بەشێكی تر لەدەقی (( بەسەرهاتی ئاهێكی  سەرد))

0

بەشێكی تر لەدەقی

(( بەسەرهاتی ئاهێكی  سەرد))

 

 

ئیتر بەدواما مەگەڕێ!!

من بەلای قاوەیەكی ساردەوە

هەزار دوعای چاو بەستراو دەخوێنم

لەگەڵ هەموو هەڵچونێكما،

ئاوێنەكەم دەشكێنم

هەر ساتە نا ساتێك

مۆمە كوژاوەكان ڕادەچڵەكێنم

ئیدی بەدوای مندا مەگەڕێ

لەو قاوەخانانە  دامەنیشە،

كەپێكەوە باسمان،

لە قەسیدە سەربڕاوەكانی من دەكرد

لەدیوانە چاوشینەكەمدا خۆت هاك كە

بەتێڕامانەوە سەیرێكی ئەو بلۆكە بكە

كەدات بەسەری مندا و

دوایش …

باست لەو دڵۆپە خوێنانە دەكرد

كە لەجەستەی ئەم نیشتیمانە تەنیایە دەكەوێتە خوارێ

من ئیتر جارێكی تر…

ناگەڕێمەوە بۆسەردەمی گێلیم و

ئەو یاریە

لەگەڵ هیچ  كەسێك ناكەمەوە،

كە لەگەڵ تۆ دۆڕاندم

سەر مێزەكەم  چۆڵ دەكەم

گوێ  بۆهەواڵی هیچ  تێڤێیەك، هەڵناخەم

ئەو  ڕۆژنامانە ناخوێنمەوە

كەباسیان لەكوشتنی

تەیرە عەبابیلەكان دەكرد

ئەمجارە  ….

چرایەك بۆ ئەو پەپولانە دادەگیرسێنم

كە ڕێگای ماڵەوەیان لێ تێك چووە و

باڵێكیان  …

لەبەر دەرگای  ماڵی پیاوێكی فاڵچیدا لێ هەڵوەری

بەدەستی خۆم، كۆیان  دەكەمەوە

دەیان بەمەوە لای خۆیان

شەوێكی درێژ درێژ

حیكایەتی پیاوێكی درۆزنیان بۆدەگێڕمەوە

باسی سەرخۆشێكی بێتاقەتیان بۆدەكەم

وێنەی بەهەشت و جەهەنەمیان

لەسەر سەرپۆشێكی خوێناوی بۆ دەكێشم

ئیدی من بەدوای خۆما دەگەڕێم

كراسە چرچ و لۆچەكانم دەسوتێنم

تۆزی تەنیایی سەر دیوانەكەم دەتەكێنم

یەك یەك، پارچەی ئاوێنە شكاوەكەم

كۆدەكەمەوە و

دەیان  بەمەوە شوێنی خۆیان

گەمەیەكی سەرسپی لەگەڵ خۆمدا دەكەم

جارێكی تر قەسیدەكانی خۆم  دەخوێنمەوە

كراسێكی  قاوەییان  دەكەمە بەرو

بەسەر شەقامی عەسرێكی كەڵەگەتدا

لەگەڵ خۆما دەیان گێڕم

قاوەیەكی تر تێدەكەم!!!!

ئەمجارە قەسیدەیەكی نارنجی

بۆمناڵە یەزیدیەكان دەنوسم

حیكایەتی چرا و پەپولەیان بۆ دەگێڕمەوە و

فەرقی سەربڕین و

لەخاچدانی دەروێش و

سۆفیەكی  بەدبەختیان

بۆدەخەمە ڕستەوە

میرزا

ئیسپانیا

Leave A Reply

Your email address will not be published.