لەم مانگەدا ٣ کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە

0

لەم مانگەدا ٣ کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە

* سەرەتای ئەم مانگە کرێکارێک کە خەڵکی کامیارانی کوردستانی ئیران بوو بەهۆی تەزوی کارەباوە لەشارۆچکەی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، گیانی لەدەستدا… ئەو کرێکارە کە تەمەنی ٥١ ساڵ بوو، بە مەبەستی دابینکردنی ژیان و گوزەرانی بۆ کارکردن رووی لە کوردستانی عێراق کردبوو.

* بەرواری ٢٤ی ئەم مانگە مامۆستایەک لە قەزای بەردەڕەش بەهۆی تەزووی کارەباوە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا، ئەو مامۆستایە لەپێناو دابینکردنی ژیانی لەم هەلومەرجە سەختەی گرانی و بێ موچەیەدا ناچار بووە لەپاڵ مامۆستایەتیەکەیدا کرێکاریی بکات.

* بەرواری ٢٥ ی ئەم مانگە، لاوێکی تەمەن سەرو بیست ساڵ، بەناوی فازیل کاکە وەیس، دانیشتوی شاری کەرکوک لەکاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا، جێگای باسە ناوبراو قوتابی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بوو، بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی خۆی و خێزانەکە خەریکی کاری کرێکارر بوو…

هەموو ئەمانە قوربانی نائەمنی شوێنی کارو نەبوونی پێداویستیەکانی کارکردنن، کە خاوەنکار و کۆمپانیاکان لێی بەرپرسیارن، دەسەڵاتی سیاسیش کە دەسەڵاتی پارێزەری سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانە، ئەو هەموو مەرگە رایان ناچڵەکێنێت و باکیان بە قوربانیانی شوێنی کار نییە کە ساڵانە بەسەدان کرێکار بەهۆی نائەمنی شوێنی کار و نەبوونی پیداویستیەکانی شوێنی کارەوە گیان لەدەست دەدەن یان توشی کەم ئەندامی و نەخۆشی درێژ خایەن دەبن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.