ئایا ئافرەت لاوازە؟ نووسینی: ڕەوەیدا ئەکرەم

0

 ئایا ئافرەت لاوازە؟

نووسینی: ڕەوەیدا ئەکرەم

لە سەرەتایی شارەستانیەوە تاکو ئێستا ئافرەتان شان بەشانی پیاوان لەهەموو لایەکەوە کاریان کردووە. لەکۆنەوە ژنان بەجیا لەوەی لەگەڵ پیاوان کاری ڕاو و جەنگی لە ئەستۆ گرتبوو و هاوکات کاری کۆکردنەوەی خۆراک و ئەنجامدانی کاری ئاسایی رۆژانە لە ئۆردوگاکاندا لە ئەستۆبووە. کاری پیاو بە سروشت نزمتر بووە، چونکە ئافرەتان بە حوکمی پێکهاتەی تایبەتی جەستەی ناچاربوون لەیەک شوێن نیشتەجێ ببن و منداڵ پەروەردە بکەن. گرینگترین کار لە رێگەی ئافرەتانی نیشتەجێی ماڵانەوە ئەنجامدراوە نەک لە رێگەی ڕاووشکاری پیاوانەوە، ئامادەکردن و دابینکردنی خۆراک کە گرینگترین، بنەڕەتیترین و کۆکترین پێداویستی مرۆڤە لەلایەن ئافرەتەوە ئەنجام دراوە. بەڵێ ئافرەتان پتەوترین رۆلی کۆمەڵایەتیان لە ئەستۆدا بوو، کە بریتی بووە لە کار و هاوشانی ئەوەش کۆکردنەوە و دابینکردنی خۆراک و ئازووقە لەو قۆناغەدا کە ڕاو و شکار هێشتا جارجار بەرێکەوت ئەنجام دەدرا و پیاوان زۆربەی کات بەدەستی بەتاڵ دەگەڕانەوە. کۆمەڵ بەو خۆراکە دەژیا کە لەلایەن ئافرەتانەوە کۆدەکرایەوە. ئافرەتان وێڕای پەیداکردنی خۆراکی رۆژانە، ئەرکی پاشەکەوتکردنی خۆراکیان بۆ ئایندەش لە ئەستۆدا بووە. بەمجۆرە دەردەکەوێ کە بڕبڕەی پشتی کۆمۆنە سەرەتاییەکان ئافرەت پێکیهێناوە. ئەمە تەنیا سەرەتا و دەستپێکردنی کاری ئافرەت بوو. پێویست ناکات لێرەدا بەدوای بەڵگەیەکدا بگەڕێین بۆ سەلماندنی رۆلی ئافرەت لەو جۆرە کۆمەڵگەیانەدا. وەختی پیاوان سەرگەرمی گەڕانبوون بەدوای گیان لەبەران و ڕاووشکارەوە، ئافرەتان سەرگەمی بەرهەمهێنانی وەک: چەرم، ئامان، قاپ، قاچاخ و کوخ دروستکردن و پیشەی دەستی لەبوارە جیاکاندا بوون وەک:بەنایی، پزیشکگەری و پەرەپێدانی جۆرەکانی زانست. لە کاتێکدا هەوڵ و کۆششی ئافرەتان لەبواری زەوی کێڵاندا بە ئامێری سەرەتایی بەرە بەرە گۆڕا بۆ پەیدابوونی کشتوکاڵی.

ئافرەتان لەلایەکی دێیەوە بەرێگەی ماڵیکردنی گیان لەبەرانەوە گەیشتنە قۆناغی ماڵاتداری ئەم پێشکەوتنە سەرەکییانە، نەک هەر پایەی شارستانیەتی دامەزراند، بەڵکو پیاوانیش لەکۆت و زنجیری ڕاو وشکار ئازادکرد و دەرفەتی بۆ رەخساند کە بەرە بەرە بەشداری شێوە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان بکەن و لە ئەنجامدا دەسەڵات وەربگرن. کەواتە هەر ئافرەتان بوون کەوەکو یەکەمین زانایان، پەرستاران، مامۆستایان، ئاڵاهەلگرتنی کەلەپووری رۆشنبیری و پیشەیی گرینگترین ئەرکیان لە دابەشکردنی کاری کۆمەڵایەتیدا لە ئەستۆ بووە نەک پیاوان. گەورەترین هەڵەیه ئەو کەسانەی کە کوێرانە لایەنگری لە رەگەزی نێرینە دەکەن، ئەوەیە کە سەرلەبەری ئەرکە قورسەکانی ئافرەتانی چینە سەرەتاییەکان بەو کارە بچکۆلانانە دەشوبهێنن کە مالەوە ئەنجامدەدرێ.

