سالار سۆفی: بڕیاری داخستنی خوێندنگه‌كان، تژییه له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، نادادپه‌روه‌ری، په‌راوێزخستن، خاڵی دژبه‌یه‌ك و بێباكی به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی فێرخوازان…
سالار سۆفی: بڕیاری داخستنی خوێندنگه‌كان، تژییه له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، نادادپه‌روه‌ری، په‌راوێزخستن، خاڵی دژبه‌یه‌ك و بێباكی به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی فێرخوازان…
گفتوگۆ لەگەڵ سالار سۆفی وه‌رگێر و وانه‌بێژی زانكۆ له فینلاند سەبارەت بە چاره‌نووسی پڕۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌نێوان په‌تای كۆڕۆنا و ده‌زگا به‌رپرسه‌كاندا …
بۆپێشەوە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەهۆی کۆڕۆنا ڤایرۆسەوە خوێندنی ئەمساڵی بۆ دووەمین جار دواخستووە بۆ مانگی یەکی ساڵی داهاتوو… چۆن دەڕوانە ئەم دواخستنە؟
سالار سۆفی: كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ڕووی ته‌ندروستی، ئابووری، په‌روه‌رده و گه‌لێ ڕووی تره‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهاندا ئاشكرایه و كوردستانیش له‌م كاریگه‌رییانه بێبه‌ش نییه. ژێرخانی ئابووری، بنه‌مایه‌كی گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و ده‌رهاویشته‌كانییه‌تی، به‌ڵام ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك داڕمێنراوه، كه نه‌توانێت به‌رگه‌ی بارێكی قورسی له‌م جۆره بگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بڕیاردان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه یان داخستنی خوێندنگه‌كان، پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو پیشه‌یی بێت، كه تیایدا فێرخواز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، بكرێن به چه‌قی گفتوگۆ و لێكدانه‌وه‌كان و سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌كانیش. دیاره ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كه بڕیاری كردنه‌وه یان داخستنی خوێندنگه‌كان ده‌دات، هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه به‌رپرسه له قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، بۆیه ناكرێت به‌شێك له هۆكاره‌كانی داخستنی ده‌رگای خوێندنگه‌كان، به‌و قه‌یرانانه و به‌تایبه‌تی كێشه‌ی بێموچه‌یی مامۆستایان و ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه.
بڕیاری داخستنی خوێندنگه‌كان، تژییه له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، نادادپه‌روه‌ری، په‌راوێزخستن، خاڵی دژبه‌یه‌ك و بێباكی به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی فێرخوازان، به‌تایبه‌تی فێرخوازانی لادێ و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان و فێرخوازانی پۆلی ١٢. له‌لایه‌كی تره‌وه، بڕیاره‌كه وه‌ك مێگه‌ل ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ فێرخوازاندا كردووه، بێ ڕه‌چاوكردنی ڕاده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له ناوچه جیاجیاكاندا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رپرسی یه‌كه‌مه له دابینكردنی بارودۆخێكی گونجاو و هاوتای خوێندن بۆ هه‌موو فێرخوازان، كه‌چی بۆ خۆده‌ربازكردن له به‌رپرسیاری، له‌جیاتی دابینكردنی ئامراز و كه‌ره‌سته‌كانی خوێندن، له بڕیاره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك جیاكاری له نێوان شار و به‌شێك له گونده‌كاندا كراوه، كه به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئامراز و كه‌ره‌ستانه‌وه، پڕۆسه‌ی خوێندنیان ڕاگیراوه و په‌راوێز خراون و له‌ناو نیشتیمانی خۆیاندا، وه‌ك هاونیشتیمانی پله دوو ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا كراوه. له هه‌مان كاتدا، فێرخوازانی پۆلی ١٢، كراون به قوربانیی بێبه‌رنامه‌یی ده‌زگا به‌رپرسه‌كان و ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار و تاڵ كراونه‌ته‌وه.
