تاهیر رەحیم، لەوەڵام بە پرسیارێکی بۆپێشەوەدا سەبارەت بە ٣١ ئاب

0

تاهیر رەحیم، لەوەڵام بە پرسیارێکی بۆپێشەوەدا سەبارەت بە ٣١ ئاب

بەڕێز تاهیر ڕەحیم چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ و هێنانی هێزەکانی حکومەتی بەعس بۆسەر کوردستان لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، وەڵامی پرسیارێکی بۆپێشەوە دەداتەوە.

بۆپێشەوە: خۆبەستنەوەی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و خۆشخزمەتی تا ڕادەی نۆکەریەتی و پێشلەشکری بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بۆتە تایبەتمەندیەکی بەردەوامیان… هۆکاری ئەم خۆشخزمەتی و کرێگرتەییە بۆچی دەگێڕنەوە؟

تاهیر ڕەحیم: پێشەکی هیچ شۆڕشێکی چەکداری لە دونیا نەیتوانیوە وابەستەی وڵاتێکی تر نەبێت، بەتایبەتی شۆرشی کورد کە لەنێوان چوار وڵاتی دژ بەکورد و لەهەمانکاتدا لەگەڵ یەکتر ناکۆکن. ئەگەر لەئێستادا قسە لەسەر حزبەکانی کوردستان بەگشتی و پارتی و یەکێتی بەتایبەتی بکەین لەڕابردوودا بەشێک بوونە لەو بزووتنەوە چەکداریە. لەبەر ئەوەی ئەم دوو حزبە نە نەتەوەیین، وە نە دیموکراتین تەنها دوو کۆمپانیای بازرگانین، بەشێک لەوسامانەی دزیویانە لەبانکی وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و تورکیا دایانناون. تورکیاو ئێرانیش بەمەرجێک هاوکاری ئەم دووحزبە دەکەن کە دەبێت لە بەژەوەندی خویان هەڵسوکەوت بکەن. بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێش وادەخوازێت خەڵکی کوردستان نەگات بەمافەکانی خۆیان، چونکە هەر یەک لەو وڵاتانە بەشێک لەخاکی کوردستانیان داگیرکردووە، دەترسن ئەو نیمچە سەربەخۆییەی هەرێمی کوردستان تەشەنەبکات بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

ئەم وڵاتانەش لەم دوو حزبە باشتریان دەستناکەوێت کە بەرژوندیەکانیان بپارێزن. لەلایەک بۆ دژایەتی یەکتر بەکاری دەهێنن، لەلایەکی تر سامانی کوردستان دەبەن لەلایەکی تریش تورکیاو ئێران بەئاشکراو بەبێ ترس دەزگا جاسوسیەکانیان لەهەرێم کار دەکات. جا لەکاتێکدا مانەوەی ئەم دوو حزبە دەکەوێتە مەترسیەوە ئەوە بەبێ دوو دڵی ئێران و تورکیا لەڕابردوو عێراق و سوریا یارمەتیان دەدەن وەک ٣١ ئاب حکومەتی عێراق یارمەتی پارتی دا، دوایش ئێران یارمەتی یەکێتی دا….

Leave A Reply

Your email address will not be published.