لە کەمپەینێکدا سەدان نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسی و جەماوەری، دوای ئازادکردنی هێمن مامەند دەکەن…
لەڕاگەیاندنی ئەو کەمپەینەدا هاتووە” وه‌ک ئاگادارن، که کوردستان و هەموو جیهان به دۆخێکی زۆر هه‌ستیار و نائاساییدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێپه‌ڕده‌بێت. بەداخەوە سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕه‌وشه درماوییە، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان – باشوور و ده‌زگا ئەمنیەکانی نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامن له سه‌رکوتی رۆژنامەوانان، ده‌نگه ئازاد و ڕه‌خنه‌گره‌کان، به‌ڵکو هه‌ست دەکرێ خه‌ریکه فۆبیای ترس و تۆقاندن و پۆلیسیی لە بەرامبەریاندا پیاده ده‌کرێت…”
لەبەشێکی تری راگەیاندنی کەمپینەکەدا هاتووە “ ڕێکاری نائاسایی، هەڵکوتانەسەر و ده‌سگیرکردنی هه‌ر که‌سێک کۆتایی پێبهێندرێت. هەربۆیە پێویسته هێمن مامه‌ند تا رۆژی دادگایی‌کردنی به که‌فاله‌ت ئازادبکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وسکاڵا نوێیه‌شی که له‌سه‌ری تۆمارکراوه، دۆسییەیەکی ناوزڕاندنه و به پێی مادده‌ی ٤٣٣ ـی یاسای سزادانی عێراقی که‌فاله‌ت ده‌یگرێته‌وه.
هێمن و ئه‌و رۆژنامه‌نوس و چالاکوانانه‌ی دادگایی ده‌کرێن، پێویسته به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره ٣٥ ـی ساڵی ٢٠٠٧ دادگایی بکرێن، نه‌ك وه‌ك تۆڵه‌یه‌کی سیاسی، مادده و دۆسییه‌کانیان بۆ بگۆڕدرێن.
پێویسته جیاوازیی جیاکاری له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کاندا نه‌کرێت، ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش وەکویەك هه‌ڵسوکه‌وتیان لەگەڵدا بکه‌ن..”
لەکۆتایی راگەیاندنەکەیاندا دەڵێن “داواکارین به چاوی دوژمنایه‌تی و نامۆیی سه‌یری ده‌نگه ناڕازی و ره‌خنه‌گره‌کان نه‌کرێت، لەبەرئەوەی زۆربه‌یان که‌سانی پێشینه پاک، دڵسۆز و به‌رپرسیارن. له کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی دادگاییشدا ده‌بێت به پێی یاسا، دوور له مه‌رامی سیاسی و به‌دادوه‌رییانه دادگایی‌بکرێن”
ئیمە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ واژۆ کارانی ئەم کەمپەینەو هەموو ئەو ئادایخوازانەی خوازیاری ئازادی و ئازادییە سیاسییەکان وئازادی بیرورا‌و ڕادەربرێنن.