بۆپێشەوە: هاوکات لەگەڵ دواخستنی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی داهاتوو، داوا لەبەشێک لە قوناغەکانی خوێندن کراوە، کە لەڕێگای ئۆنلاینەوە بخوێنن( لە سەر هێڵی ئەنتەرنێت)، تا چەندە خوێندنی ئۆنلاین دەتوانێت جێگای خوێندی ئاسایی و حزوری بگرێتەوە؟
سالار سۆفی: وڵاتی فینلاند كه من تێیدا نیشته‌جێم و پێشتر له بواری په‌روه‌رده‌دا كارم كردووه و ئێستاش له خوێندنی باڵادا پشكی كاركردنم هه‌یه، له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه‌كانی وڵاتانی جیهانه له بواری خوێندن و په‌روه‌رده‌دا. له وه‌رزی به‌هاری ساڵی خوێندنی پاردا، ده‌زگا به‌رپرسه‌كان بڕیاری داخستنی پۆله‌كان و به‌رده‌وامبوونی خوێندنیان به ڕێگای ئۆنلاین دا. هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنه‌وه، خوێندنگه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كراوه‌نه‌ته‌وه و هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشتر ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستاش مامۆستایان و به‌رپرسانی بواری په‌روه‌رده، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن، كه نه‌یانتوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی خوێندنی ئۆنلاینی وه‌رزی به‌هاره‌وه، به‌ر كه‌رتی خوێندن و فێرخوازان كه‌وتووه. ئه‌مه له كاتێكدا، كه فینله‌ند وڵاتێكی هه‌ره‌پێشكه‌وتووه له‌بواری ته‌كنۆلۆژیا و دابینكردنی ئامراز و كه‌ره‌سته‌كانی خوێندنیش بۆ فێرخوازان. ئه‌گه‌ر ئه‌م نموونه‌یه به‌راورد بكه‌ین به ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت خوێندنی ئۆنلاین، چ وێرانه‌یه‌ك ده‌خاته سه‌ر وێرانه‌كانی تری كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
بۆپێشەوە: خوێندنی ئۆنلاین لانی کەم دەبێت پێداویستیەکانی لە(ئایپاد و تابلێت وکۆمپیوتەر…تاد هاوکات ئەنتەرنێتی بەردەوام بەخێرایی گونجاو هەیە)، لەدۆخی ژیان و گوزەرانی سەختی هاوڵاتیانی کوردستاندا، چۆن دەکرێت ئەوە زامن بکرێت؟ چ ئەرکێک دەکەوێتە سەر شانی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە؟
سالار سۆفی: به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، توانای دابینكردنی خوێندنێكی ئاسایی ئاسووده و ته‌ندروستیان له ناو پۆلدا نه‌بێت، ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كان خۆیانه سه‌رجه‌م پێداویستییه گونجاوه‌كانی خوێندنی ئۆنلاین بۆ فێرخوازان دابین بكه‌ن، بێ هیچ جیاكارییه‌ك له‌نێوان شار و گوند و خوێندنگه و ڕه‌گه‌زی فێرخوازان. ئه‌مه له‌به‌ر خراپیی گوزه‌رانی خه‌ڵك نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان خۆشگوزه‌ران و هه‌بوونیش بن و هیچ قه‌یرانێكیش له ئارادا نه‌بێت، دیسان ئه‌ركی حكومه‌ته پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ فێرخوازان دابین بكات. خه‌رجی هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ش، ده‌بێت له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه دابین بكرێت.
بۆپێشەوە: هەلومەرجی ژیانی سەخت و گوزەرانی هاوڵاتیان چ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی خوێندن و پەروەردە هەیە؟
سالا سۆفی: به‌هۆی بارودۆخی ئابووریی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بێموچه‌یی ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای خه‌ڵكه‌وه. موچه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌ر كه‌سێكه كه كارێك ئه‌نجام ده‌دات. ئێستا كه ئه‌م مافه زه‌وت كراوه، جگه له موچه‌خۆران، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بازاڕ و كاسبكاران و ته‌نانه‌ت ده‌ستفرۆشانیش داناوه و هێنده‌ی تر ڕێژه‌ی بێكاری و خێزانانی خوار هێڵی هه‌ژاریی زیاتر كردووه. فێرخوازان له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه نه‌هاتوون، ئه‌وان منداڵی ئه‌م چین و توێژه بێموچه و بێكاسبی و بێكاره‌ی كوردستانن، كه ڕه‌نگه به جڕه‌جڕ، فریای تێركردنی سكی منداڵه‌كانیان و دابینكردنی كه‌پرێكی ئاسووده بكه‌ون، كه منداڵه‌كانیان تێیدا پارێزراو بن. له‌م بارودۆخه‌دا، خێزان فریای كڕینی كه‌ره‌سته‌كانی خوێندنی ئۆنلاین و دابینكردنی ئامرازه‌كانی ناكه‌وێت و ته‌نانه‌ت خوێندنیش به كرده‌وه ده‌بێت به پێویستییه‌كی لاوه‌كی، به‌رانبه‌ر به مانه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به زیندوویی.
