دەبێ ئازادبم

0

دەبێ ئازادبم

دەبێ ئازادبم

ئازاد، وەک کۆتری کێوی

وشەکانم بە باڵی شیعرم هەڵفڕیبان

حەزم ئەکرد دەنگی سرودم ئازادبێ

ئازاد، وەک دەنوکی پاساری

دور لە چاوی هەڵۆ ماڵیەکان

لە هەرکوێک پێی خۆشبایە بخوێنێ

بخوێنێ،

لەنێو قژی سەوزی شۆڕەبیی

بەسەرشانی سنەوبەری خۆشەویستی

بەسەر ڕوباری درێژی عشق و

لەنێولەپی دەستی ئومێد و

لەنێو توڕەیی ـباـ دا ئازاد بخوێنێ،

ئەوەندە ئازاد بام

لەسەر تەختەڕەشی پۆلدا و

لەبەردەم مامۆستای فیزیا

بمنوسیایە مەودای دووری و

خولانەوەی زەوی

بەدەوری پرتەوی خۆردا

یەکسانە، بە شۆرشی عیشق و بەرابەری

 

فوئاد عزیز /ئۆکتۆبەر 2018

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.