ئەمجارە یاری بە ڕاپەڕین نەکەن!

0

ئەمجارە یاری بە ڕاپەڕین نەکەن!

کارل مارکس

لە دەرس و تاقیکردنەوە میژووییەکاندا دەبینین: چارەنووسی هەر ڕاپەڕینێک -بە ڕاپەڕینەکانی ئێران و کوردستانەوە: (١٩٧٨) و (١٩٩١)- بەستراوە بە ئاستی (هۆشیاری کارگەران) و (خۆڕێکخستنیانەوە). بە بێ ئەو مەرجانە، ڕاپەڕین ڕادەستی (دژە شۆڕش) دەکرێت، هەروەک لە ئێران و عێراقدا بینیمان، چونکە ڕاپەڕینخوازان، ڕووبەڕووی هیزێکی عەسکەریی پڕ چەک و مەشقکراو دەبنەوە.

مارکس دەڵێت:

“برجوازیەت پرۆلیتاریای پاریسی ناچارکرد بە ڕاپەڕینی حوزەیران [١٨٤٨]، بەڵام ئەو بارودۆخە، خۆی بۆ خۆی، هەر لە پێشدا حوکمی تێشکانی دابوو بەسەر ڕاپەریندا. چونکە پێویستیی ڕاستەوخۆو هۆشیارانە نەبوو کە پاڵی بە پرۆلیتاریاوە نا بۆ ئەو کۆششە بۆ هەڵگێڕانەوەی برجوازیەت بە زەبروزەنگ، پێویستیش ناکات بڵێین لەبەر ئەوەی هێشتا پرۆلێتاریا لە توانایدا نەبوو بەو ئەرکە هەستێت .. پرۆلێتاریا، لەکاتێکا گۆڕەکەی خۆیی کردە لانکەی کۆماری برجوازی، ئەو کۆمارەیشی ناچار کرد ڕووخسارە ڕاستەقینەکەی ئاشکرا بکات؛ وەک دەوڵەتێک کە ئەرکە خوازراوەکەی سەروەرێتی سەرمایەو کۆیلایەتی کارە …

دوای ئەوەی پرۆلێتاریا بۆ ماوەیەک شانۆی جێهێشت، وە بە شێوەیەکی ڕەسمی دانی نا بە دکتاتۆریەتی برجوازیەتدا، ئەوکاتە دەبوایە توێژە ناوەندیەکانی کۆمەڵگای برجوازی –برجوازیەتی بچووک و جووتیاران- خۆیان ببەستایە بە پرۆلێتاریاوە بە باوەڕێکی بەهێزەوە ..

دواجاریش، تێشکانی ڕاپەڕینی حوزەیران .. ئەو نهێنیەی دەرخست کە پێویستە فەرەنسا ئاشتی بپارێزێت لەگەڵ دراوسێکانیدا، ئیتر هەرچەند بکەوێت لەسەری، بۆ ئەوەی توانای هەبێت بچێتە شەڕەوە لەگەڵ خەڵکی لەسەر زەویەکەی خۆی بەتایبەتی. ئا بەمە چەندان میللەتی ژێر چەپۆکی ڕووسیاو نەمساو بروسیا، دەستیان کرد بە خەبات لە پێناوی سەربەخۆیی نیشتمانیدا، بەڵام چارەنووسی ئەو شۆڕشە نیشتمانیانەیش لە هەمانکاتدا، بەسترابوون بە چارەنووسی شۆڕشی پرۆلیتاریەوە .. نە مەجەریەکان و نە پۆلۆنیەکان، وە نە ئیتالیەکانیش، ئازاد نابن مادام کارگەر کۆیلەیە!” (مارکس، النضال الطبقي في فرنسا 1848 -1850).

Leave A Reply

Your email address will not be published.