دەسەڵاتی زۆنی سەوز بەرپرسە لەچارەنووسی عەلی قایار

0
دەسەڵاتی زۆنی سەوز بەرپرسە لەچارەنووسی عەلی قایار
 
 
زیاتر لەدوو هەفتەیە عەلی قایار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان” هەدەپە” یشاری سیرت بێ سەروشوێنە…
عەلی قایار زیاتر لە ١٠ساڵە لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانییەو لەناوەراستی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە لەکاتی بردنی ژمارەیەک کرێکار بۆ کۆمپانیا لە نیوان سلێمانی عەرەب… دیار نەماوەو بێ سەوشوێنە.
ناوبراو لەلایەن رژێمی فاشیستی تورکیاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
بێ سەرو شوێن بوونی عەلی قایار، لەهەرێمی کورستان و لە ژێر قەڵەمرەوی دەسەڵاتی زۆنی سەوزی یەکێتی نیشتیمانیدا، دەزگا ئەمنیەکان و خودی دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی لێی بەرپرسیارن.
کردنە ئامانجی ئۆپۆزیسیۆن وڵاتانی ناوچە، رفاندن و تیرۆکردن، لەو ماوانەی دوایدا تاهاتووە زیادی کردووە، چەندین گەریلا و چالاکوانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن، بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان کراونەتە ئامانج و کوژراون. ئەمەش پیشهاتێکی مەترسیدارەو ئەگەر بەری پێنەگیرێت، ئەوا دەیان هەڵسوراوی سیاسی تر، یان کەسانی ئۆپۆزیسێۆنی وڵاتەکان دەکرێنە ئامانج. بیگومان تیرۆرکردن و رفاندنی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بێ هاوکاری دەزگای میت و بێ چاوساغی نۆکەرانی ئەو وڵاتانە ئەنجام نادرێت. چۆن پارتی بەرپرسی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی و رفاندن و بێ سەروشوێنکردنی هەڵسوراوانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکەیەلە زۆنی زەرد دا، ئاواش یەکێتی بەرپرسی سەرەکی هەموو ئەو کردەوە تیرۆریستیانەیە کە لەزۆنی سەوزدا روودەدەن. بۆیە چارەنووسی عەلی قایار لە ئەستۆ یەکێتی نیشتیمانیەو پیویستە دەست بەجێ لەو بارەیەوە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت و چارەنووسی عەلی قایار بە کۆمەڵگە رابگەیەنێت. جەماوەری ئازادیخوازو هەر هیزێکی سیاسی جدی کە بڕوای بە هەڵسوڕانی سیاسی و چالاکی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە هەیە، پێویستە لەبەرامبەر بە دیاردەی رفاندن و هیرشی وڵاتانی ناوچە و نۆکەرەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا، بۆسەر هەڵسوڕوانی سیاسی و حزب و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە بێنە مەیدان و ڕیگە نەدەن، چیتر دەسەڵاتی سیاسی هەرێم لە چوارچیوەی بەرژەوەندییە حزبیەکانیاندا لەگەڵ ئەم وڵاتانە، هەڵسوڕاوانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنەکانیان بکەنە نیشانە.
 

Leave A Reply

Your email address will not be published.