هه‌موو ئه‌مانه، ده‌بن به هۆكاری بایه‌خنه‌دان به فێربوون و دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن و زیاتربوونی منداڵانی ده‌ستفرۆش و كاری منداڵان و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره چاوچنۆكه‌كانه‌وه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان و ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌كانی به‌كارهێنانی منداڵان، بۆ كاری سێكسی و مادده هۆشبه‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت بۆ كاری تیرۆریستیش. به‌م جۆره‌ش پێگه‌ی ئه‌و منداڵانه له قوربانییه‌وه بۆ تاوانبار ده‌گۆڕدرێت. ئه‌مانه ته‌نها به‌شێكن له كاریگه‌رییه وێرانكارییه‌كان، له‌سه‌ر په‌روه‌رده و خوێندن.
بۆپێشەوە: ئایا سیستەمی پەروەردە لە کوردستان، چەندە سیستەمێکی تەندروستە؟ ئایا گرتنە بەری ئەو ڕێکارانە خوێندکاران دواناخات؟ چۆن دەکرێت خوێندکاران قەرەبووی ئەو دۆخە خراپە بکرێنەوە و ئایندەیان نەخرێتە مەترسیەوە؟
سالار سۆفی: ئاشكرایه سیسته‌می ئۆنلاین ئاستی په‌روه‌رده و خوێندن وێرانتر ده‌كات، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه ته‌نها له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا نییه، به‌ڵكو زۆرینه‌ی جومگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له وڵات‌دا وێرانه‌یه. كه‌واته بۆچی ده‌ڵێین له‌پێشدا په‌روه‌رده؟ چونكه سیسته‌مێكی باشی په‌روه‌رده، بنه‌مایه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی پایه پته‌و و به‌هێزه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگه، له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕنگاریی ڕیشه‌یی ئه‌رێنین له كۆمه‌ڵگه‌دا، جه‌خت له تازه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به چه‌قبه‌ستووی و نه‌زانی و دواكه‌وتووین، خوێندن و په‌روه‌رده و زانست بێبایه‌خ ده‌كه‌ن و به وێرانكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده، پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان پته‌وتر ده‌كه‌ن.
سیسته‌می په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا، سیسته‌مێكی دروسته بۆ به‌رده‌وامیدان به‌سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، مۆدێلێكه، پڕبه‌پێستی مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، بۆیه بۆ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی، پێویستیمان به گۆڕانكاریه‌كی سه‌رتاپا هه‌یه. هه‌رگیز ناكرێت له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی ڕزیو، باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و دروست بكرێت، كه به‌رگه‌ی هه‌موو گۆڕانكاری و بارودۆخه سه‌خته‌كان… بگرێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م وێرانه‌یه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن، هه‌ڵوێست و بڕیار و پێداگرییه‌كی ڕاستگۆ و ڕاسته‌قینه‌ی گشتگیر و پته‌وی ده‌وێت. به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ویستی ڕاسته‌قینه‌ی چاكسازی و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بڕیارده‌رانه‌وه، له داهاتووی نزیكدا، ئاسۆیه‌كی گه‌ش بۆ چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی نابینرێت.
هه‌نگاوێكی گرنگ، كۆتاییهێنانه به پڕۆسه‌ی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده، ئینجا داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی هاوچه‌رخ، دوور له هه‌موو كایه‌یه‌كی حزبی، دوور له هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی و ئاینیی به‌رته‌سك، دوور له هه‌موو جۆره‌كانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی. له‌م نێوه‌دا شێواز و ئامرازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه و ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی خوێندن، بایه‌خێكی گرنگیان هه‌یه و پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه و ئامار و ئه‌نجامگیریی پیشه‌یی بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.
چاكسازی له په‌روه‌رده‌دا به گشتی و له‌م بارودۆخه‌دا به‌تایبه‌تی، بودجه‌یه‌كی باشی ده‌وێت، بۆیه زۆر جار بیانووی سه‌ره‌كیی كاربه‌ده‌ستان، نه‌بوونی بودجه‌یه. كه‌چی له‌ولاوه، بودجه‌ی گه‌وره بۆ كه‌رتی سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به پارێزراویی زیاتر بكه‌ین، یان بۆ هه‌ندێك له كه‌ناڵ و ده‌زگا مشه‌خۆره‌كانی تر كه كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پێ وێرانتر ده‌كه‌ن، نه‌ك چاكتر.
له كۆتاییدا پێویسته بڵێم؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ مامۆستا، له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانی چاككردنی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنه. تا شكۆی مامۆستا پارێزراو نه‌بێت، تا سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی دابین نه‌كرێت، تا پیرۆزیی مامۆستا له سه‌رووی پیرۆزیی سه‌رۆكی حزب و خێڵ و كوێخا و گه‌داوه نه‌بێت، مه‌حاڵه چاكسازی له په‌روه‌رده‌دا بكرێت و شكۆ بۆ په‌روه‌رده و خوێندن و زانست بگه‌ڕێته‌وه.