داخوازییەکانی جەماوەری خۆپیشاندەری ڕانیە…

0

داخوازییەکانی جەماوەری خۆپیشاندەری ڕانیە…
بۆ ڕاى گشتى هەرێمى کوردستان
بەکورتى بەچەند خاڵێک داوا و خواستى خەڵکى ڕانیە بڵاودەکەینەوە بۆ ئەوەى هەموو کەس بزانێت ئێمە چیمان دەوێت و چیمان پێویستە کەچەند ڕۆژێکە لەسەر شەقامین،.
1- دوورخستنەوە و سزادانى سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین چونکە لەکاتێکدا خۆپیشاندان دەستى پێکرد ئەو مۆڵەتى کردووە و ڕۆیشتۆتەوە بۆ ماڵەوە،.
2- دوورخستنەوە و سزادان و دادگایی کردنی ئەو بەرپرسانەى مەلەفی گەندەڵیان هەیە و سامانى گشتیان بەفیڕۆداوە،.
3- دوورخستنەوە سەرجەم بارەگای پارتە سیاسیەکان و بنکەکانى پۆلیس لەسەنتەری شار،.
4- کردنەوەى چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنان بەمەبەستى دابینکردنی هەلی کار بەبێ جیاوازی بۆ گەنجانی ڕانیە،.
5- گێڕانەوەى سەرجەم زەویەکانى موڵکى گشتى کەلەلایەن کەسانى دەستڕۆیشتوو دەستیان بەسەرداگیراوە،.
6- داواکارین یەکێتى فشاربخاتە سەرحکومەتى هەرێم بۆ ئەوەى هەرچى زووتر لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکات بەمەبەستى دابینکردنى شایشتە داراییەکانى موچەخۆرانى هەرێم،.
7- داوا لەهاوسەرۆکایەتى یەکێتى و مەکتەبی سیاسی یەکێتى دەکەین بەرپرسى مەڵبەند و کۆمیتە لەکاردووربخاتەوە و کەسانى شیاو و جەماوەری بۆ ئەم پۆستانە دەست نیشان بکات،.
8- داوا لەفەرماندەى هێزەکانى 70ى یەکێتى دەکەین سەرجەم ئەو بەرپرسە سەربازییانە سزابدات کەدەستیان هەبووە لەپەلاماردانى خۆپیشاندەران،.
9- داوا دەکەین لەدیارى کردنى بەرپرسانى ئیداری و سیاسی و سەربازی پرس و ڕاوێژ بەخەڵکى ڕانیە بکرێت چونکە مێژوو شاهیدە ملازم موحسین جورئەتى نەکرد لەڕانیە حکوم بکات ئیتر ڕانیە دەرفەت بەکەسانى خۆسەپێن نادات،.
10- داوا دەکەین بەرپرسانى ئاسایش و پۆلیس وێڕاى داواى لێبوردن لەخۆپیشاندەران لەکار دووربخرێنەوە و سزابدرێن چونکە لەئاست پاراستنى گیانى ئێمەى خۆپیشاندەردا نەبوون و نەیانتوانى گوێ بۆ داواکاریەکانمان بگرن و پارێزگاریمان لێبکەن،.
11- داوا دەکەین بودجەیەکى تایبەت بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین تەرخان بکرێت،.
12- داواکارین لەهەرکاتێک هەرچین و توێژێکى ڕانیە بۆ هەر مەبەستێک خۆپیشاندانى کرد تەنیا پۆلیسى چالاکیەمەدەنیەکان لەوێ ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەک هیچ هێزێکى ترمان قبوڵ نیە،.
13- داوا لەسەرجەم پەرلەمانتارانى کوردستان و عێراقی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەین ڕۆژانى داهاتوو بێنە ناوبازاڕ و گوێ بۆ دەنگی دەنگدەرەکانیان بگرن،.
14- پێویست ناکات بەرپرسانى ئیدارەى ڕاپەڕین بەدواى سەرپەرشتیار و نوێنەرى خۆپیشاندەران دا بگەڕێن بەڵکو پێویستە سەرجەم ئەو خاڵانەى لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە جێبەجێبکرێن ئەوکاتە ڕۆڵە ئازا و قارەمانەکانى ڕانیە شەقام چۆل دەکەن.
نوێنەرایەتى خۆپیشاندەرانى شەقامی ئازادی لەئیدارەى ڕاپەڕین
وێنەیەک بۆ:-
1) هاوسەرۆکایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان
2) مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان
3) جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان
4) پارێزگارى سلێمانى
5) سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەکان لەئیدارەى ڕاپەڕین
6) فەرماندەى هێزەکانى 70ى هێزی پێشمەرگە
7) بریکارى وەزیرى ناوخۆی هەرێمى کوردستان
8) سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان

Leave A Reply

Your email address will not be published.