بڵێ نا بۆ جەنگ

0

بڵێ نا بۆ جەنگ

 

بەبێدەنگی سەرمەنێرەوە

چرایەک بەسەرستارەی ماڵەکەتەوە

هەڵواسە

لەتەلارەکانی میری

گوێم لەزووڕنای  جەنگە

من دەمێکە دەزانم لولەی تفەنگەکان

بۆچی پاک دەکرێتەوە و

ئەشزانم شاخەکان بۆ دەکۆڵن و

خەندەق لەنێوان شارەکان

لێدەدەن

 

چرایەک لەکۆڵانی ماڵەکەت داگیرسێنە

ئەوەتا نانی دزراوتان

شیری  فرۆشراوتان

ئەبێ بە باروت و خەونی ئایندەی

پێدەکوژن

 

چرایەک  داگیرسێنن لەبەردەم هوتافی

ت ڤ یەکان

بەسەر وینەی پڕۆپاگەندەیان

بەسەر دەنگی خنکێراوتان

بەسەر هاواری پەنگخوردوتان

چرایەک لەدژی جەنگی

کۆنەخوازیان

 

چرایەک داگیرسێنن لەهەموو شەقامەکانی شار

لەبەردەرگای هەموو ماڵەکان

لەسەر تەختە ڕەشی پۆلەکان

چرایەک لەهەناوی تەلارەکان

لەسەر ڕێگای شاخەوانە ڕاوچیەکان

چرایەکی تەژی لەوشەی بەرەنگاری

لێوان لێو لەتوڕەی، توڕەت، بەرزتر

لەدەنگی بۆمبی ماڵوێرانی

 

چرایەک داگیرسێنە گەشتر لەخۆرەتاو

خێراتر لە -با– 

ئەوچرایەی کەمناڵێ دەستی بۆ دەبا و

دایکی پێی دەڵێ بڤە، نا

دەبا هەمووان هاوارکەین

بڤەیە جەنگ، مرۆڤ بەکوشت

مەدەن… نـــــــــــــــــــــا

   ‌                                 

 فوئاد عزیز

Leave A Reply

Your email address will not be published.