خۆکوژی ژنان و هۆکاری پەرەسەندنی لە کوردستان هەتاو عەبدوڵاهی
خۆکوژی ژنان و هۆکاری پەرەسەندنی لە کوردستان
هەتاو عەبدوڵاهی
خۆکوژی کردار، هه‌ڵسوکه‌وتێکی ئاگایانه و وشیارانه‌یه، که مرۆڤ بۆ سڕینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆی به‌کاری دێنێ، واته توندوتیژیه‌کی ئاشکرایه به‌رامبه‌ر به‌جه‌ستە. ئه‌م دیاردەیە ساڵەهای ساڵه گیرۆده‌ی جیهان بۆتەوه و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسان و لێکۆڵه‌رانی بواری خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووە، چونکه به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان بە سێهه‌مین هۆکاری مردنی مرۆڤه‌کان له جیهان به‌ئه‌ژماردێ و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خەریکە پەرە دەستێنێ .هه‌روه‌ها پارامێتری نیگه‌تیڤ له پاش خۆی به‌جێدێڵێ. خۆکوژی دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیدارو هه‌ژێنه‌ره که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگەکان له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه‌ن، بەتایبەت لەو کۆمەڵگەیانەی کە لە بواری ئابووری توشی داڕمان بوون خۆکوژی زۆر بە زەقی بەرچاو دەکەوێ. دیاردە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەت خۆکوژی کە بەردەوام قوربانی دەگرێ ئاکامی بێ هیوایی و بارودۆخێکە کە سیستم بەسەر مرڤەکانیدا دەسەپێنێ و یاسا و دەسەڵات، کۆمەڵگە و بنەمالە وەک یەکەیەکی بچووکی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی بازنەیی ڕۆڵی تێدا دەگیڕن. خۆکوژی دیاردەیەکە کە هەم پیاو و هەم ژنان ئەنجامی دەدەن و دەتوانین بڵێن توندوتیژیەکی ئاشکرایە بەرامبەر بە جەستەیان، بەڵام ڕێژەی خۆکوژی ژنان بەتایبەت لە وڵاتانی دواکەوتوو و ئایینی زۆر زیاترە و دەتوانین بڵین کە بەراورد ناکرێ لەگەڵ ڕێژەی خۆکوژی پیاوان. هۆکاری ئەوەی ڕێژەی خۆکوژی ژنان زیاتر لە پیاوانە بە تایبەتی لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکان بۆ کەلتوری پیاومەزنی و دواکەوتوویی و بێمافی ژنان دەگەڕێتەوە. هەر بەو جۆرەی ئاماژەمان پێ‌کرد خوکوژی دیاردەیەکی مەترسیدارە کە لە هەموو جیهان ڕووی لە زیادبوونە و بەردەوام قوربانی دەگرێ، بەڵام هێندێک ولات بوونیان هەیە کە لە بواری خۆکوژی بە تایبەت خۆکوژی ژنان کارنامە و مێژویەکی ڕەشیان بۆخۆیان تۆمار کردووە کە یەک لەو وڵاتانە ئیرانی ژێر دەسەلاتی خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامیە. ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی بەهۆی دەسەڵاتێکی دژە ژن و سەدەناوەراستی و ئایینی یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕێژەی خۆکوژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بە تایبەت لەو ناوچانەی لە بواری ئابووریەوە پەراوێز خراون و ساختاری عەشیرەییان هەیە ڕوو لە زیاد بوونە. ژنان لە سیستمی کۆماری ئیسلامی نەک لەلایەن دەسەلات و یاساوە پشتیوانیان ناکرێ و بەرگریان لێ ناکرێ، بەڵکوو کۆماری ئیسلامی و یاسا سەدە ناوەڕاستەکانی کە سەرچاوەگرتوو لە ئایینی قیزەونی ئیسلامە خۆی هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی خۆکوژی و کوشتنی ژنانە. ئەگەر چاوخشاندنێکمان هەبێ بەسەر دەسەڵات و کۆمەڵگە و بنەماڵە لەو ولاتە دەبینین کە خۆکوژی ژنانیش لە ئێران دەکەوێتە خانەی قەتڵی دەوڵەتی چوونکە ژنان هیچ ماف وئازادییەکیان لەو ولاتە نییە. یاسای بنەرەتی کە حوکمی قیزەونی وەک بەردباران و کوشتنی ژنان بە تاوانی خۆشەویستی تێدا پەسند کراوە. ژنان سالەهای ساڵە لەو سیستمەدا دەچەوسێنەوە و دەسەلات کلتوری چەقبەستووی دژە ژن و بێ مافی بەسەردا سەپاندوون و لە ڕیگای پڕوپاگەندە و هەروەها دەزگای سەرکوتیوە خەڵکی ناوچەکانی ئێرانی بەو کلتور و ئەخلاقیاتە ئیسلامیەوە ڕاهیناوە کە ژنان