بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە، کرێکارێکی تر گیانی لەدەستدا.

0

بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە، کرێکارێکی تر گیانی لەدەستدا.

یەک شەممە بەرواری ٢٨ ئایار، کرێکارێک بەناوی محمەد حسێن عەلی، لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ لە کەواچەرمووی سەر بە ناحیەی رزگاریە، لەکاتی کۆنکرێتکردنی سەقفێکدا و بەهۆی روخانی سەقفێکەوە بەسەریدا گیانی لەدەستداو کرێکارێکی تریش بریندار بوو. ئەوە چوارەمین کرێکارە کە بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە لەم مانگەدا گیانی لەدەستداوە. قوربانیانی شوینی کار ساڵانە بەسەردان ئینسانن، ئەو ئینسانانە جگە لە فرۆشتنی هێزی کاریان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان هیچی تریان نییە، کەچی بەهۆی چاوچنۆکی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاو بەڵێندرەکانەوە، رۆژانە هەواڵی مەرگی ئەو کرێکارانە دەبیستین و کە بەهۆی نائەمنی شوێنی کار و نەبوونی پیداویستیەکانی کارەوە، دەبنە قوربانی. دەسەڵاتی دزو گەندەڵی بۆرژوازی کورد، هیچ بەرپرسیاریەتیەک لەبەرامبەر بە هەلومەرجی کرێکاران و شوینی کارو قوربانیانی ئەم کار، لە ئەستۆ ناگرێت. کرێکاران و بەتایبەتی رابەرانی کرێکاریی پێویستە هەرچی زووە دەست ببەن بۆ پیکهێنانی رێکخراوەی سەربەخۆی خۆیان بۆ بەرگری لە خۆیان و خواستە رەواو ئینسانیەکانیان. رێگای ناچارکردنی دەسەلات و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی ناچار بکرێن لەو سامان و قازانجەی دەستیان دەکەوێت سەرفی باشکردنی شوینی کارو بردنەسەری کرێی کاریان بکەن، رێکخراو بوون و رێکخراوبوون و رێکخراوبوونە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.