(خۆشه‌ویستی و سه‌رمایه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ) وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار .. به‌شی سێهەم
(خۆشه‌ویستی و سه‌رمایه، دوێنێ و ئه‌مڕۆ)
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه به‌بانگێشه‌کانی سه‌رمایه‌داری چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ل {ماری گابرێڵ} دێڤید بێستو چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کردووه
وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار .. به‌شی سێهەم
دێڤید بێستو :به‌ڕه‌چاوکردنی بنه‌چه‌ی کارڵ مارکس هیچ شتێکی دیاریکراو نه‌بووه له ژیانیدا واتا ( له‌خێزانه‌که‌یاندا که‌سێکی زانا یان هه‌ڵکه‌وتوو نه‌بووه. وه‌رگێڕ)
ئه‌ی چی هه‌لومه‌رجێ ئاڕاسته‌ی ژیانی ئه‌وی دیاریکرد ؟
ماری گابرێڵ :مارکس کوڕی پارێزه‌رێکی جوله‌که‌ی خه‌ڵکی ترێیه‌ر، سه‌ر به‌هه‌رێمی ڕایلاندبوو، باوکی له‌نه‌وه‌کانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسابوو .کاتێک ناپلێۆن ڕایلاندی داگیرکرد، باوکی مارکس له‌فه‌ڕه‌نسیه‌کانه‌وه فێری بیری (ئازادی و یه‌کسانی و برایه‌تی بوو) که‌واته مارکس به‌کاریگه‌ری فه‌ڕه‌نسیه‌که‌وه بووه، نه‌ک کاریگه‌ری پۆرسیا (پۆرسیا وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی پاشاگه‌رێتی بووه، پارچه‌یه‌ک له‌پۆلۆنیای ئێستا‌و پارچه‌یه‌ک له ئه‌ڵمانیای ئێستا بووه، دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م کۆتایی به‌و وڵاته هاتووه. وه‌رگێڕ) هه‌روه‌ها چێژی له نه‌ریت و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانتیکی ئه‌ڵمانی ئه‌بینی و که‌یفی پێده‌هات. بێگوومان له‌وکاته‌دا هیچ بیرۆکه‌یه‌کی نه‌بوو له‌باره‌ی مرۆڤ بوونه‌وه. هیچ کاتێک (ترێیه‌ر) ی به‌جێ نه‌هێشتبوو، به‌ڵام به هۆکاری ناجێگیری باری ژیانی وخۆشاردنه‌وه‌ی له‌کۆتایدا له (بۆن) وه‌ستایه‌وه، پاشان بێرلین، دواتر کۆلۆنیا .له‌کاتی ڕۆیشتنه‌کانیدا ئاشنای چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌ی جۆراوجۆری جیهانی و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ئاشنای گۆڕانکاریه‌کان بوو .خۆشبه‌ختانه بۆ ئێمه‌ش بووه ڕوانگه‌یه‌کی مێژوویی .
یه‌کێک له‌و گۆڕانکاریانه ئه‌وه‌بوو، بۆگه‌نجێکی وه‌کو مارکس زۆر زه‌حمه‌ت بوو وه‌ک مامۆستای زانکۆ کاری ده‌ستکه‌وێت، یان له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌ک فه‌یله‌سوفێک ده‌رکه‌وتایه وه‌ک فه‌یله‌سوفه‌کانی تر. دواتر خوێندکاره‌کانی کتێبه‌کانی بخوێننه‌وه، یان له‌وانه‌یه ئێمه‌و مانانیش کتێبه‌کانیمان به‌رده‌ست بکه‌وتایه‌و بمانخوێندایه‌ته‌وه. به‌ڵام من زۆردڵنیام نوسین و کتێبه‌کانی نه‌ئه‌گه‌یشتن به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که‌له‌ئاکامدا پێیگه‌یشتن وبه‌ناوبانگبوون، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریان له‌سه‌رجیهان نه‌ده‌بوو، وه‌ک ئه‌وکاریگه‌رییه گه‌وره‌یه‌یان له‌سه‌رجیهان به‌جێهێشت. مارکس بوو به‌ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌یه که به‌ئاسانی کاریان ده‌ست ناکه‌وێ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مارکس زۆرحه‌زی به‌کاره‌که‌ی هه‌بوو، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواچون بوو بۆ کۆمه‌ڵگه، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی خوێند بوو وه وه‌ک فه‌یله‌سوفێک ڕاهێنانی کردبوو، له‌کۆتایدا ئه‌یویست لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ری بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه‌که‌ی گۆڕینی مرۆڤایه‌تی بێت، پێویستی به‌وه‌ده‌بوو له ژن و پیاو و خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ری بگات، ڕۆژنامه‌گه‌ریش باشترین ڕێگه‌بوو بۆئه‌نجامدانی ئه‌وکارە. به‌واتایه‌کی تر، ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕێگه خۆشکەربوو بۆبه‌دیهێنانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه. سانسۆر وایکرد پرۆسیا به‌جێبهێڵێ و ڕوو بکاته پاریس، له‌پاریس ده‌یتوانی به ئازادی بنووسێت و قسه‌وباس بکات، له‌گه‌ڵ هاوژینه تازه‌پێگه‌یشتووه‌که‌ی {جینی فۆن ویستپاڵن } له‌پاریس جێگیربوون.
