دوبارە دەستپێکردنەوەی خوێندن دواخرا!

0

دوبارە دەستپێکردنەوەی خوێندن دواخرا!

وەزارەتی پەروەردە، جارێکی تر دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی بەهۆی کۆڕۆنا ڤایرۆسەوە دواخست،   بەپێی لێدوانی ئەو وەزارەتە جگە لەقوتابیانی پۆلی ١٢ ئامادەیی کەدەست بەدەوام دەکەنەوە، باقی ئاستەکانی تری خوێندن بۆ ١/٣/٢٠٢٠ دواخراوە. هاوکاتیش بەشێکی زۆر لە مامۆستایان بەتایبەتیش لە زۆنی سەوز ئامادەنین دەست بە دەوام بکەنەوە، ئەگەر موچەیان لە کاتی خۆیدا پێ نەدرێت…

هەنگاو نان بۆ کەم کردنەوەی مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا، کاری دەسەڵات و وەزارەتی تەندروستی و هاوکات ئەرکی هاوڵاتیانە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن، بەتایبەتیش کە کەرتی تەندروستی هەرێم وێران و دەسەڵاتی سیاسیش نابەرپرسە، بەڵام گوێنەدانیش بە پرۆسەی خوێندن و دواخستنی گورزێکی کوشندیە لە خوێندکاران و ئایندەیان… لەهەموو دنیادا کۆڕۆنا ڤایرۆس هەرەشەیە لەسەر هاوڵاتیان و خوێندکاران، بەڵام ئەمە هەرگیز نەبۆتە هۆی راگرتنی خوێندن و دواخستنی بەو جۆرەی لەهەریمی کوردستاندا زۆر بەسادەیی دوای دەخەن، بەڵکو لە رێگای ترەوە قەرەبووی پرۆسەی خویندن و پەروەردە کراوەتەوەو خوێندن بەردەوامە، و ڕیکارەکانی تەندروسیش پەیرەو دەکرێن. هەروەها لە هەلومەرجێکدا کە کۆرۆنا فایرۆس بۆتە هەرەشە لە سەر کۆمەڵگە، و بارێکی قورس بەسەر هاوڵاتیانەوە، بەچەندین رێگا هاوڵاتیان کە کار لەدەست دەدەن یان ناتوانن وەکو پێشوو کار بکەن، قەرەبوو دەکرێنەوە، کەچی لە ژێر سایەی دەسەڵاتی هەرێمدا، مامۆستایان وەکو بەشێکی بەرین لە موچەخۆران داوای کار و دەوامیان لێدەکرێت، بەڵام موچەیان پێنادرێت… ئەمەش نەک هەر ئیفلیج کردنی پرۆسەی خوێندنە و هێنانەخوارەوەی ئاستەکەیەتی، بەڵکو هەرەشەیەکی ئاشکرایە لە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە… دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە لە خوێندن و پەروەردە و هاوکاتیش لە دانی موچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا. مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە ئەرکیانە گوشارەکانیان بەشێوەی رێکخراو بۆ سەر دەسەڵات درێژە پێبدەن هەم بۆ وەگەرخستنەوەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەو هەم بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، لە کاتی خۆیدا و گێرانەوەی موچە دواخراوەکانی مانگەکانی پێشو. بەبێ نارەزایەتی ریکخراو ئامانجدارانە، دەسەلات بەخۆشی خۆی نە باکی بە خوێندن و پەروەدەیەو نە بەژیان و گوزەرانی مامۆستایان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.