بێخانەولانەیی و قەیرانی گەورەی خەڵکانی بێکار وکەمدەرامەت لە بەریتانیا

0

بێخانەولانەیی و قەیرانی گەورەی خەڵکانی بێکار  وکەمدەرامەت لە بەریتانیا

نووسینی: سالار حەمە سەعید

 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە پێنجەمین وڵاتی دەوڵەمەندی دونیادا خەڵکانێکی بێشومار لەسەر شەقامەکان دەژین ودەمرن. بەرزترین ڕێژەی هەژاری مناڵان لە بەریتانیادا لە لەندەن دا یە. گەر بەیانیان بە هەر یەک لە ئیستگاکانی قیتاری ژێرزەوی لەندەندا تێپەری ژمارەیەک کەس دەبینی کە لەسەر شەقامەکان خەوتوون وخۆیان بە دیواری ئیستگاگاندا نووساندوە، لە سەرمانا خۆیان مەڵآسداوە. ئەندام پەرلەمانەکانی وێست منستەر کە لە ئیستگای قیتاری وێستمنستەرەوە دێنە دەرێ و بەرەو پەرلەمان دەچن رۆژانە دیمەنی ئەو بێخانەولانانە دەبینن و بەلایاندا تێدەپەڕن. بەدەگمەن بوە کە وەزیری خەزانەداری پێشووی بەریتانیا جۆرج ئۆزبۆرن ئەو دیمەنانەی بەیانیانی ئیستگەکانی قیتاری نەبینی بێت. گشت لایەک دەزانێت کە بەرپرسیاریەتی سەرەکی ئەم بارو ڕەوشە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوبڕیارانەی کە لەلایەن وەزیری خەزانەداری یەوە درا بۆ بڕین وکەمکردنەوەی پارەوپووڵ ویارمەتیەکان لەو کەم دەرامەت یا بێ دەرامەتانە. سەرژمێری کراوە کە ژمارەی بێخانەولانەکان لەناو شاری لەندەن دا لەساڵی ٢٠١٠ەوە دووبەرامبەر بووە. شارەوانیەکانی (دەسەڵاتدارێتی مەحەلی) ناوەوەی لەندەن لە سالی ٢٠١٠ ەوە بەردەوام لەسەدا ٤٠ بوودجەی حکومەتی مەرکەزی یان لێبڕدراوە کە تا دەیەیەک واتە تاکو ٢٠١٩یا ٢٠٢٠ بڕی ٣.٩ بلیۆن پاوەند لەدەست دەدەن. بڕینی ئەم بڕە پارانە بۆتە هۆی داخستنی خزمەتگوزاریەکانی لاوان، سێنتەری مناڵان، کتێبخانەکان، وە سێنتەری چاودێری (دەی سێنتەر). جگە لە بێخانەولانەیی، دیاردەی شەڕەچەقۆ کە دیاردەیەکی بەرچاوە لەشاری لەندەندا دەگەڕێنرێتەوە بۆ کەمکردنەوە یابڕینی خزمەتگوزارییەکان هەرچەندە بەرپرسی باڵای پۆلیس دەڵێت کە ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بودجەی پۆلیس. کەمتر لە یەک مانگ دا ١٤ کەسی گەنج ولاو لە لەندەن بە چەقۆ کوژراوە. بۆ کەسانێک کە دەرامەتیان زۆر کەمە ژیان و گوزەران سەختتر بووە لە لەندەن. بۆ نموونە سەرژمێری کراوە کە ئەوکەسانەی لەسەر بانقی خواردن دەژین تەنها لە لەندەن بە ڕێژەی لەسەدا ١٦٤٢ زیادی کردوە، بانقی خواردن شوێنێکە تایبەت بە وەرگرتنی خواردەمەنی بۆ ئەوکەسانەی باروزرووفیان زۆر خراپە وپێویستییان بە خواردن هەیە و پەنادەبەنە بەر ئەم شوێنە تایبەتانە کە وەک بانقی خواردن (بانک فوود) ناودەبرێن. ئەمەش بەرهەمی ڕاستەوخۆی سیاسەتی بڕینی یارمەتی وکۆمەکەکانی دەوڵەتە بە کەم دەرامەتان وبێکاران و سیاسەتی تاقەت پڕووکێنی تەقەشووفی (ئۆستێرتی) حکومەتی موحافزینە. ئۆزبۆرنی وەزیری خەزانەداری پێشوو بڕیاری بڕینی ٣ بلیۆن پاوەندی دەرکرد لە بڕە پارەیەک کە جاران دەدرا بە کرێکاران وەک کۆمەک ویارمەتیەک پێیان تا ئەوکاتەی یارمەتیەکانیان لێ دەبردرێ کە پێی دەوترێ (کۆمەکی کارکردن). کەئەم بڕینی یارمەتیە ئەگەرچی هی ماوەیەکی دیاریکراو وکورتە بەڵام کاریگەری هەیە ودایناوە لەسەر ژیانی خەڵکی کرێکاردا. پەیمانگای توێژینەوەی دارایی هۆشداری دەدات کە بڕینی کۆمەک ویارمەتییەکان بەوکەسانەی کەکاردەکەن ودەرامەتیان کەمە وکەپێ ی دەوترێ (چایەڵد تاکس کرێدت) هەروەها بڕینی کۆمەک ومەزایای تری کەم دەرامەتان دەبێتە هۆی ئەوەی کە نزیکەی ٣ ملیۆن خەلکی بێ دەرامەت یا کەم دەرامەت داهات و پارە وکۆمەکی سالانەیان بەبڕی ٢٥٠٠ پاوەند کەم دەکات. ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەناوی (گروپی چایەلد پۆڤێرتی ئەکشن/ گرووپی ئەکسیۆنی هەژاری مناڵ) دەڵێت: لەندەن بەرزترین ڕێژەی هەژاری مناڵی تێدایە لەم وڵاتەدا و ئەمە ڕیسواییەکی سەراسەرییە. خەڵک زۆر بەلایانەوە دژوارە کە کرێ ی خانووەکەیان بدەن، لە خەرجی پێویستییەکانی رۆژانەیان دەگرنەوە تاکو بتوانن کرێ ی ماڵەکانیان بدەن بەشێوەیەکی ڕێک وپێک. زۆربەی هه ژاری ونەداری مناڵان دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی کۆنسێرڤەتیڤ (موحافزین) لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ . لە نیشانەکانی قەیرانی خانووبەرەو جێگەوڕێگە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێ خانەولانەکانە لەسەر جادەکاندا بەڕێژەی لەسەدا ١٣٠ لەتەواوی بەریتانیادا. ئەمەش بەرەنجامی کەمکردنەوەو سنووردارکردنی یارمەتیەکانی لەمەر خانووبەرەو جێگەوڕێگەیە بۆ ئەوکەسانەی کە کەم دەرامەت و بێکارن. خیزانێک وەک نموونە دێنمەوە لێرەدا کاتێ لە گەڕەکی (نیوهام )ی رۆژهەلاتی لەندەن دەژیان. بەڵام لەماڵەکەیان دەرکران لەبەرئەوەی نەیانتوانی کرێی خانووەکە بدەن لەبەرئەوەی ئەو یارمەتیانەی دەدرا بۆ کرێی خانووەکەیان بەشی تەواوی کرێ کەی نەدەکرد ناچار چوون لە ١٨میل دوور لەوشوێنە نیشتەجێ بوون لە ناوچەی (ئیسێکس) لە دەرەوەی لەندەن هەتتا دەرەوەی لەندەن یش نەدەکرا پارەی کرێ ی خانووەکەی بدرێ لەبەرگرانی کرێ ی خانوو. ژنەکە ناچاربوو وازلەئیشەکەی بهێنێ کەکاری دەکرد وەک چاوەدێریوانی نانخواردنی نیوەروان لە قوتابخانە بەهۆی ئەو گوێزانەوەیە. وە ناچاربوو کە کچە ١١ ساڵانەکەی بەجێ بهێڵێ لای دایکی خۆی لەبەرقوتابخانەکەی لە نیوهام لەلەندەن تابەردەوام بێت لەقوتابخانەکەی. وە مێردەکەی کە کرێکاری رافیعە بوو وازی لێهێنا ماناکەی ئەوەبوو کە خۆی بەتەنیا بژی بەو پێ یە تەنها دەیتوانی ٧ پاوەند لە هەفتەیەک گل بداتەوە بۆ ئەوەی باقی کرێ خانوەکەی پێ بدات وە لەبەرئەوەی کرێ ی خانووەکە زۆر بوو وە خۆی دەبوا ئەوەی کە دەوڵەت بۆی دەدات لەگەڵ کرێ خانووەکە جیاوازییەکی زۆری بوو وە ئەویش نەیدەتوانی ئەوپارەیە بدات ناچار دەرکرا وپێی وترا کەدەبێ بچێت بۆ ناوەندی ئینگلتەرا تاکو نیشتەجێ بێت چونکە لەوێ کرێی خانوو هەرزانترە. هەزاران لەخەڵکی لەندەن ئەو چارەنووسەیان بووە وە ناچاربوون چوونەتە شوێنی زۆر دوور لە زادگا وقوتابخانەی منالەکانیان بەهۆی نەداری و کەمدەرامەتیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.