی پێداویستی سەربازی پێویست، بریاری بەرەنگاری و وەستانەوە بەرووی سوپای درندەی بەعسیاندا، بەداخەوە لەو بەرامبەرکێ نابەرابەردا ژمارەیەک لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی شورایی لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی گیانیان بەختکرد… ئەمانەی خوارەوە پۆلێک لەو هاوڕێ گیان بەختکردوانەن…
بەرزو بەڕێز بێت یادی گیان بەختکردوانی بزوتنەوەی شورایی…
Leave A Reply

Your email address will not be published.