تۆڕی هاوکاری تەندروستی پێکهات

0
تۆڕی هاوکاری تەندروستی پێکهات
بەرواری ١٠/١/٢٠٢١ تۆڕی هاوکاری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەنووسیدا، پێکهاتنی خۆی ڕاگەیاند.
پێکهێنەرانی ئەم تۆڕە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەیاندا ئامانجی ئەم تۆڕەیان ڕاگەیاند، کە هاوکاریکردنی خەڵکانی هەژار و کەم دەرامەتی کوردستانە. ئەم تۆڕە پێکهاتووە لە ژمارەیەک لە دکتۆر و کارمەندی تەندروستی و هەڵسوڕاوی جەماوەری.
شایانی باسە، تۆڕی هاوکاری تەندروستی لەدرێژەی کاری تۆڕە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا پێکهاتووە و بەشێکی تر لە پرۆژەی کاری تۆڕی کۆمەڵایەتییە.
تۆڕی هاوکاری تەندروستی پێکهات
… تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی بەماوەیەکی کەم لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنا ڤایرۆس، لەچەندین وڵاتی ئەوروپا و چەندین شارو شارۆچکەی کوردستاندا بەمەبەستی هاوکاری خێزانە کەم دەرامەت و هەژارەکان پێکهات. ئەم تۆڕانە گیانی هاوکاری و کاری بەیەکەوەیی بۆ وەڵامدانەوە بە بەشێک لە گرفتەکانی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی نەداردا، دروستکرد و تا ئێستاش بەهەزاران خیزان هاوکاریان لەلایەن ئەم تۆرانەوە پێشکەش کراوە.
بێ گومان کاری ئەم تۆڕانە کۆمەڵایەتیانە لەگەڵ تۆڕی هاوکاری تەندروستی، کارو کۆششێکی خۆبەخشانەی ژمارەیەک ئینسانی تێکۆشەری سیاسی و جەماوەری و هەڵسوڕاوی مەدەنی و کارمەند و دکتۆرە، کە دەیانەوێت لەپاڵ ئۆردوی بێبەشاندا بوەستن و هاوکاریان بن.
ئەم تۆڕانە دەتوانن بەجیا لەوەی کەخۆیان هاوکاری و کۆمەکی خۆبەخشانە لە خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست کۆدەکەنەوە، دابەشی سەر خێزانە کەم دەرامەتەکانی دەکەن، هاوکات دەتوانن ببنە گوشاریش بۆ سەر دەسەڵاتی سیاسی کە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن و لایەک لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی نەدارو هەژار بکەن… هاوکات ئەم تۆرانە دەتوانن ببنە سەرەتای ئیرادە گێڕانەوە بۆ توانایی خۆدی ئینسانە بێبەش و نەدارەکان، تا بە کۆبونەوە لەدەوری یەکتری بتوانن ویست و داخوازییەکانیان بەسەر دەسەڵاتدا بسەپێنن و هاوکاتیش ببنە بەشێک لە هێزی رێکخراوی بزوتنەوەی ڕەوای حەقخوازانەی جەماوەری بێبەشی کوردستان، لە پێناو نان و موچە و خزمەتگوزارییەکاندا.
Leave A Reply

Your email address will not be published.