دڵم لەفارگۆنێكی چۆڵ دەچێت

0

دڵم لەفارگۆنێكی چۆڵ دەچێت

 

دڵم لەفارگۆنێكی چۆڵ دەچێت

 شەمەندەفەرەكەم

 گەشت

 بەڵام فارگۆنەكان بەتاڵ

بەتاڵ بوون

 سەرمێزی چێشتخانەكە

مێرولە تێییابوو

كورسیەكان تۆزیان

لێنیشتبوو

 ناو توالێتەكان

پڕبوو لەسەری بڕاوو

 شەمەندەفەرەكەم

گەشت

 ناو تەرمیناڵەكە لەمن و

سواڵكەرێك

 هیچ كەسێكی تری لێنەبوو

 تەماشای هەر شوێنێكم

دەكرد

 دوكەڵی لێ هەڵدەسا

دەستم نەدەگەشتە

سەر شووشەی

هیچ پەنجەرەیەك و

تۆزەكەیم

 بۆفوو لێنەدەكرا

 شەمەندەفەرەكەم

گەشت

 دڵم جوڵەیەكی نەكرد

هەناسەم نەخستە

ناو گیرفانی كراسی

ژنە شەنگالیەكەوەو

 سەرم بۆهەڵنەگیرایەوە

شەمەندەفەرەكەم گەشت و

 تۆی تیانەبوویت

 هەر هەمووشتێك

 وەك فارگۆنەكان بەتاڵ

بەتاڵ بونەوەو

 تۆش شەیتانێكت

 بەنەعلەت نەكردو

 لەبری ئەوەی

پەرداخێكم بۆپڕكەیت

 لەئاوو

 بیخۆمەوە پەرداخێكت

 تیا شكاندم

 دڵم پڕە لەوردە

شووشەو

 لەژێر عەینەكەكەمەوە

خوێن دەڕژێتە خوارەوەو

 شتێكم بۆهەڵناگیرێتەوەو

 شتێكم بۆنانوسرێ

 شەمەندەفەرەكەم

 گەشت و

 گوێم لەزەنگی

 كڵێسایەك نەبوو

كەسێكیش پێی نەووتم

 چاوەڕوانیت باش

هیلاكیت خۆش

 شەمەندەفەرەكەم

گەشت و

 تۆی تیانەبوویت

 هەموو شتێك وەك

 دڵی من چۆڵ چۆڵبوو

 وەك هەناسەی من

 توند توند بوو

دایكم زوزو دێتە خەوم

و. پێمدەڵێت

 كوڕم كەی تۆ وابویت

 كەی بەدەم خەوەوە

چویت بۆگۆڕستان و

 كەی تۆهاوڕێی

مردوەكان بویت

خۆشم لەخۆم تێناگەم

 نە لەبەر ئاوێنەدا خۆمم

بۆدەناسرێتەوە و

 نەدەتوانم ماسیەك

لەتۆڕی ڕاو چیەك

 ڕزگاركەم ئەوساتەی

 هاوار بۆخوا دەكات

 نازانم ئەم تەرمیناڵە

 بۆئەوەندە چۆڵە

هیچ شتێك بەپێوە نیە

 هیچ پێیەك بەلاشەوە

 نیە

شەمەندەفەرەكەم

گەشت و قەسیدەیەكی

خۆمم بۆنەخرایە

 ڕستەوەو

 تابزانم مساوی دەبێت

بەچی

بەتەنیایی

یان بەغوربەت

 یان بەمەرگێكی شێتانە

 هیچ تێناگەم

 ئەم دەنگە دەنگەی

لەناومایە

 نە ڕەنگی هەیەو

 نەبۆنی هەیەو

 نەشتێكم لەگەڵ

دەخوێنێتەوەو

 نەبەیانیەك بۆنوێژ

 خەبەرم دەكاتەوە

 دایە گیان من ئەمەنیم

 كەی من وردەشووشەم

لێ كەوتۆتە خوارەوەو

 كەی من بەردم گرتۆتە

پەنجەرەی

دراوسێكەمان

 هیچ تێناگەم سەرم

 لەشوێنێكەو

 لاشەشم بەدرەختێكی.

 بێبەردا شۆڕبۆتەوە

 شێتیان كردوم جیكە

 جیكی دەرگای

 ژوورەكەم

 وەقرەی لەبەر بڕیوم

 بنی پێم وردەشووشەی

لێدەكەوێتە. خوارەوەو

دڵم بۆناخرێتەوە

ناوجانتاكەم

 شەمەندەفەرەكەم

 گەشت و

 فارگۆنەكان بەتاڵ

بەتاڵ بون

دڵم لەسەر كورسی

 تەرمیناڵە. بەجێهێشت و

 كاتژمێرەكەی دەستیشم

 شكاند

نائیتر ئەوەندە نامرم

 ئەوەندە بەهەتاو ناڵێم

 لێرەوە مەڕۆو

 ئەوەندە بەكوژراوی

خۆم هەڵناگرمەوە

 دایكم  زوزو پێمدەڵێت

 كوڕ م بۆئەوەندە

بەدەم خەوەوە

قسەدەكەیت

 ئەمەتۆنیت ……………..

 

میرزا ١٤/٨/٢٠٢٠

Leave A Reply

Your email address will not be published.