دانا مەنمی: حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌و دزییه‌ی كه له نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ ده‌یكات قومار به چاره‌نوسی خه‌ڵك و میلله‌تیشه‌وه ده‌كات، ئیستا به‌شێوه‌یه‌كی لاواز و شكستخواردوو چووه‌ته‌وه به‌غداو داوای ڕێكه‌وتن ده‌كات…
دانا مەنمی: حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌و دزییه‌ی كه له نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ ده‌یكات قومار به چاره‌نوسی خه‌ڵك و میلله‌تیشه‌وه ده‌كات، ئیستا به‌شێوه‌یه‌كی لاواز و شكستخواردوو چووه‌ته‌وه به‌غداو داوای ڕێكه‌وتن ده‌كات…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووس بەڕێز دانا مەنمی سەبارەت بە کێشمەکێشی نێوان بەغداو هەرێم و پرسی موچە…
بۆپێشەوە: بۆپێشەوە: هیچ حکومەت و دەسەڵاتێک لە دنیادا نییە، موچە ببرێت یان لە کاتی خۆیدا موچە دابەش نەکات، تەنانەت درندەترین رژێمەکان و ئەوانەشی کە لەحاڵەتی جەنگ و پشێویدان، کەچی دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێم بێ باکانە موچە دەبرن، دوای دەخەن، دەیکەنە نیوە… هۆکاری ئەمە چییە؟
دانا مەنمی: حكومه‌ت ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداری نییه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانیشه، هونه‌ری سیاسه‌ت هونه‌ری ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی كاروباری خه‌ڵكه، به‌ڵام حوكمڕانیه‌تی كوردی له‌و هونه‌ره دابراوه، ئه‌وه‌ی له كوردستان باج ئه‌دات ته‌نها موچه‌خۆران و هاوڵاتیانه نه‌ك حیزب و حكومه‌ت، سیاسه‌ت و ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌م و كابینه‌كانی تریش ڕه‌چاوی وه‌زعی هاوڵاتیانیان نه‌كردووه و مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌شدا كردووه كه له به‌غداوه بۆ موچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه، قه‌یرانی ساڵانی ڕابردوو دانانی سیسته‌می نایاسایی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گوزارشته له‌وه‌ی كه حكومه‌ت پلان و ستراتیژی نه‌بووه، خۆئه‌گه‌ر پلان و ستراتیژی هه‌بووایه ڕۆژی نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و ڕۆژه، به‌غدا هه‌موو مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناردووه و ئاسانكاری زۆریشی بۆ هه‌رێم كردووه وئاگای له زوروفی هه‌رێم بووه، خه‌تاكه هی حكومه‌تی هه‌رێمه كه سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆی به‌بێ پشتیوانی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌و زانستی ئابوری تاقیكرده‌وه، له‌بری خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌لكی كوردستان و موچه‌خۆران قه‌یرانی یه‌ك له دوای یه‌كی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خولقاندووه، كێشه‌ی به‌غدا نییه كه دۆخی خه‌لك و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌و چاره‌نووسه گه‌یشتووه، به‌لكو كێشه‌كه نه‌بوونی پلان وستراتیژی حكومه‌تدارییه، تاكه زه‌مانه‌تیش بۆ پاراستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكخستن و پاككردنه‌وه‌ی ناوی موچه‌خۆرانی راسته‌قینه‌یه له موچه‌خۆرانی بندیوار و پاشان به‌ستنه‌وه‌ی به سیسته‌می بانكی كه ڕاسته‌وخۆ به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موچه‌خۆرانی ڕاسته‌قینه بكات، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ متمانه‌یه‌كی نه‌ماوه‌و ده‌ستێكی ئه‌مین نییه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غدا، حكومه‌تێك دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌و ئه‌نجام و بارودۆخه‌كه‌ی بێت، ئه‌گه‌ر خۆی نه‌گۆرێت، ئه‌وا بۆ گۆرین باشه‌و ده‌نا به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌ڕوخێ.
بۆپێشەوە: دابین کردنی موچەی کرێکاران و کارمەند و موچەخۆران، ئەرکی حکومەت لە بەغدایە یان هەریمی کوردستانە؟
دانا مەنمی: خۆدۆزینه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوون له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌ستراوه‌ته‌وه به پلان و ستراتیژ‌و به‌رنامه‌وه، هه‌موو پلانێكی پێشكه‌وتوو ده‌توانێت له‌كات و له جێگه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، سه‌ركه‌وتووی پلان و ستراتیژیش په‌یوه‌سته به جۆری پلان و ستراتیژه‌كه‌وه كه كه‌سانی شاره‌زا كاری تێدا ده‌كه‌ن، مارتن جۆن ده‌رباره‌ی پلان ده‌لێت: بوونی پلان سه‌ره‌تایی سه‌ركه‌وتنه، نه‌بوونی پلانیش ئاوابوون. ئاده‌م سمس كه خاوه‌نی تیۆری ئابوری ده‌وڵه‌ته له‌باره‌ی پلانه‌وه ده‌لێت: هه‌ر ده‌وڵه‌تێك خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی ماددی و مرۆیی بێت، گه‌ر پلان و ستراتیژی نه‌بێت بۆ پێشخستنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه هێنده‌ی به‌رزی ئاسمانیش بێت به ده‌نكه شقارته‌ی نه‌زانێك وڵات سواڵكه‌رێكی شه‌رمنه!
بێ پلانی و نه‌بوونی ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم دۆخێكی ناجێگیری ئابوری و سیاسی به‌دوا خۆیدا هێناوه هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پشتی به سه‌رچاوه‌ی وزه به‌ستووه بۆ هه‌نارده‌كردن نه‌ك منتوجاته‌كه‌ی، له‌كاتێكدا كوردستان خاوه‌نی شه‌ش ملیۆن دونم زه‌وی كشتوكاڵییه و له‌توانایدایه پێداویستی 10 ملیۆن كه‌س دابین بكات، به‌ڵام له‌سایه‌ی بێ پلانی و نه‌بونی ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم دا ئه‌و ڕووبه‌ره فراوانه نه‌بووه‌ته هۆكاری دابینكردنی پێداویستی پێنج ملیۆن هاوڵاتی كورد، به‌گشتی حوكمرانیه‌تی كوردی به هه‌موو كابینه‌كانیه‌وه له‌ناو بۆشایی غیابی عه‌قڵی ئابوری‌دا بووه‌و ئه‌مه‌ش چه‌قی قه‌یران و گرفته ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه، له‌بری ئه‌وه‌ی بریاره ئابورییه‌كان به پێی سیستمی زانستی ئابوری و پلانی ئابوری و سیاسه‌تی ئابوری بێت، به پێچه‌وانه‌وه له ناو دیوه‌خانی خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌وه ده‌درێت.
بۆپێشەوە: دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، جگە لە فرۆشی نەوتی هەرێم، داهاتی ناوخۆ، بەشیك لە بودجەش لە بەغدا وەردەگرن کەچی دەلێن پارەمان نییە، تا چەندە ئەوە راستە و حکومەتی هەرێم ئەزمەی مالی هەیە؟
دانا مەنمی: هه‌تا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان عێراق دابینی ده‌كرد ، هه‌رێمی كوردستان ئاوه‌دانی باشی به‌خۆوه بینی و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشگوزه‌ران بوون، سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌تی قه‌یرانی فیكری و جوڵه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه بێ وردبونه‌وه و دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌نگاوی ناوه، نه‌وه دوای نه‌وه باجی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژه بێ پلانه ئه‌ده‌ین كه سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ هۆكاره‌كه‌ی بوو، له‌هه‌رێمی كوردستان عه‌قڵی سیاسی له پێش ئابورییه‌وه‌یه، عه‌قلی سیاسی ئابوری به‌رێوه ده‌بات، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه عه‌قڵی سیاسی ناتوانێت پلان و ستراتیژی ئابوری گونجاو دابنێت، دوای سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌ساڵی 2014 وه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئابوری سه‌ربه‌خۆوه حوكمرانیه‌تی كوردی له شكستی ئابوری و سیاسی نزیك بویه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئابوری سه‌ربه‌خۆ خواست و هیوای هه‌موومانه، كاتێك ده‌كرێت كه تیمێكی باشتر له‌وه‌ی ئیستا ئێداره‌ی بده‌ن و داهات و پاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك بێت، نه‌ك بۆ حیزبێكی سیاسی و له‌ناو جیوبه‌كه‌شدا بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ك! دابینكردنی موچه بۆ موچه‌خۆرانی ڕاسته‌قینه ئه‌ركی سه‌ره‌كی و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی حكومه‌تی هه‌رێمه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ مواسه‌فاتێكی حكومه‌تداری تێدا نه‌ماوه و خۆی له هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئه‌خلاقی داماڵیووه، حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌و دزییه‌ی كه له نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ ده‌یكات قومار به چاره‌نوسی خه‌ڵك و میله‌تیشه‌وه ده‌كات، ئیستا به‌شێوه‌یه‌كی لاواز و شكستخواردوو چووه‌ته‌وه به‌غداو داوای ڕێكه‌وتن ده‌كات، دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت ته‌نها ده‌رچه‌یه‌ك كه حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت هه‌ناسه‌ی لێوه بدات برێك داهاتی جێگیری لێوه‌ده‌ست بكه‌وێت، چاكسازی ڕاسته‌قینه‌یه له پێناو هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، به‌ڵام به پلانێكی زانستی و واقیعی و كرداری، نه‌ك چاكسازی به شه‌رتی گه‌نده‌ڵی، چونكه ئه‌و گه‌ندەڵییه ده‌مێنێته‌وه پیویسته هه‌موومان له چاكسازیدا ببینه یه‌ك تیم هه‌م كۆمه‌ڵگەو هه‌م حكومه‌ت و حیزب به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵكاران، پاشان داهاتی خاڵه سنورییه‌كان (ئیبراهیم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران، په‌روێزخان وپاشماخ ) و داهاته‌كانی تری ناوخۆ كه چاره‌نوسیان دیار نییه و بۆ خودی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ریمیش ڕوون نییه، خاڵه سنورییه‌كان بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ قاچاخچێتی و قۆرغكاری و لوتكه‌ی فه‌سادو گه‌نده‌ڵی، دواجار حكومه‌تی هه‌رێم دوچاری كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێـت، ئه‌گینا هه‌ره‌س هێنان حه‌تمیه و ئه‌وكاته‌ش په‌شیمانی دادی كه‌س نادات.
بۆپێشەوە: زوربەی شارەزایانی ئابوری و چاودێرانی سیاسی، پاساوی دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بە نەبوونی پارە، بەراست نازانن… ئێوە لەوبارەیەوە دەڵێن چی؟
دانا مەنمی: داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌و گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانیه‌وه ئه‌گه‌ر چاكسازی راسته‌قینه‌ی تێدا بكرێت، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 30 رۆژ جارێك بدرێت و چاوه‌ڕێی ده‌ستی به‌غدا نه‌كه‌ن.