شوان گەردی: هیچ گفت و رێكه‌وتنێك سه‌رناگرێ و كێشه‌كان ئاوه‌هایی ده‌مێننه‌وه, ئه‌وه‌ی باجی گه‌وره‌ش ده‌دات، ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشی ملهوڕی و كه‌له‌ڕه‌قی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و عێراق..
شوان گەردی: هیچ گفت و رێكه‌وتنێك سه‌رناگرێ و كێشه‌كان ئاوه‌هایی ده‌مێننه‌وه, ئه‌وه‌ی باجی گه‌وره‌ش ده‌دات، ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشی ملهوڕی و كه‌له‌ڕه‌قی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و عێراق..
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ شوان گەردی ماف پەروەر و چالاکی مەدەنی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی موچە و ئایندەی سیاسی کوردستان..
بۆپێشەوە: ڕیشەو هۆکاری ململانێی نێوان دەسەڵاتی سیاسسی بەغدا و هەرێم، چییە؟ بۆچی بەردەوام لەکێشەو ململانێدان، بەتایبەتیش لەسەر موچە؟
شوان گەردی: به‌ڵێ ڕاسته كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی نێوه‌ند له‌سه‌ر پاره‌یه، نه‌ك (مووچه) به ته‌نها، چونكه حكومه‌تی نێوه‌ند جگه له مووچه سه‌رجه‌م پاره ده‌ستنیشانكراوه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی تریشی ڕاگرتووه هه‌ر مووچه نییه.
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر زاری حه‌نان فه‌تلاوی له موقابه‌له‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه باڕاشكاوانە ده‌ڵێت “عێراق وه‌ك ئه‌و كێكه بووه كه هه‌موو به‌شی خۆمانمان لێ وه‌رگرتووه یا خواردووه”، واته جگه له محاصصهی كورسی و پۆست و پایه و ده‌سته‌ڵات له جومگه‌كانی عێراق به گشتی، سه‌رچاوه و داهاته‌كانیش دابه‌ش كراوه، و هه‌ر یه‌كه‌ی به‌شه كێكی خۆی ده‌با و قبوڵی نییه ئه‌وانه‌ی تر ده‌ستی بۆ درێژ بكه‌ن. هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌بیرتان بێت وه‌فدی كوردی له‌سه‌رده‌می ده‌ستوور نووسینه‌وه‌دا بۆ عێراق كێشه‌یان له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌ك هه‌بوو كه په‌یوه‌ندی به سامانه دهرهێندراوهكانهوه هه‌بوو، و وه‌فدی هه‌رێم پێی وا بوو گۆڵی له دانووستهرانی عه‌ره‌ب كردووه به‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها سامانه دهرهێندراوهكانیان باسكردووه و كه‌واته بۆیان هه‌یه سامانه (غیر مستغرهجهكان) ده‌ربێنن و بیفرۆشنه‌وه و به كارێكی نا ده‌ستووریش هه‌ژمار ناكرێ .
كێشه‌ی نێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌وه‌یه، هه‌رێم داوای پاره بەبێ به‌رامبه‌ر ده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر داوای پاره نه‌كات ئه‌وه به‌غدا له ژیانیدا ئاوڕ له هه‌رێم ناداته‌وه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی به‌رامبه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كرێت، ئایا تا ئێستا حكومه‌تی نێوه‌ند نقه‌ی لێوه هاتووه؟؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كرێت له هه‌موو ئه‌و پێشلكاری و تاوانه‌ی له شومار نایه‌ن، له ویلایه‌تێكی ئه‌مریكی بكرێت، ئایا حكومه‌تی ئیتیحادی له ئه‌مریكا هه‌مان هه‌ڵوێستی بێده‌نگی ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێ ؟؟
ئایا ئه‌گه‌ر له ویلایه‌تێكی ئه‌مرێكی عه‌قدێكی په‌نجا ساڵه‌ی نه‌وت هاوشێوه‌ی هه‌رێم بكرێت، حكومه‌تی ئیتیحادی له ئه‌مریكا بێ ده‌نگ ده‌بێت ؟؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و پهلكێشهی سوپای بیانی لێره ده‌كرێ له‌وێ بكرێت، حكومه‌تی ئتیحادی بێ ده‌نگ ده‌بێت ؟؟
ئایا ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكی دونیا هاوشێوه‌ی ئێمه باسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بكرێت، به‌رپرسانی ئیتیحادی ئه‌و وڵاته به بێ سزادانی كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و بابه‌ته چاوپۆشی لێده‌كه‌ن، ئایا هه‌وڵدانی دابه‌شكردنی خاكی وڵاتی له مه‌نزوری ده‌ستوور و یاسا سزاییه به‌ركاره‌كان گه‌وره‌ترین تاوان نییه و سزاكه‌ی له سێداره‌دان نییه ؟؟ ئه‌ی چۆن لای ئێمه نه‌ك سزا نادرێن، به‌ڵكو هه‌ستیارترین پۆستیشی ده‌ده‌نێ ..