ئه‌مه هه‌نگاوێکی به‌خته‌وه‌رانه‌بوو. ئه‌وکاته زۆربه‌ی چالاکوان و شۆڕشگێڕه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌پاریس نیشته‌جێ ببون، کۆده‌بوونه‌وه‌و به‌یه‌ک ده‌گه‌یشتن. ئه‌وشاره هه‌موویانی په‌لکێش کردبوو، ئه‌یانتوانی گفتووگۆبکه‌ن، ئه‌یانتوانی ئاڵوگۆڕی ئاراکان بکه‌ن و پڵانڕێژی دابنێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ستێوه‌ردان له‌کاره‌کانیان بکات. ئه‌و شاره ببووه تاقیگه‌یه‌کی (مه‌زهه‌بی) و ئایدۆلۆژی هه‌مه‌چه‌شنه، ئه‌و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕانه‌ی که له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌ریانهه‌ڵدابوو، وه ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌بوو، وه‌ک (سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم و سه‌رمایه‌داری و ئه‌ناشیزم) ده‌رکه‌وتن. ئه‌مه ئه وتاقیکردنه‌وه‌یه بوو که‌مارکس به‌دواچوونی بۆ ده‌کردوو به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، چه‌ندکه‌سێکی ناسی له‌پێش هه‌موویانه‌وه فریدریک ئینگلس بوو، به‌ناسینی ئەنگڵس کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره ره‌نگیدایه‌وه له‌سه‌ر ژیانی، له‌ڕێگه‌ی نوسینه‌کانیانه‌وه ئاشنای یه‌کبوون، له‌دوایدا له‌قاوه‌خانه‌یه‌ک یه‌کتریان بینی له‌پاریس. وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌ک ده‌ڵێن : نزیکه‌ی ده‌شه‌و و ده‌ڕۆژ گفتوگۆ‌و قسه‌وباسیان کردووه .هه‌ردووکیان باشترین هاوڕێبوون به‌درێژایی ژیانیان. مارکس تائه‌و شوێنه‌ی ده‌کرێ، به‌رده‌وام بوو له‌کارکردن و نووسین له‌پاریس. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی پڕوسیا ده‌ستێوه‌ردانی کرد له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسیه‌کان، وایکرد مارکس ڕابکات بۆبرۆکسل. له‌ڕاستیدا واباوه‌ڕبوو که‌برۆکسل شوێنێکی زۆرباشه، برۆکسل زۆربچوک بوو، مارکس له‌په‌یوه‌ندیه‌کی باش‌دا بوو له‌گه‌ڵ کۆچبه‌ره ئه‌ڵمانه‌کان، به‌ڵام نه‌ڕینی ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر پڕۆسیاو ئه‌ڵمانیای گه‌وره‌بوو. له‌نێو کۆچبه‌ره ئه‌ڵمانه‌کاندا، زۆرکه‌یف خۆش‌بوو، واهه‌ستی ده‌کرد له‌ماڵی خۆیدابێ . له‌مێژوودا که‌سانێک باسی حیزبی مارکسیان ده‌کرد زۆرله‌پێش ئه‌وه‌ی حیزبی مارکسی هه‌بێ، ئه‌وه که‌سانێک بوون که‌ژماره‌یان دوانزە که‌س ده‌بوون، له‌ده‌وری کارڵ مارکس بوون ئەنگڵس یه‌کێک بوو له‌وانه، هه‌روه‌ها جینی و براکه‌ی که‌ناوی ئیدگاربوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی بوون، ئه‌مانه پێشڕه‌وانێک بوون که بیرۆکەی ئه‌وت ئه‌ده‌نێ که‌چۆن ئه‌توانی پارتێکی سیاسی دروستبکه‌یت و بره‌و به‌و حه‌ره‌که‌یه بدەت و پێشی بخه‌یت .