لەسەردەمی ئێستاشدا بەتایبەتی لە کوردستان ئافرەتان شانبەشانی پیاوان لە هەموو بوارەک کار دەکەن و شوێنی پەنچەیان دیارە هەر لە بواری پەروەردە، تەندروستی، سیاسی، هونەری، سەربازی بگرە لە کارگە و کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی تەیارە و سەیارە ئافرەت رۆلی سەرەکی دەبینی یەکێک لەوانە کۆمپانیای” ‎لامۆرجین، بیجۆ، ئەمریکۆڵ و…هتد.” وە چەندین ئافرەت بە کاری چنین و دوورمان و دەستی خۆی بژێوەی خێزانەکەی دابین دەکات، دووکان و بڕاندی تایبەت بەخۆیان هەبێت وەکو بڕاندی (چۆپی دیزانیس، H&l design، رۆزە دیزاین، MoMo Academy)  و چەندی تر. جگە لەوەش ئافرەت ئەرکی ماڵ و منداڵیشی لەسەر شانە، ئەگەر تەماشای ئەرکەکانی سەر شانی ئەو دوو رەگەزە بکەین بە شێوەیەکی گشتی دەبینین زۆر لەیەکەوە نزیکە. ئەو جیاوازییەی کە هەیە تەنها لە دەروازەی گونجاوی شیاوی یەکێکیانە زیاتر لەوەی تر بۆ هەندێ کار، ئەویش دەسەڵاتی چینی باڵا دەست دای سەپاندووە. گونجاوی و شیاوی ئەوەی تریانە هەروەها تەماشاکردنی هەردوو رەگەز بەیەک چاو، چونکە لە سروشتی مرۆڤایەتیدا یەکسانن، هیچ یەکیان لە بنەمای مرۆڤایەتی لەوی تریان زیاتر نییە، هیچیان ڕێز و فەزلی بەسەر ئەوی تریانەوە نییە،

تەنانەت کاتێک ئافرەتێک خۆی دەکوژێت پێی مەلێ لاوازە، چونکە کەسی نەبووە گوێی لێبگرێت، غەمەکانی کەم بکات، هەمان مامەلەی پیاوێکی لەگەڵدا بکرێت، وە ناچار بەوەکراوە کەدەست بۆ خۆکوژی ببات بەوێنەی بەرگرییەک و رەتکردنەوەی زوڵم و زۆر و ستەم، کەدیارە ئەم ڕیگایە ڕیگایەکی سلبییە… لەجیاتی دەست بردن بۆ خۆکوژی، ژنان پیویستە بە ورەو بڕوا بەخۆبوونەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بیمافی و زوڵم خەبات بکەن و  لەبەر سۆز و عاتیفەی باڵای ئافرەتان،  ئافرەتان بە لاواز دەرمەخەن! بوونی سۆز و عاتیفەی زۆرتری ژن، سەرمایەکی گەورەی ژنانە و پیویستە ئەو بەهایە بەرز بنرخێنرێت، نەک وەکو لاوازی نیشان بدرێت. بۆیە پێویستە واز لەو ئەقلیەتیە کۆنە بهێنن بلێین ئافرەت لاوازە و بێ دەسەلاتە! ئەو کارەی بە ئافرەت دەکرێت پیاو پێی ناکرێت، چونکە لەگەڵ هەموو سەختیەکانی ژیان و کارکردنیدا لەهەموو بوارەکاندا، ئافرەت دەبێت بەدایکیش.

Leave A Reply

Your email address will not be published.