پشدەر محەمەد: پارتی و توركیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م سودمه‌ندن له هه‌نارده‌ی نه‌وت و خه‌ڵكی باشوری كوردستان و حكومه‌تی عێراق و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستانیش زەرەرمەندی هه‌نارده‌ی نه‌وتن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ…
پشدەر محەمەد: پارتی و توركیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م سودمه‌ندن له هه‌نارده‌ی نه‌وت و خه‌ڵكی باشوری كوردستان و حكومه‌تی عێراق و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستانیش زەرەرمەندی هه‌نارده‌ی نه‌وتن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز پشدەر محەمەد ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی سەبارەت بە ململانێی نێوان بەغدا و هەرێم بەرەو کوێ؟…
بۆپێشەوە: دەسەڵاتی سیاسی بەغدا و هێزە سیاسیەکانی، تا دێت ئاستی گوشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێم زیاد دەکەن، ڕیشەی ئەم گوشارانە چییە؟
پشدەر محەمەد: له راستیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند به‌شێكه، له‌لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌زانن به‌رپرسانی هه‌رێم له‌خه‌می خۆیان و نه‌وه‌كانیانن و و په‌یوه‌ندیان به به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌وه نه‌ماوەو و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌م سیستمی حوكمرانیه‌ی قبوڵ نییه. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ست ده‌كرێت به‌رپرسانی عێراق له فیدراڵیه‌ت و ده‌ستور تا راده‌یه‌ك پاشگه‌ز بوونه‌وه.
بۆپێشەوە: بەغدا داوای ڕادەستکردنی تەواوی دۆسیەی نەوت لەهەرێم دەکات، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
پشدەر محەمەد: پێم وایه ئه‌گه‌ر ڕاپرسی له هه‌رێم بكرێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش پشتیوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌وت ڕاده‌ستی عێراق بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ؛ نه‌ك هه‌ر نه‌بووه مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵكو بووه هۆی به‌دبه‌ختی و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دروستكراوی دارایی. حزبه‌كان له هه‌نارده‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌وت ملیاران دۆلاریان له‌رێگه‌ی دانانی پاره‌ی نه‌وت له بانكی ئه‌هلی به پاره‌ی خه‌یاڵی و كرێی بۆڕی و سكوریتی ده‌ستكه‌وت. هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ وایكرد به‌رپرسان ببنه خاوه‌نی میدیای زه‌به‌لاح و كۆمپانیای گه‌وره و خه‌ڵكیش تا دێت هه‌ژار و هه‌ژارتر ده‌بێت.
به‌هۆی پاره‌ی نه‌وته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستوه‌ردان له پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كات، و حزبی سیاسی و هێزی سه‌ربازیان بۆ دروستده‌كات، له ناوخۆی كوردستانیش حزبی سیاسی ده‌كڕێت و به ئاره‌زووی خۆی بریاری سیاسی قۆرغكردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی ناشه‌فاف وایكردووه هه‌زاران گومانی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت هه‌بێت، تا ئێستا په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ئاگاداری گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت نین، ئه‌وه‌ی ڕوونه پارتی و توركیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م سودمه‌ندن له هه‌نارده‌ی نه‌وت و خه‌ڵكی باشوری كوردستان و حكومه‌تی عێراق و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستانیش زەرەرمەندی هه‌نارده‌ی نه‌وتن به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
بۆپێشەوە:بەجیا لە فایلی نەوت، باسی ئەوە دەکرێت بەغدا داوای نوێنەرایەتیەکانی هەرێم و تەنانەت هەڵوەشاندنەوەی هێزی پیشمەرگەش دەکات… ئەمە چ ئاڵوگۆرێک لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا پێک دەهێنێت؟
پشدەر محەمەد: له ڕاستیدا ده‌كرێت كورد له چوارچێوه‌ی باڵێۆزخانه‌كانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمیش دابخرێت، ده‌كرێت بپرسین ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه چیان بۆ كورد كردووه و چیشییان بۆ حزبه‌كانیان كردووه؟ له ریفراندۆم و ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیانه چه‌ند ساڵه هیچ لۆبیه‌كیان بۆ كورد نه‌كردووه. له پرسی جینۆسایدی هه‌ڵەبجه و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان هیچیان پێنه‌كرا، هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی دانراون. ده‌بێت بپرسین مانه‌وه‌ی ئه‌مانه چ سودێكی هه‌یه تا داخستنیان زیانی هه‌بێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌م پرسه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستور.
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی هه‌رێم له كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ڕازی بوون پێشمه‌رگه بكرێته پاسه‌وانی هه‌رێم، به‌ڵام دواتر لێی پاشگه‌زبوونه‌وه. كوردستان پێویستی به هێزێكی نیشتمانی دوور له ئینتمای شه‌خس و حزب هه‌یه، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازیه كه پێویسته بكرێت به‌بێ ئه‌مه نه سیاسه‌ت ده‌كرێت و نه دامه‌زراوه‌كانیش سه‌ربه‌خۆ ده‌بن نه ده‌شكرێت باسی سه‌روه‌ری یاسا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكه‌ین.
