ئازاد عوسمان: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌هه‌رێمدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكى ڕاسته‌قینه‌ی هەڵقوڵاوی ناو خەڵک و خواست و داواکارییەکانیان نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ره، به زه‌بری فشار و كوشتوبڕ و هه‌ڕه‌شه و ئیغراكردنى مادیی بۆ هه‌ندێك کەس، ماوه‌ته‌وه…
ئازاد عوسمان: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌هه‌رێمدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكى ڕاسته‌قینه‌ی هەڵقوڵاوی ناو خەڵک و خواست و داواکارییەکانیان نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ره، به زه‌بری فشار و كوشتوبڕ و هه‌ڕه‌شه و ئیغراكردنى مادیی بۆ هه‌ندێك کەس، ماوه‌ته‌وه…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ بەڕێز ئازاد عوسمان ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری ڕادیۆی” دەنگ” لە گەرمیان، سەبارەت بە دەهەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان
بۆپێشەوە: دوای ١٠ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسماندا، ئەم دۆسیەیە بەکوێ گەیشتووە؟
ئازاد عوسمان: نه‌ك 10 ساڵ، پێموایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رچه‌ندى تر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دۆسیه‌ى تیرۆركردنى (سه‌رده‌شت) ناگات به‌و شوێنه‌ى كه هه‌موو داواكارێكى ئازادیی و دادوه‌ریی ده‌یه‌وێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران له پشت ئه‌م تاوانه‌ن و زۆر زه‌حمه‌تیشه باری ئه‌م تاوانه له‌سه‌ر شانى خۆیان لاببه‌ن.
بەڵام لە ئاستە جەماوەرییەکەدا، هێشتا ئەم دۆسیانە زیندو و بەهێزن و خەڵکی ئازادیخواز بە گرنگیەوە یاد و باسی دەکەنەوە.
بۆپێشەوە: بۆچی ڕۆژنامەنووسان و نەیارانی دەسەڵات، کە تیرۆر دەکرێن کەیسەکانیان لە ڕێگای یاسایی یەکلایی نابێتەوە و هەر بەزیندوویی دەمێننەوە؟
ئازاد عوسمان: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌هه‌رێمدا هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتێكى ڕاسته‌قینه‌ی هەڵقوڵاوی ناو خەڵک و خواست و داواکارییەکانیانەوە نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ره، به زه‌بری فشار و كوشتوبڕ و هه‌ڕه‌شه و ئیغراكردنى مادیی بۆ هه‌ندێك کەس، ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرینه‌ى ڕه‌های خه‌ڵكى باوه‌ڕیان پێی نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژیشی نه‌وه‌ستنه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌و تاوانانه‌یشی كه دژ به كه‌سانى ئازادیخواز و نه‌یاری ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، ئەگەرچی هه‌وڵی پهردهپۆشكردنیان بدرێت، بەڵام ئه‌م پهردهپۆشیهش ئه‌گه‌ر له ئاسته فهرميهكهدا بۆیان بچێته سه‌ر، ئەوا له ئاسته جهماوهریهكهدا زۆر زه‌حمه‌ته جێبگرێت، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ى پاساو و ئارگۆمێنیتهكانی ده‌سه‌ڵات له‌م ڕوه‌وه زۆر نه‌زۆك و لاواز و ته‌نانه‌ت شهرمهێنهریشن کە باوەڕ بە خەڵک بکەن.
بۆپێشەوە: کەم دۆسیە هەیە هێندەی دۆسیەی تیرۆری سەدەشت عوسمان قسەی لەسەر کرابێ، و کار‌و چالاکی بۆ ئەنجام درابێ، هۆکار چییە ئەم دۆسیەیە بە ئاکامی خۆی ناگات؟
ئازاد عوسمان: ئه‌وه‌ى له‌و ڕووه‌وه كراوه فشاری مه‌ده‌نین به‌و هه‌موو كه‌موكورتی و تێبینیهى كه له‌و ڕوه‌وه هه‌مانه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتێكى داپڵۆسێنه‌ر هه‌یه، كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر بشتوانێت و بۆی بچێته سه‌ر، هه‌موو ده‌نگه ئازاد و بوێره‌كانى تریش یه‌ك یه‌ك به چاره‌نوسى (سه‌رده‌شت) ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆپێشەوە: لاتان وایە دەبێ چ بکرێت تا ئەو دۆسیەیە بەئاکامی خۆی بگات، بەو مانایەی بکوژانی، نەخشە داڕێژەرانی ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی دادگا بکرێن؟
ئازاد عوسمان: گرنگترین شتێك كه ده‌بێت بكرێت، زیندوو هێشتنه‌وه‌ى یادی ئه‌و رۆژنامهنوسانهیه. وابكرێت له یادگه و بیری خه‌ڵكى دا بمێننه‌وە و ئاشنا بكرێن به نه‌وه‌ى نوێ، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ داهاتوو كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاواز ده‌بێت و ده‌كه‌وێت، ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه‌ش ده‌ستنیشان بكرێن و سزا بدرێن.
هه‌روه‌ك هیچ هه‌لێك له ده‌ست نه‌درێت بۆ جوڵاندنى ئه‌م كه‌یسه و كارلهسهركردنى چ له ئاسته جه‌ماوه‌ریی و چ له ئاسته یاساییه‌كه‌دا بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت كاربكه‌ین هێزه سیاسیه جیدیی و پێشكه‌وتوخواز و ئادایخوازهكان، بۆ ئێستا یان داهاتو كه دێنه كایه‌كه‌وه، ته‌به‌نیی ئه‌م كه‌یسانه بکەن و به به‌شێك له كاره‌كانى خۆیانی بزانن.
بۆپێشەوە: ئەگەر دادگا و دەسەڵاتی دادوەری پاوانی حزب و دەسەڵاتە، دەبێ چ ڕێگایەک بگیرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵی سەربەخۆی دادگاکان و لێپرسینەوەی یاسایی لە دەیان دۆسیەی وەکو دۆسیەی سەردەشت عوسمان؟
ئازاد عوسمان: به‌داخه‌وه دادگای هەرێمی کوردستان؛ له‌وه بچووكتره كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نوسان دا بكات، له‌وه ده‌ستبه‌ستراو تره و له‌وه‌ش لاوازتره كه به گژ ڕەفتاری حزب و به‌رپرسه‌كانى دا بچێته‌وه.
من بۆ خۆم لانیكه‌م له‌ئێستادا هیچ ئومێدێكم نییه دادگا بتوانێت ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه ده‌ست له‌م بواره بشۆین، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاقاره‌دا بن كه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی پاكژبكرێتهوه و دوربخرێته‌وه له‌ده‌ست و ئیملائاتى حزب و به‌رپرسه‌كانى، كه‌سانى پیشه‌یی و پاك و به‌توانا به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن.