بی ئابڕویی پەرلەمانی کوردستان لە پەیوەند بە هەشتی مارسەوە! لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت لە پەرلەمان راگەیەندراوێکی به‌بۆنه‌ی هەشتی مارس بڵاوکردەوە
بی ئابڕویی پەرلەمانی کوردستان لە پەیوەند بە هەشتی مارسەوە!
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت لە پەرلەمان راگەیەندراوێکی به‌بۆنه‌ی هەشتی مارس بڵاوکردەوە
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌تی پەرلەمان راگەیەندراوێکی به‌بۆنه‌ی هەشتی مارس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی ده‌رچوێندراون یان هه‌مواركراون له خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و خێزاندا بون”. لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌تی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رۆژی 8ى مارس به‌ڕۆژی خه‌بات و قوربانیدانی ئافره‌تان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پیاو و ئافره‌ت له جیهان داده‌نێت و دەڵێت، به‌رگریكردن له مافه‌ڕه‌واكانی ئافره‌تان و یه‌كسانیی جێنده‌ری و چه‌سپاندنیان له‌نێو یاسا‌و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی سه‌ره‌كیى خۆى ده‌زانێت. ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤ سالارین له‌پێناوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌مو پێشێلكاری و توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان باسی لەوەشکردوە، “ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤ سالارین له‌پێناوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌مو پێشێلكاری و توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان و به‌هێزكردنی پێگه‌و گه‌شه‌پێدانی زیاتری رۆلیان له به‌شداریی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی تایبه‌ت و كاری رێكخراوه‌یی له هه‌مو ئاسته‌كاندا به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری سیاسی و دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌بردن و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌به‌رهێنان تێده‌كۆشین”. ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی ده‌رچوێندراون یان هه‌مواركراون له خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و خێزاندا بون لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌ت ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی ده‌رچوێندراون یان هه‌مواركراون له خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و خێزاندا بون”، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و وایكردوه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاوی هه‌بێ و جیاواز‌و پێشه‌نگتربێ به به‌راورد به‌زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه. رونیشیکردوەتەوە، “ئامانجی ئێمه كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر له‌پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری له به‌شداری و یه‌كسانی له‌ماف و ئه‌ركه‌كان له‌نێوان ژن و پیاو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پشت به‌ستن و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی كه له بڕیار‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاتون”. لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافى ئافره‌تی دەڵێت: كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه به‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و وۆرك شۆپی فراوان یەکەم: كاركردن له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له بواری ئافره‌تان و لایه‌نه نێوده‌و‌ڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. دووەم: به‌دواداچون و جه‌ختكردن له‌سه‌ر بایه‌خدان به‌یه‌كه‌كانی یه‌كسانیی جێنده‌ری و جێبه‌جیكردنی به‌رنامه‌كانیان له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و گرنگیپێدانی زیاتر به‌م بابه‌ته له‌نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا. سێیەم: ڕێزگرتن و پابه‌ندبوون به‌فره‌یی و ڕای جیاواز‌و رۆحی پێكه‌وه‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ڕای تایبه‌تیی هه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی یان هه‌ر چالاكوانێكی ژنان له ڕای فه‌رمیی ئه‌و ڕێكخراو و یه‌كێتییانه‌ی كه ئه‌ندامن تیایدا، بۆ خۆبه‌دوورگرتن له گشتاندنی هه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌س به‌سه‌ر هه‌موواندا. چوارەم: به دوورگرتنی دۆزی ڕه‌وای ئافره‌تان له ململانێى سیاسی و بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سی. پێنجەم: دوركه‌وتنه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ی توندوتیژی و ناوزڕاندن و گوتاری هه‌ره‌شه‌ئامێز، جێگیركردنی چه‌مكه‌كانی ڕێزگرتن و پاراستنی شكۆی ئافره‌ت و سزادانی سه‌رپێچیكاران به‌پێى یاسا. شەشەم: ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلام و گشت ئاینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی پرسی ئافره‌ت و خێزان و لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی كێشه‌و پێشهاته‌كان به لێكنزیكبونه‌وه‌و كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڕێزگرترن له به‌رپر‌سیاریه‌تیی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان. حەوتەم: هه‌وڵدان بۆ كاراكردنی ڕۆڵی داواكاری گشتی له ڕوانینى كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاو قسه‌كردن و وه‌رگرتنی بڕیاری یاسایی له‌باره‌یانه‌وه. هەشتەم: پابه‌ندبونی وتاربێژان به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف. نۆیەم: پابه‌ندبونی چالاكوانانی بواری ئافره‌تان به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ڕێكخراوه‌كانیان. دەیەم: جه‌ختكردنه‌وه له هاوكاری و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له بواری میدیا، به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له بۆنه جیهانی و ناوخۆییه‌كانی تایبه‌ت به مافی ئافره‌تان. یانزەیەم: ڕه‌چاوكردنی گرنگیی له‌پێشینه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له خستنه‌ڕوی هه‌ر كێشه‌و دۆزێكی ڕه‌وادا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ند بێت به‌مافی ئافره‌ت.
