دەبێ دەستبەجێ قارەمان شوکری ڕیکانی ئازاد بکرێت؟

0

دەبێ دەستبەجێ قارەمان شوکری ڕیکانی ئازاد بکرێت؟

لەدوو هەفتە زیاترە قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی خۆپێشاندانی نارەزایەتی جەماوەری شێلادزی لەدژی ملهوری و دەستدرێژی سەربازی و بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا، لەلایەن دەزگا ئەمنی و نۆکەرانی پارتییەوە دەستگیر کراوە، و چارەنووسی نادیارە. دوای ئەوەی گوشاری جەماوەریی و میدیایی چووە سەر پارتی، پارتی وەکو پیشەیی هەمیشەیی خۆی دۆسیەکی بۆ دروستکردووە کە گوایە بەناوی ئاسایشەوە پارەی لەخەڵک کۆکردۆتەوە… پرسیار ئەوەیە بۆچی دوای چەند هەفتە قارەمان شوکری شوێن ون بوو؟ بۆ دوای چەندین هەفتە و دوای گوشاری جەماوەری و میدیایی ئەم دۆسیەی بۆ سازدرا، بۆچی تا ئیستا کەسێک سکاڵای لەسەر ناوبراو نییە؟ بێگومان ڕۆشنە کە پارتی لە ژیر گوشاردا و بۆ چاوترسێن کردنی دەنگە ئازاد و ئازادەکان، دەرفێنێت، دەستگیر دەکات و دۆسیە هەمیشە سازکراوەکانیشی لە هەمبانەی پڕ لە سیناریۆکانیدا، دەردەکیشێت.

پارتی دەیەوێت لە رێگای دەستگیرکردنی هەڵسواروان و کەسانی دیاری خۆپیشاندانەکان، دۆسیە سازکردن لەلایەکەوە وەفاداری و نۆکەرپیشەیی خۆی پیشانی دەوڵەتی تورکیای ملهورو داگیرکەر بدات و لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت سەرجەم هەلسوڕاوان و رابەرانی خۆپیشاندان و نارەزایەتییە جەماوەرییەکان چاوترسێن بکات.

ئەم رەفتارەی پارتی بەجیا لەوەی پشتیوانی ئاشکرایە لە لەشکرکێشی تورکیا، نیشاندانی بێباکی پارتیشە لەو هەموو زیانە گیانی و مادییانەی بەر جەماوەری ناوچەکە دەکەوێت و ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان دەشکێنێ.

پارتی بەرپرسە لە سەلامەتی و چارەنووسی قارەمان شوکری و پێویستە لە ڕێگای بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و لەرێگای گوشارهینانی بەرەی ئازادیخوازی کوردستانەوە ناچار بکرێت، کە قارەمان شوکری ئازاد بکات و ریگەی لێبگیرێت دەست بۆ هەلسوراوان و رۆژنامەنووسان و رابەرانی بزوتنەوە نارەزایەتییەکان ببات و لە چوارچیوەی نۆکەر پیشەیەکەیدا، پشتیوانی لە ملهوری و لەشکرکیشی تورکیا، بکات. وە پیویستە ڕێگای شیاو بدۆزرێتەوە بۆ رێگەگرتن لە دۆسیە سازی لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردەوە کە دوای دەستگیر کردن و رفاندن و تیرۆری هەڵسوڕوان، رابەرانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری، رۆژنامەنووسان، یەکسەریش سیناریۆ و دۆسیەی پوچی بۆ ئامادە، دەکەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.