تێدا دەبنە قوربانی. ژنان لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لە بچوکترین مافە سەرەتاییەکانیان بی بەشن و وەک هاوڵاتی پلە دوو و موڵکی سەرەکی پیاو پێناسەیان بۆ دەکرێ. ئەو هۆکارانەی ژنان بەرەو خۆکوژی ڕادەکێشی و ناچاریان دەکا جەستەی خۆیان بسڕنەوە لە ئیڕان بەهۆی ناکارامەیی سیستم زۆرن که ده‌توانین باس له بارودۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بێ‌کاری، ماده‌ی سڕکه‌ر، گۆشاری کۆمه‌ڵگە، هه‌ژاری کەلتوری، هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، نه‌بوونی ئاگایی له‌ماف و ئازادییه ئینسانییه‌کان و مافی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین که بۆ هەموو ئەو هۆکارانەش ده‌بێ ئه‌نگوست بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵه کە هه‌مووی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌بوونی یاسای تۆکمه و به‌رابه‌ره. خۆکوژییەک کاتێک روو ده‌دات که مرۆڤ ناتوانێ بۆ ئێستا و داهاتووی خۆی هه‌ڵوێست بگرێ و خه‌مۆکی و بێ هیوایی له ناخی دا په‌ره ده‌ستێنێ، هه‌ست به پاسیڤ بوون و نه‌بوونی گرینگی خۆی له ژیانی تاکه‌کانی ده‌ورو به‌ر ده‌کات و و به‌و ئاکامه نه‌رێنیه ده‌گات، ته‌نیا به مردن ده‌توانێ به هێمنی بگات، بۆیە ئەگەر ژنان لەلایەن سیستم و یاساوە پشتیوانیان بکرێ قەت بۆ ئەوەی جەستەیان لە توندوتیژیەکی مەترسیدارتر ڕزگارکەن توندوتیژی بەرامبەر بە خۆیان ئەنجام نادەن خۆیان ناکوژن. بە گشتی لە ئێران دیاردەی خۆکوژی یەکجار پەرەی سەندووە، بەلام لە کورستان بە تایبەت لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو ڕێژەکە مەترسیدار و سەرسوورهێنەرە. ژنان لە کوردستان بەهۆی نەبوونی ماف و ئازادی کۆمەڵایەتی و بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی نالەبارو پیاومەزنی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیان لە رێگای کەلتوری دواکەوتوانە و عەشیرەت سالار دەست دەدەنە سڕینەوەی جەستەی خۆیان. کومەڵگەیەک کە جەستەی ژن بە موڵکی باوک و براو مام و هتد.. دەزانێ. لە لایەکی ترەوە ژنانێکی زۆر لە کوردستان لە ژێر ناوی خۆکوژی دەکوژرێن و دام و دەزگای ئەمنی و حکومەتی سەرپۆشی لەسەر دادەنێن. یه‌كێکی تر له هۆكاره‌كانی خۆكوژی ژنان نه‌خۆشی ده‌روونییه، كه ده‌كرێ وه‌ك هۆكاری سه‌رەكیش به ئه‌ژمار بێ، کە بێگومان مه‌ودای چینایه‌تی له په‌ره‌سه‌ندنی خۆكوژی له‌ناو ژنان نه‌خش و ڕۆڵی نه‌رێنی ده‌گێرێ. هۆكاره‌كانی خۆكوژی ژنان له كوردستان زۆره، به‌ڵام ژنان ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه توندوتیژی به توندوتیژی وه‌ڵام نادرێته‌وه، سڕینه‌وه‌ی جه‌سته و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوژی له‌لایه‌ك تاکەکانی كۆمەڵگە بەرەو خەمۆکی دەبات لەلایەکی دیکەشەوە ده‌بێته هۆی پارامێترگه‌لێكی ناته‌ندروست بۆ ژنانی داهاتوو به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ناو بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌سانێكیان خۆده‌كوژن. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ژنان به ده‌ستی كه‌سانێكه‌وه بكوژرێن و به خۆكوژی ناویان تۆمار بكرێ. له كۆتاییدا ده‌بێ بڵێن ده‌بێ ژنان جه‌سته‌یان لا خۆشەویست بێ و له‌باتی سرینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆیان هه‌وڵ بۆ لابردنی یاسا هه‌ڵاواردن ئامێزه‌كانی كۆمه‌ڵگە بده‌ن و بۆ ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانیان خه‌بات بكه‌ن. نه‌هێڵن كۆمه‌ڵگەی كوردی به‌هۆی خۆكوژی ئه‌وانه‌وه وه‌ك كۆمه‌ڵگەیه‌كی نه‌ریتی و دواكه‌وتوو سه‌یری بكرێ و دیارده‌یه‌كی ناله‌بار به‌ناوی خۆكوژی له كۆمه‌ڵگەكه‌مان بنبڕ بكه‌ین و هەوڵ بۆ لابردن و نەمانی دەسەڵاتی دژە ژن و دامەزرێنەرانی نیزامی عەشیرەتسالار لە کوردستان بدەین…