هه‌موو ئه‌و نمونانه‌ی خستمه ڕوو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌م بوو كه بڵێم عێراق له هیچ شتێكی كوردستان تووشی له‌ده‌ستدانی هۆش نابێت، له‌وه نه‌بێت كه هه‌رێم داوای پاره‌ی لێ بكات. له كاتێكدا هه‌رێم به پێی هه‌موو یاسا و رێسایه‌ك ته‌واوی ده‌ستوور و یاساكان و ئیتیفاقییهكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشێل ده‌كات (به قسه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا) و هه‌رچی سه‌رچاوه‌ی داهات هه‌یه نه‌ك هه‌ر له به‌غدای ده‌شارێته‌وه بگره له میلله‌ته‌كه‌ی خۆشی ده‌شارێته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر له شه‌ریكه‌كانی حوكمیش له هه‌رێم ده‌یشارێته‌وه .
بۆیه به‌غدا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ك نابێت كه هه‌رێم ده‌یه‌وێت، كه بریتییه له (هی خۆم بۆ خۆم و هی تۆش ده‌خۆم) چونكه به نه‌تیجه ئه‌وانیش جگه له‌وه‌ی به به‌شی خۆیانی ده‌زانن، له ژێر فشاری مه‌رجه‌عیه و شه‌قام و ده‌نگده‌ری خۆیانن .
بۆپێشەوە: لەسەر پرسی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێم، بەردەوام بەغدا هەرێم بە پابەندنەبوون بە رێکەوتنامەکان، تۆمەتبار دەکات و هەرێمیش بەغدا تۆمەتبار دەکات، ئێوە لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
شوان گەردی: من پێموایه، و له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رانمان له به‌غدا، هه‌ردوو لا هه‌رێم و به‌غدا، پابه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه نابن كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا واژۆی ده‌كه‌ن، و هیچیشیان ناتوانن ئه‌و رێكه‌وتنانه له دژی یه‌كتر به‌كار بێنن له دادگاكان، چونكه باش باش ده‌زانن ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی نێوانیان سه‌رتاپای نا ده‌ستووری و نا یاساییه، ده‌نا خێره خاوه‌ن خانووێك ده‌توانێ له رێگه‌ی ئه‌و عه‌قده‌ی كه هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كرێچییه‌ك له دادگا ته‌واوی مافه‌كانی وه‌رده‌گرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌غدا و هه‌رێم بۆ داواكردنی ئیلتیزاماتی ناو عه‌قدی نێوانیان ناتوانن هانا (یان نایانه‌وێ) بۆ دادگا به‌رن ؟؟
چونكه معقول نییه تۆ به مه‌وادی ده‌ستوور هه‌موو بابه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات و شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمت باس كردبێـت، كه‌چی بێی له‌ولاوه هانا بۆ رێكه‌وتننامه به‌ری! … ئاخر له ڕووی مه‌نطق و نه‌ریت و یاسا و ڕێساوه كامیان به هێزتره ؟! مه‌وادی ده‌ستووری یان بنودی ڕێكه‌وتننامه ؟؟
به‌ڵام له‌به‌ر نا دهستوورییهتی رێكه‌وتننامه‌كان و پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌ر دوو لا، و زیاتریش له لایه‌نی هه‌رێمه‌وه، بۆیه هیچ گفت و رێكه‌وتنێك سه‌رناگرێ و كێشه‌كان ئاوه‌هایی ده‌مێننه‌وه و ئه‌وه‌ی باجی گه‌وره‌ش ده‌دات، ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته نێوان به‌رداشی ملهوڕی و كه‌له‌ڕه‌قی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و عێراقیش ده‌كه‌ن .
