کرێکارانی سێکس لە بارو ڕەوشێکی نالەبارو پێداویستی دەستبەجێیان هەیە لەکاتی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و ڕێکارە توندوتۆڵەکاندا

0

کرێکارانی سێکس لە بارو ڕەوشێکی نالەبارو پێداویستی دەستبەجێیان هەیە لەکاتی پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس و ڕێکارە توندوتۆڵەکاندا

ئامادەکردن لە ئینگلیزیەوە لەلایەن: سالار حمەسەعید

هەندێ لە کرێکارانی سێکس مشتەری/ کڕیارەکانیان بە ناچاری دەبینن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان.

کرێکارێکی سێکس کە هەرزەکار (مراهق) و مناڵە لەم وەزع و بارە نالەبارەی کە ئێستا باڵی کێشاوە بەسەر کۆمەڵگادا بینراوە لەنزیک ترافیک لایتێکەوە لە ”براتفرد” تا کڕیارەکەی (مشتریەکەی) ببینێ. ئەمە هێمایەکی ترسناکە لەکاتێکدا خۆیان دەخەنە بەر مەترسی تووشبوون بەم پەتایە و لەهەمانکاتدا کەسانی تریش دەخەنە بەرئەم مەترسیە، ئەمە بەپێی وتەی ڕێکخراوی خێرخوازی تایبەت بە کرێکارانی سێکس. نیکی ئادەمس لە دەستەی لەشفرۆشانی ئینگلیزی دەڵێ: ئێمە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبینەوە، هیچ کەس نایەوێ یاساو ڕێساکان پێشێل بکات و خۆی بخاتە بەر مەترسیەوە، بەڵام ئەوانەی کە هێشتا کاردەکەن لەڕاستیدا هیچ چارەیەکی تریان نییە.

لەتەنها یەک وێبسایتی گەورە ساڵەکان (ئەوانەی تەمەنیان لە ١٨ ساڵ تێپەریکردوە) ناوی ٨٠٠ کرێکاری سێکس هەیە لەتەواوی بەریتانیا کە ئامادە بەکاری خۆیان لەسەر وێبسایتەکە ڕاگەیاندوە بۆ کارکردن، نزیکەی ١٥٠ کەسیان تەنها هی لەندەنە. هەندێکی زۆریش کارناکەن بەڵام ویبسایتەکە بەکاردێنن تا پرۆفایلەکەیان لەسەر ویبسایتەکە  بە ئەکتیڤی بهێڵنەوە بە ئومێدی ئەوەی کە مشتەری ڕازی بکەن کە پارە بدەن بۆ سێکسی سەر تەلەفۆن یا کامیرا. بەڵام هەندێکی تر کارکردنیان رانەگرتووە لەبەرئەوەی هیچ دەرامەتی تریان نییە وە هیچ پارەی کۆکراوەیان نییە کە گلیان دابێتەوە وە یا هەندێکیان ناچاربوون بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کات کاتی پێدانی کرێی خانوو و هەقی ئاو وکارەبا وغاز هاتووە.

نیکی ئادەمس هەروەها دەڵێ ئێمە پێویستمان بە پارە هەیە کە دەستبەجێ بدرێ بەم ژنانە کە لەحاڵی حازردا هیچیان نییە بۆ خواردن. ئێمە دەزانین ئەم ژنانە کێن وە ئێمە دەمانەوێ هەر ئێستا یارمەتیان بدەین نەک چەند هەفتەی داهاتوو.

ژنێک بەناوی ”ساشا” کە دایکی دوو مناڵە هەفتەی ٣ رۆژ لە ساڵۆنێکدا ئیشی دەکرد ئەمە لەکاتێکدا منداڵەکانی لە قوتابخانە بوون وە رۆژانە ٤٠ بۆ ٧٠ پاوەندی پەیدادەکرد. بەڵام ئێستا ئەم ژنە ٣٣ ساڵە هیچ کارێکی نییە کە بیکات. داوای ”یونیڤێرساڵ کرێدت” – واتە یارمەتیەکان لە دەوڵەتەوە – کردوە بەڵام کاتێ کە بەدەستی دەگات بەشی کرێ خانووەکەی ناکات. ئەم ژنە دەڵێ من زۆرم هەوڵداوە کە شتێک پارە بخەمە لاوە، بەڵام هەر هەفتەو شتێکی زەروور و پێویستی هاتۆتە پێشەوە و ئێستا هیچ پارەیەکی دانراوم نییە کە گلم دابێتەوە.  بەتایبەت پاش ئەوەی ساڵۆنەکە داخرا دوو هەفتە لەمەوبەر، بیرم لەوە کردەوە کە لەماڵەوە کار بکەم، بەڵام چۆن دەتوانم لەماڵەوە کاربکەم تەنانەت سێکس بە کامیراش ناتوانم بکەم لەکاتێکدا منداڵەکانم لەماڵەوەن، قوتابخانەیان نییە و لەماڵەوەن.

کاتێ کە باسی کۆرۆنا ڤایرۆسیان دەکرد نەمدەزانی کۆرۆنا ڤایرۆس چییە و بیرم لێنەدەکردەوە  هەتا وای لێهات مشتەریەکان چیدی نەدەهاتن بەلامدا و منیش نیگەرانی ڕووی تێکردم.

Leave A Reply

Your email address will not be published.