تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی، فۆرمێکی نوێی ڕێکخراو بوون و هاوکاری…

0

تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی، فۆرمێکی نوێی ڕێکخراو بوون و هاوکاری…

دەرکەوتنی ڤایرۆس کۆڕۆنا، لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتیە راستەوخۆکانی هەڵپەسارد، دۆخی پەناگری داسەپاند، ترس و پشیوی دەرونی زیاد کرد، بێ توانایی بۆرژوای لە ڕووبەڕووبوونەوەی پیویست بۆ ئەزمەی تەندروستی خستە ڕوو… لەبەرامبەردا هەست و بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و پێویستی هاوکاری و بەتەنگەوەچوونی لەئاستی خوارەوەی جەماوەردا بردە سەرەوە. لەو چوارچێوەیەدا تۆری هاوکاری کۆمەڵایەتی وەکو فۆرمێکی هاوکاری و بەتەنگەوەچوون بەهەوڵ و هیمەتی ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی، چەپ و کۆمۆنیست، ئازادیخواز و ئینساندۆست، پیکهات… سەرەتای ئەم تۆڕە لە بەشێک لە وڵاتانی دەرەوە و بە مەبەستی هاوکاری و گەیاندنی ڕینو‌ێنی تەندروستی و کۆمەکی فریاگوزاری لەکاتی پێویست بۆ ئەو کەسانەی توانای وەڵامدانەوەی دابینکردنی پێداویستیەکانیان نییە، پیکهات و پاشانیش بەرەو بەرین بوونەوە رۆشت و لەهەر یەک لە وڵاتانی سویسرا، بەریتانیا، ئوسترالیا، سوید، ئەڵمانیا و کەنەدا و دانیمارک و فنلەندا…پێکهات. دواتر لەگەڵ دەرکەوتنی لێکەوتەکانی کاریگەری کۆرۆنا ڤایرۆس لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان، تۆرێ هاوکاری کۆمەڵایەتی لەهەرکام لەو وڵاتانەدا کەوتنە کۆکردنەوەی کۆمەکی خۆبەخشانە لە خەڵکی ئینساندۆست و ئازادیخواز بەمەبەستی هاوکاری و گەیاندنی کۆمەك بەو خێزانە هەژار و کەم دەرامەتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی دۆخێکی سەختی بەڕیوەچوونی دابین بوونی ژیان و گوزەرانی کردبوونەوەو دەسەڵاتی سیاسیش ئامادەی هاوکاری و قەرەبووکردنەوەی ژیان و گوزەرانیان نەبوو، لەو چوارچێوەیەدا بە دەیان خێزان هاکاری تۆرێ کۆمەڵاتیان پێگەیشت.

دریژەی کاری تۆڕی کۆمەڵایەتی لەدەرەوەی وڵات و گەیاندنی کۆمەکەکانی بە ناوخۆی کوردستان، کاریگەری لەسەر هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریی و جەماوەری، کەسانی ئازادیخوازو ئینساندۆست داناو ئەوانیش کەوتنە دەستبردن بۆ پیکهێنانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی. لەو راستایەدا لەسەر دەستی ژمارەیەک لەکەسانی  ئینساندۆست و ئازادیخوازو چەپ و کۆمۆنیست و هەڵسوراوی بزوتنەوەی کریکاریی و جەماوەری لەبەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان لەوانە سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، گەرمیان، کەلار و دەربەندیخان ڕانیە…. تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی پێکهات.

ئامانج لە پێکهاتنی ئەم تۆڕانە لە کوردستان بەمەبەستی هاوکاری و بەهاناوەچوونی خێزانە کەم دەرامەتەکان و وەڵامدانەوەی خێرا بوو بە سفرەی خاڵیان.

ئەم ئەزموونە لە پیکهینانی تۆڕی کۆمەڵایەتی چ لەدەرەوەی وڵات و چ لە ناوخۆ… فۆرم و هەنگاوێکی سەرەتایی ئومید بەخشە بۆ وەڵامدانەوەی بەو گرفتانەی یەخەگیری خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت دەبێ و بەهەوڵ و هیمەتی ئاگاهانەی خۆیان. وە هەنگاوێکە بۆ گوشارهێنان بۆسەر دەسەڵاتی حکومڕان تا لانی کەمی بەرپرسیاریەتی لەبەرامبەر ژیان و گوزەرانی ئۆردی بێبەشان و هەژاراندا، بگرێتە ئەستۆو هیچی تر بەپاساوی جۆراوجۆر شانی خۆی لە بەرپرسیاریەتی خاڵی نەکاتەوە. دیارە ئەم تۆڕانە بەتایبەتی لە کوردستاندا پیویستە بەئاقاری  بوون بە زمانحاڵی جەماوەری کریکار و بێبەش و ناوەندو گەرەکەکان بۆ داسەپاندنی داخوازیی و مافەکانیان بەسەر دەسەڵاتدا، هەنگاو بنێن و ببنە سەکۆ و چەتری رابەران و هەلسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاریی و جەماوەری بۆ بەرگری لە ماف و داخوازییەکانیان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.