به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له ململانێی ناوخۆ و حزبی وایكردووه به‌غداد پێداگری له‌سه‌ر وه‌ها داواكاریه‌ك بكات، ده‌كرێت دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد پێكبهێندرێت، له‌ناو ئه‌و كێشانه‌دا پرسی پێشمه‌رگه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
بۆپێشەوە: دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بۆچی ئامادە نییە بەکردەوە نەوت ڕادەستی بەغدا بکات؟
پشدەر محەمەد: چونكه شه‌خس و حزب و كۆمپانیاكانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سودمه‌ندن له هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، و هه‌ندێك حزب كوردایه‌تیان كردۆته سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنی ملیاران دۆلار و هه‌ژاركردنی كۆمه‌ڵگه، و به‌مه‌به‌ست سیاسه‌تی برسیكردن په‌یره‌و ده‌كه‌ن، ئێستا ١٥ ملیاردێر‌ی دۆلار و ٣٠ هه‌زار ملیۆنێری دۆلار له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. له هه‌رێمێكی شه‌ش ملیۆن كه‌سی ئه‌و هه‌موو ملیاردێر و ملیۆنێره له كوێوه هاتن؟ له كاتێكدا به پێنج وڵاتی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی ئه‌وه‌نده ملیاردێر‌ی نییه.
بۆپێشەوە: کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە لەسەر ململانێی بەغدا و هەولێر چییە؟
پشدەر محەمەد: به‌داخه‌وه عێراق بۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌لایه‌ك، و شیعه و سوننه له‌لایه‌كی تره‌وه، و وڵاتانی كه‌نداو و ئێران و توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌ستیوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن. ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان، هه‌رێم له‌و ململانێیانه بپارێزن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر زوو كاریگه‌ری ئه‌و ململانێیانه له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌ركه‌وت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت یشیان هێنایه كوردستان به‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌رمێیان كرده به‌شێك له‌و ململانێیانه.
بۆپێشەوە: هۆکار چییە، هەر کاتێک دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، لە پرسی موچەدا ڕووبەرووی کێشە دەبێتەوە لەگەڵ بەغدا، باسی خاک و ناوچەی کێشەلەسەرەکان و مادەی ١٤٠ دەهێنێتەوە گۆڕ و کاتێکیش بەغدا موچە دەنێرێت، باسێک لەسەر ناوچەی کێشه لەسەر و خاک و مادەی ١٤٠ دا نییە؟
پشدەر محەمەد: یه‌كێتی و پارتی له ٢٠٠٣ وه سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چه‌ندین وه‌زیر و فراكسیۆنی گه‌وره گه‌وره‌یان له عێراق هه‌بووه، كه‌چی نه ماده‌ی ١٤٠ جێبه‌جێكرا و نه یه‌ك بست خاكیان گه‌رانده‌وه و نه كێشه‌ی پێشمه‌رگه و نه كێشه‌ی نه‌وت و غازیان چاره‌سه‌ر كرد. یاسای نه‌وت و غاز ده‌رنه‌كرا و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دروست نه‌كرا، خه‌می یه‌كێتی و پارتی له به‌غداد ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ملیاران دۆلاره بوو كه به‌ناوی كورده‌وه وه‌ریانگرتووه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌هیچ له كێشه‌كانی كوردیان نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو كێشه‌شیان بۆ زیادكردووه، ئه‌گه‌ر جاران كێشه‌ی موچه نه‌بوبێت ئێستا ئه‌و كێشه‌یه‌ش دروست بووه.
بۆپێشەوە: پرسی موچە، ناوچەی کێشە لەسەرەکان، مادەی ١٤٠ ڕادەی دەسەڵاتدارێتی هەرێم… هەموویان ڕیشەیان لەچارەسەرنەکردنی پرسی نەتەوەیی دایە، ئایا لاتان وانییە کە پێویستە ئەو پرسە چارەسەربکرێت؟
پشدەر محەمەد: چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له عێراق ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین حزب كۆتاییان بێت، كه نانیان له‌و كێشانه‌دایه، ئه‌مه بۆ به‌شێك له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستای عێراقیش ڕاسته، به‌دڵنیایه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له عێراق ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئابوری عێراق و كوردستان ببوژێننه‌وه، و به‌های دیناری عێراقی به‌رزبێته‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆرینه‌ی كێشه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندی به پرسی كورده‌وه هه‌بووه.
بۆپێشەوە: خەڵکی کوردستان، قوربانی سەرەکی ململانێی نێوان هەولێر و بەغدان، بە چ ڕێگایەک دەکرێت، ئیتر خەڵکی کوردستان نەبنە قوربانی ئه‌م ململانێیە؟
پشدەر محەمەد: به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه له‌بری یه‌كێتی و پارتی خه‌ڵكانی تر نوێنه‌رایه‌تی كورد بكه‌ن له عێراق، و چیتر پرسی كورد به‌و دوو حزبه نه‌سپێردرێت. كێشه‌ی كورد له عێراق له كێشه‌ی یه‌كێتی و پارتی جیابكرێته‌وه، هه‌وڵ بدرێت تیمێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی پێكبهێندرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ریشه‌ییه‌كانی كورد له عێراق.