بۆپێشەوە: بەرپرسانی هەرێم، زوربەی مانگەکان دەڵێن ئەگەر بڕە پارەی بەغدا هات، موچە دابەش دەکەین، کەواتە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم رۆڵی چییە ئەگەر هەر چاوەڕوانی پارەی بەغدا بێت بۆ دابەشکردن؟
شوان گەردی: من پێموایه ئه‌و كارته سووتاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی هه‌یه كه ده‌یه‌وێت بڵێ (ئه‌ی خه‌ڵكینه هه‌ر كاتێ حكومه‌تی نێوه‌ند پاره‌ی نارد ئه‌وه من یه‌ك ده‌قیقه دوای ناخه‌م و مووچه‌كانتان ده‌ده‌مێ و نه‌بوونی مووچه خه‌تای به‌غدایه نه‌ك ئێمه)
به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه باش حاڵی بووه له‌وه‌ی هه‌تا حكومه‌تی هه‌رێم ڕاستی داهاته‌كان له به‌غدا بشارێته‌وه و داهاته‌كان ڕاده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا نه‌كات، و ئه‌و سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆره ناشایستانه له لیستی مووچه‌خۆران ده‌رنه‌هێنێ، و ئه‌و هه‌موو ئیعفائاتی زهریبییه بۆ كۆمپانیاكان نه‌وه‌ستێنێ، و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، به‌غدا مه‌جبور نییه پاره‌ت بۆ بنێرێ … هه‌رێم به‌و قسەیەی (به‌غدا پاره بنێرێ مووچه ده‌ده‌ین) ده‌یه‌وێ بڵێت ئێمه ده‌ستێكی ئه‌مینی ئێوه‌ین هه‌ر كه پاره هات وه‌ك مودیر حساباتێكی لێهاتوو، ته‌واوی مستحقاتی خۆتان ڕاده‌ست ده‌كه‌ین، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی تۆ باسی داهاته ناوه‌خۆییه‌كان نه‌كه‌ی، كه په‌رله‌مانتارانی خۆمان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه داهاتی هه‌رێم به‌شی به زیاده‌وه‌ی هه‌موو پێویستییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات .
بۆپێشەوە: موچەخۆرانی هەرێم، لە هەرێمدا کار دەکەن، هەربۆیە دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنی موچە لەکاتی خۆیدا، هۆکار چییە، دەسەڵاتی هەرێم بەرپرسیاریەتی هەڵناگرێت؟
شوان گەردی: من یه‌كێكم له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچەکە، له‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌واوی مووچه (زه‌وتكراوه‌كان) ی من بژمێری ده‌یان ملیۆن دینارم لای حكومه‌ته، نه‌ك هه‌ر به كردار داوایان ناكه‌م، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌رمه مانگانه وه‌ك گوڵ خۆم ده‌چم ته‌سلیمی حكومه‌تیان ده‌كه‌م، پاره‌ی ئاو، پاره‌ی كاره‌با، جۆره‌كانی تری پاره‌ی وه‌ك زه‌ریبه و قه‌رز و غهراماتیش، و یه‌ك ڕۆژیش تاخیری ناكه‌م، كه‌چی بۆ موسته‌حه‌قاتی خۆم نقه‌م لێوه نایه‌ت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره نوێنه‌رانی گه‌لیش له په‌رله‌مان چه‌پڵه‌ڕێزان و ده‌ستخۆشیان له ته‌واوی كار و كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت كرد، ئیتر حكومه‌ت بۆ خه‌می ئه‌وه‌ی بێت سواڵ بكات پاره‌مان بۆ په‌یدا بكات؟؟ یان بۆ شه‌رمه‌زار بێت و ئیستقاله تقدیم بكات؟؟
بێ ده‌نگی خه‌ڵكه‌كه‌یه ئه‌و حكومه‌ته و حكومه‌ته‌كانی پێشتر و پێشووتریشی كرده كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ژیان و بژێوی خه‌ڵكه‌كه و ئاوه‌ها لاسار و بێ باكی كردن .
بۆپێشەوە: موچە مافی رەوای موچەخۆرانە، بۆچی دەبێت موچەخۆران باجی ململانێی نێوان دەسەڵاتی بەغدا و هەولێر بدەن؟
شوان گەردی: ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌چاو ده‌بینی، میلله‌تێك تا ئێستا، پێنج خولی په‌رله‌مانی و هه‌شت كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بینییوه، پێنج جاره ده‌نگ به‌و كه‌سانه ده‌دات كه یاری به موقه‌ده‌رات و ئاینده و ئێستای ده‌كات، و بگره خۆیشی بۆ ده‌دات به كوشت، نایه‌وێ، ناتوانێ، ناوێرێ، داوای مافه‌كانی خۆی لێ بكات … ئه‌گه‌ر میلله‌ت هه‌ڵوێستی جدی وه‌رنه‌گرێ هه‌ر ئاوه‌هایی ده‌مێننه‌وه، و ئه‌وه‌ی قوڕی بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ش په‌یتتر كرد كه ئاوه‌های لێ بێت ئه‌و حزبانه بوون كه جێگه‌ی هیوایان بوون و پاشان بوون به كاره‌سات بۆیان .