لیژنە داکۆکۆکی کردن لە مافی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، وا تیگەیشتوون کە ٨ مارس ئەو رۆژەیە کە دەبێ هەرچۆنێک بووە خۆیانی پێوە هەڵبواسن و لەو هیزو لایەن و کۆرو کۆمەڵ و رێکخراوانە دوانەکەون کە هەموو ساڵیک لە هەشتی مارسدا، بە مەبەستی تایبەتی خۆیان و بەپێی ئەو ئەو هێڵە سیاسی و ئەو بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەی بەدوای بەرەژەوەندیەکانی وێلە بێتە دەنگ و بەیاننامە دەربکەن و کەمپەین وەڕی بخەن… ئەوە لە کاتێکدایە کیشەی ژنان و ستەمکیشی سەر ژنان بۆ ساتێک چییە هەدا نادات و ناوەستێت… رۆژ نییە هەواڵی خۆسوتاندنی ژنێک، توندوتیژی جەستەیی و دەرونی، تەنانەت تیرۆری ژنان.. نەبیسترێن. لیژنەی داکۆکیکردنی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمان و دەسەڵاتی سیاسی هەرێم، نزیک بە ٣٠ ساڵە هاوارو ناڵەی ژنان نابیستن، لیستی هەزاران ژنی تیرۆرکراوی دەستی شەرەف پارێزی ویژادانیان ناجوڵێنی، تۆماری دەیان هەزار ژن کە ناچارکراون گڕ بدەنە جەستەی خۆیان و پەت بۆ رزگاربوون لە دۆزەخی خانەوادە بخەنە گەردنی خۆیان نابینن، و تەنانەت یاسا و ریسا هەر پڕ بۆگەنەکانی خۆیان لە پەرلەمان کوردستان لەبیر خۆیان دەبەنەوە کەچۆن فرە ژنیان بەفەرمی ناساند… لەهەموو ئەوانە واوەتر دەیان هەزار ژن تیرۆکراون یان ناچار بەخۆکوژی کراون، کەچی بکوژانیان ئازادن و یاسا‌و داواکاری گشتی میشێش میوانیان نییە…
لیژنەی پەرلەمانی داکۆکی لە ئافرەتانی کوردستان و پەرلەمان و دەسەڵاتی سیاسی هەرێم… لەلایەکەوە دەیانەوێت دەم لە ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان بگرن و لەلایەکی تریشەوە هەرچی و یاسا‌و ریسا هەیە سەرچاوەکانی شەریعەتی ئیسلامە و ئیسلامیان تیکەڵی سیاسەت و حکومرانی، یاساکان و سیستەمی پەروەردە کردووە… وەزارەتی ئەوقافیان قوت کردۆتەوە و خێڵی مەلای بەلاشخۆر و میدیای ئیسلامیەکان بەردەوام سوکایەتی بە ژنان و دەکەن و هەر ئیستا گرتەی ڤیدیۆی مەلا مەزهەرەکان و عەبدول لەتیفەکان و هەڵۆکان… لەسەر روپەری سایت و سۆشیال میدیاکاندا، ئاسان دەست دەکەون. لیژنەی داکۆکی لە مافی ئافرەتانیش لە پەرلەمانی کوردستان، نوزەیان لێوەنایەت.
ئاخر لە هەر کۆمەڵگەو وڵات و دەوڵەتێکدا. ئیسلام سەرچاوە یان یەکێک لە سەرچاوەکانی یاسادانان بێت، وەزارەتی ئەوقاف هەبێت، دین و سیاسەت تیکەڵ بە یەکتری کرابن… باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، نازین بە لایەنگری لە مافی ئافرەتان… هێندە درۆیەکی ئاشکرایە، ناتوانێت هیچ کەسێکی هوشیار فریوبدات… بۆیە لیژنەی داکۆکی لە مافی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستاندا، وەکو پیشەیی هەمیشەییان دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی و شانی خۆیان لەو مەرگەساتە بەرینە خاڵی بکەنەوە کە ژنان رووبەڕووی بونەتەوە. خودی ئەو بەیاننامە شەرماوەرەش کە لەلایەکەوە باسی رێزگرتن لە پرانسیبەکانی دیموکرسی و مافی مرۆڤ و ژنان دەکات و لەلایەکی ترەوە رۆڵی پیاوانی ئاینی و ئەوقاف بەرز دەنرخێنی، هێندە بێ نرخە، کە بێ بەهابوونی خودی پەرلەمان و لیژنەی بەناو داکۆکیکردن لە ئافرەتان دەخاتە، ڕوو.
شوانە حەسەن ئەبوبەکر