بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بوونە مەیدانی خۆپیشاندان و کۆبونەوەی ناڕەزایەتی 

0

بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بوونە مەیدانی خۆپیشاندان و کۆبونەوەی ناڕەزایەتی 

 بەرواری ١٢ی ئەم مانگە، لەسەر بانگەوازی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند کۆبونەوەیەکی جەماوەری و خۆپیشاندان لە شارەکانی سلیمانی و رانیە، قەڵادزی، هەڵەبجەو سەید سادق… دەستی پێکرد. لە هەولێر و دهۆک، لە ژێر قەڵەمرەوی دەسەلاتی پارتییدا، هیزی چەکدار و دەزگا ئەمنیەکان ڕیگەیان نەدا کۆبونەوەو خۆپیشاندان بکرێت و چەندین کەسیش دەستگیر کران. دیارە لە زۆنی سەوزیش هێزەکانی سەر بەدەسەلات بۆ رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران لە ئامادەباشیدا بوون.

تورەیی و نەفرەتی جەماوەری لە کوردستاندا لەدژی دەسەڵاتی تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی قوڵپ دەدات و بەو هۆیەشەوە هەر هیزو لایەنێکی سیاسی دەرەوەی دەسەڵات بانگەوازی خۆپیشاندان بکات، بەشیک لە جەماوەری توڕەو ناڕازی ئامادەی دەبن و دەیانەوێت لەو رێگایەوە داواو خواستەکانی خۆیان رابگەیەنن.

ئەوەی جێگای ڕامان و هەروەها چاوەروانکراویشە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەک بۆ گۆرینی دەسەڵات و راماڵینی ئەم دەسەڵاتە تاڵانچی و دزو سەرکوتگەرە، بەڵکو لە پیناو هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی نەبوو، وە بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەو دوبارە سازدانەوەی حکومەتێکی تری کارتۆنی، بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری کردبوو، لەکاتێکدا جەماوەری ناڕازی کوردستان خوازیاری راماڵینی دەسەڵاتن و هیچ باوەرێکیان بە حکومەت و پەرلەمان نییە و دەزانن ئەمانە هیچ کارەو کارتۆنین، ئەمەش ئەو راستیە دەخاتە روو، کە خواست و ویستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لەگەڵ خواست و ویستی ملیۆنی جەماوەری کوردستاندا، تەواو بە یەک ناکۆکن.

خەڵکی کوردستان راماڵینی دەسەڵاتی دەوێت، لە کاتێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیەوێت جەماوەر بکاتە ئامرازی رزگارکردنی ئەم دەسەڵاتەو دووبارە پیکهێنانەوەی حکومەتیکی کارتۆنی کە ئەمانیش دەمیان بگاتە ئەم دزی و تاڵانیەی دەسەڵات.

هیرش و سەرکوتی دەسەڵات بۆ سەر خۆپیشاندەران و ریگە گرتن لە کۆبونەوە خۆپیشاندان، مایەی ریسوایی دەسەڵاتەو هاوکات رووی دژە ئازادی و سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتی دەخاتە روو. ئەم سەکوت و وەڵامە پۆلیسییە جیگای ئیدانەکردنەو هاوکاتیش دەبێت سەرجەم ئەوانەی بەهۆی ئەم خۆپیشاندانەوە دەستگیر کراون، دەبێ دەست بەجی ئازاد بکرێن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.