موریدر و دەروێشەکانی

0

موریدر و دەروێشەکانی

بەدوای مردنی شیخ محەمەد کەس نەزانی لە ئەمریکا، دەروێشەکانی، ئەو ئینسانانەی هۆشیان لێ سەندراوەتەوە، بەوپەری بێ هۆشییەوە، مۆڵ بوون، راسان، سنوریان بڕی و بۆ پیشوازی لە شێخی تەسەلیان بە باخەڵی بەتاڵەوە سەدان کیلۆمەتریان تەی کردو بە قەمەو شمشێر و چەقۆوە خۆیان کرد بە کوردستانی عێراقدا، تیکەڵی ڤایۆرسی کۆۆڕۆنا بوون و وەکو جووتە بەڵایەک بەربوونە شارو کەشی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیانیان شێواند.

دەسەڵاتی سیاسی کە پایەکی دەستگرتنە بە کۆنەپەرستی و خورافەی ئیسلامییەوە، ڕێگای بۆ واڵاکردن و ئەوەی بۆی کیشە نەبوو ئەو نمایشەی چەقۆ و قەمە و شمشیرە بوو بەدەست هەزاران دەروێشەوە، لە ناو فەزای کۆمەڵایەتیدا. ئەم جەنابانەی دەسەڵات و سۆشیال دیموکراسی!! لەگەڵ هەر خۆپیشاندانێکی جەماوەیدا بازگەکان دەگرن بەرووی هەڵسوروان و چالاکوانانی و رابەرانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانداو دەستگیریان دەکەن کە داوای نان و ئازادی و عەدالەت و خزمەتگوزاریی و موچەکانیان دەکەن، کەچی رێگا لە رەوەیەک ئینسانی هۆش لیسەندرواو بەنجکراو، ناگرن کە شمشیر و قەمە بەدەستن و ئەم حاڵەتە تەواو ناکۆکە بە دنیای سەردەم شارستانی، میشکی قوفلدروایان بە کۆنەپەرستی و خورافە نابزوێنێ.

سەیرە باسی مەترسی کۆڕۆنا و ڕیکارە تەندروستیەکان دەکەن و هەر بەو پاساوەش رێگری لە کۆبونەوەو نارەزایەتی جەماوەری دەگرن، کەچی بۆ نمایشی دەسەڵات و بۆ هەزاران دەرویش باسێک لە رێکاریی تەندروستی و مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا ڤایرۆس نییە.

هەندێک نووسەر و بەناو لایەنگری لە ئازادی دینداری، لایەنگر لە ئازادی مەراسیم و نمایشی و بۆنەی دینی، ئەم حاڵەتە بە حالەتێکی سروشتی و پەیوەندی ئەو دارویشانە بە ڕیبازێکی دینی دەزانن و وابەستەیان بە خواداوە مەزەندە دەکەن، بێ ئەوەی لەوە تێبگەن، نمایشی چەقۆ و شمشیر لە کەشی کۆمەڵایەتیدا دەبێتە مایەی ترس و هەراسانی بۆ کۆمەڵگە… ئازادی دینداری و مەراسیمی دینی و مەزهەبی بەو مانایە ئازادە کە سایە نەخاتە سەر کۆمەڵگە، هەراسانی دروست نەکات، ترس بڵاونەکاتەوە.. لەسەدەمی ئەزمەی تەندروستی و کۆڕۆنا ڤایرۆسدا ئەزمەکە قوڵ نەکاتەوە مەترسی توشبوونی هاوڵاتیان بە فایرۆسەکە زیاد نەکات… هەرکەس و گروپێک ئازادە پیادەی رێوشوێنە دینی و مەزهەبیەکانی بکات، بەڵام بەو مەرجەی کەشی کۆمەڵایەتی نەشیوێنی و توندوتیژی و ترس بڵاونەکاتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.