كارگەران
كارگەران
هۆنراوه‌ی: هێرمان خۆرته‌ر
وه‌رگێڕانی: ئه‌حمه‌د جوانکار
کرێکاران
وه‌ک تیشکی ڕۆژ ده‌رده‌که‌ون،
له‌به‌یانیه‌کی زووی ته‌موومژاویدا ..
ڕوناکیه‌کی مه‌زن پێکدێنن .
*****
کارگه‌ران،
ئاسۆیه‌کی ڕوناکی مرۆڤایه‌تین ..
بۆهه‌موو مرۆڤه‌کان.
گوڕوتین و
هێزێکی تازه‌و
هه‌ستێکی تازه‌ن..
****
یه‌ک ده‌سه‌ڵات پێکدێنن،
ده‌سه‌ڵاتێکی
ئازا‌و به‌ئیراده .. بۆ ئه‌م سه‌رزه‌مینه،
بۆیه‌کبوون و
یه‌کگرتویی مرۆڤه‌کان
*****
کرێکاران،
به‌هۆکاری ئازادی ویه‌کسانی
له‌شه‌ڕدان ..
شه‌ڕی ئازادی ونه‌به‌ردی ..
وه‌ک بروسکه‌وچه‌خماخه بڵاوده‌بنه‌وه
به‌ناو هه‌وری تاریکیدا .
****
ئا له‌م شه‌ڕه دژواره‌دا،
له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری،
ته‌نیا هێزی ڕوناکی سه‌رده‌که‌وێ ..
ڕوناکی وخۆشه‌ویستی،
په‌خشی خۆشه‌ویستی سپی ..
بۆ هه‌مووسه‌رزه‌وی
بۆ هه‌مووخه‌ڵکێ ..
بۆ مرۆڤایه‌تی و مرۆڤه‌کان..