كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ی ژنانی به‌ر هه‌تاو
كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌ی ژنانی به‌ر هه‌تاو
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كێشه‌ی ئاو له چه‌مچه‌ماڵ كێشه‌یه‌كی تولانی و بێچاره‌سه‌ره، بیرمه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان من به كامێرایه‌كی ره‌ش و سپیه‌وه ده‌یان وێنه‌ی كۆمه‌ڵ بوونی ئه‌و ژن و كچانه‌م گرت كه سەره‌یان به دوای ته‌نكه‌ری ئاوه‌وه به‌ستبوو، دیاره چاره نووسی مرۆڤی كورد هه‌ر سەره گرتنه هه‌ر جاره‌و بۆ شتێك، من وێنه‌ی ره‌ش و سپی ئه‌و ژنانه‌ی شۆڕشم لابوو كه ئه‌وه‌نده‌یان به‌رمیلی ئاو له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ریان دانابوو سه‌ریان وه‌ری بوو، جارێكیان بۆ دیدار له ته‌ك ئیڤا ئه‌و كچه‌ی له ساڵی 1988 له نێو ئیڤادا له دایك بوو بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نووسا چوینه ماڵیان له قادر كه‌ره‌میه‌كان، ئه‌مه‌یان دوای 2003 بوو، ئه‌و به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه به‌رمیلێكی گه‌وره به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه بوو، به توڕه‌ییه‌كه‌وه وتی من ئاماده‌م نیم قسه بۆ كه‌س بكه‌م وا مێشكم ئه‌ته‌قێ، له كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان هه‌ر ژنێك ده‌بوو بۆ كاروانێك ئاو رێیه‌كی زۆر ببڕێت، هه‌ندێك له كچ و ژنه‌كانیش له سه‌ر بیری ماڵان و بۆڕیه‌كانی ئاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌كران، من خۆم گه‌واهیده‌ری چیرۆكی ئازار به‌خشم، كێشه‌ی ئاو تا ئێستا به بێچاره ماوه‌ته‌وه و ژنه‌كان جاری وا هه‌یه تا به‌ره‌به‌یان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان بۆڕیه وشكه‌كان ئاویان پیا بێت و تینویه‌تیان بشكێ، ئه‌و بۆڕیانه‌ی له هه‌ندێ شوێن 12 بۆ 13 رۆژ جارێك و بۆ ماوه‌ی یه‌ك دوو سه‌عات ئاو ده‌بینن. له ده‌یان ساڵی رابردوودا سه‌دان رێگه‌ی ناڕه‌زایی، نامه‌و یاداشت، گردبوونه‌وه‌و خۆ پیشاندان، توڕه‌یی و داد‌و بێدادكرا، ده‌سه‌ڵات نه‌بیست و نه‌یبینی. هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و له شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی عیراق و شه‌ڕی داعشیشدا ده‌یان و سه‌دان گه‌نجی كوڕ‌و برای ئه‌و ژن و كچانه‌ی خستوه‌ته توێی كارخانه‌ی هاڕینی مرۆڤه‌كانه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی كورسی حزبه مافیا ئاساكان، چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش له دوكانه‌وه و به تاسلوجه‌دا ئاویان بۆ هێنراوه له كاتێكا ئاوی گۆپته‌په زۆر نزیك تره‌و هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك جێبه‌جێ‌كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ جاڕ ده‌درێت و دواتریش كه‌س به لایدا ناچێت، ئه‌مڕۆ له قه‌زاو ناحیەكانی چه‌مچه‌ماڵ 180 هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌وه‌ن رۆژێك ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كان راستگۆ بن و ئاوی گۆپته‌په بگاته ناوچه‌كە. ره‌نگه له ته‌واوی دنیادا ژن نه‌بێت هێنده‌ی ژنی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش به‌دیار ماتۆڕی ئاوه‌وه دانیشتبێت، هیچ شوێنێكیش نییه له‌م سه‌ر زه‌مینه هێنده‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش ته‌نكی ئاو به‌سه‌ر سه‌ربانه‌كانیانه‌وه بێت، به‌راده‌یه‌ك جارێكیان دۆستێك پێی وتم خۆ ره‌نگه پاره‌ی ته‌نكی ئاوه‌كان به‌شی هێنانی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ بكات، من بڕوام وایه یان ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین رێكخراوه‌كانی ژنان، ئافره‌تان، خانمان و هه‌موو ئه‌وانه درۆیه‌كی گه‌وره‌ن یان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی باشوری كوردستان هه‌موو ژنان بۆ داكۆكی له ژنانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش بێنه ده‌نگ…