تاراو کۆنسێپتێکی ھونەری ناو فەزای گشتی لەکارێکی ئینستە لەیشنی دووروو درێژی ھێڵی نەپچڕاو  لە پارکی نالیەوە تا دادگای سلێمانی

0

تاراو کۆنسێپتێکی ھونەری ناو فەزای گشتی لەکارێکی ئینستە لەیشنی دووروو درێژی ھێڵی نەپچڕاو  لە پارکی نالیەوە تا دادگای سلێمانی

تارای بوکێنی تاراکان مەسوتێنە

 ھەی کوڕی پاشماوەی جەھل

کەتۆ چاوت بە

ئازادی و خۆشەویستی و ڕەنگ و ڕۆشنایی ھەڵنایە

کوا گوناھی منی تیایە

ھەی نەوەی خێلی تاریکی

تۆ چیت دیوە؟

من وەک ھونەر

قیژەو ھاوارو

ئەشکەنجەو ھەرچی ئازاری مێینەیە

پارچە پارچە بەتەنافی

ئەم شارەدا ھەڵواسیوە

ئەم کارەم بۆ ١١/٢٥ رۆژی بەرەنگاربونەوەی

توندوتیژی دژی ژنان کردوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.