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆ ده‌بێ باج بده‌ن ئه‌وه‌یه كه بێ ده‌نگن، سه‌دان هه‌زار مامۆستا، سه‌دان هه‌زار دكتۆر و كارمه‌ند و ده‌یان هه‌زار مامۆستای ئایینی و سه‌دان هه‌زار گه‌نجی بێكار و هه‌زاران ڕێكخراوی نا حكومی و سه‌دان دادوه‌ر و داواكاری گشتی و ده‌یان هه‌زار پارێزه‌ر و لێكۆڵه‌ر …. هه‌موویان به‌ده‌ست (دوو سه‌د کەسی ناو دەسەڵاتەوە ) ده‌ناڵێنن و هه‌تا ئێستا مه‌وقیفێكی جدی له هیچ یه‌كێك له‌و توێژانه‌ی باسم كردن نه‌بینراوه، جگه له هه‌ندێ هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سی كه ئه‌ویش یا به ترساندن یا به كوشتن یا به ده‌م چه‌وركردن كۆتاییان پێ هاتووه .
بۆپێشەوە: دواکەوتنی موچەو لێبڕینی، ژیان و گوزەرانی موچەخۆرانی رووبەڕووی هەلومەرجێکی سەخت کردۆتەوە، ڕێگای ناچارکردنی دەسەڵات، بە دانی موچەی تەواو لەکاتی خۆیدا، چییە؟
شوان گەردی: ته‌واوی ئه‌و ده‌ستكارییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌كانی پێشتر كردوویه‌تی به نه‌دانی مووچه یا بڕینی ڕێژه‌ی مووچه بۆ چاره‌ك و بۆ نیوه مووچه و ئه‌وه‌ی ئهخیریش به بڕینی 18% و 21% و نیوه‌ی پله تایبه‌ته‌كان، نا ده‌ستوورییه، نا یاساییه، نامرۆڤانه‌یه… به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه بێ هه‌ڵوێستی توێژه كاریگه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی وای كردووه ئه‌و شتانه ببێته كارێكی ئاسایی له كاتێكدا هیچ ماوه‌یه‌كی دیاری كراویش جاڕ نادرێت بۆ (گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه زه‌وتكراوه‌كان یا رێژه لێبڕاوهكان) ته‌نها له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه‌بێت و ئه‌و وه‌عده‌ش ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانه‌ی وه‌عده درۆیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر و پێشووتر، و خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌ر فریوی پێ ده‌خوات .
بۆپێشەوە: لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و قوڵبوونەوەی ئەزمەی ئابوری بەغدا و هەرێم، گرژی نێوان بەغداو هەولێر پەرەی سەند، و بەغدا موچەی فەرمانبەرانی و شایستەی دارایی هەرێمی بڕی، هۆکارەکە ئەزمەی ئابورییە، یان گۆشەیەکە لە ململانێی بەردەوامی بەغداو هەولێر؟
شوان گەردی: كێشه‌كان هیچ په‌یوه‌ندی به دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت نییه، په‌یوه‌ندی به پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه به ڕادەست نەكردنی ته‌واوی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌ستوور و یاساكان باسی لێوه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ململانێیه‌كه سیاسی بووایه ئه‌وه گۆڕانكارییه‌ك له‌و ئیتیفاقه سیاسیه ڕووی ده‌دا كه پەیوەندی به ده‌سته‌ڵاته‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه سه‌رۆكی كۆمار پێشی؛ كێشه و پاشی كێشه هه‌ر بۆ كورد بووه قسه له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی نه‌كراوه وه‌ك كارتێكی سیاسی بابه‌تی مووچه‌ی تیادا به‌كار بێت، ژماره‌ی وه‌زیره‌كان هه‌مان ژماره‌ی پێشتره، پۆست و پێگه‌كانی تریش هه‌مان شتن و ده‌ستكاری نه‌كراون، واته بابه‌ته‌كه سیاسی و ئیداری نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوونه به ده‌ستوور و یاساكان و دیسان دیڵێمه‌وه (زیاتر له لایه‌نی هه‌رێمه‌وه) .
بۆپێشەوە: مامەڵەی دەسەڵات و حکومەتی نوێی بەغدا، لەبەرامبەر بە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم هێرش بەرانەیە، چۆن دەڕواننە ئەم مامەڵەیە؟
شوان گەردی: بۆچی هێرشبه‌رانه‌یه، من وای ده‌بینم كه ته‌نها جه‌خت كردنه‌وه‌یه له به‌نده‌كانی ئه‌و رێكه‌وتننامانه‌ی پێشتر كراوه و ده‌یانه‌وێ هه‌رێم ناچار بكه‌ن به‌وه‌ی پێی بڵێن با به‌س بێت ئه‌و مراوه‌غه و به‌سه‌ر بردنی كاته، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتانه بیكه‌ن تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه بیكه‌ین .