نەوت بەمانا ژەهر و نەهامەتی ییەکان یاخود خۆشگوزەرانی بۆ ئینسانەکان…!

0

نەوت بەمانا ژەهر و نەهامەتی ییەکان یاخود خۆشگوزەرانی بۆ ئینسانەکان…!

نووسینی: کەریم کەریم

هەرێمی کوردستان لەڕووی (جوپۆلەتتک)وە وەک هەرێمێکی زۆر بەبایەخ و گرنگ و ستراتیجەوە هەڵکەوتووە کەچەندین وڵاتانی دراوسێ و جهان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، وەک وڵاتانی ( ئێران، تورکا، سورا و عێراق ). وە ئەم هەرێمەی کوردستان هەرێمێکی زۆر گرنگە لەڕووی بازرگانی لەهێنان و بردنی هەموو شتێک بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئەم هەرێمەدا. هەروەها لەڕووی گەشت و گوزارەوە ئەم هەرێمە خاوەنی سروشتێکی زۆر جوان و دڵڕفێنەو بەهەبوونی چەندین هاوینەهەوار لەشوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەهەزارەها گەشتارانی وڵاتانی دەرەوە و هاوڵاتیانی ناوەڕاست و خواروی عێراق ڕوو لەم هەرێمەی کوردستان دەکەن بەمەبەستی ژیانکردن و بەسەربردنی کاتی گەرمای وەرزی هاوین. وە جووڵانەوەیەکی زۆر گرنگ و پڕبایەخ و بەسوود لەم هەرێمەدا هەستی پێدەکرێت و دەبنرێت. هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووریەوە بەیەکێک لەهەرێمە پڕبایەخ و دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە و جیهان دەناسرێت، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەنی خاکێکی زۆر بەپیت و بەنرخە و پڕە لەسامانە سروشتییەکان بەتایبەتش بەهەبوونی سامانێکی بێشومار و سەرسووڕهێنەر لەنەوتی خاو. وە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە کەهەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین کێڵگەی نەوتە کەلەلایەن کۆمپانیاکانی بیانی سەرپەرشتی  دەکرێت و ڕۆژانە کاری لەناو دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی میلیشایی بورجوازی کوردستان بەرێوەدەبرێت. وە ئەو سەروەت و سامان و داهاتەی لەنەوتی خاو و پێکهاتەکانی دەست دەکەوێت بەشێوەەکی نهێنی و برایانە لەناو خۆیاندا دابەش دەکرێت. ئەوەی جێگای سەرنج و تێبینی یە پێش ماوەیەک لەمەوبەر نەوتی خاو ئەوەندە ئاستی نزمبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەپێی هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بۆ هەر بەرمیلێک لەنەوتی خاو بوو بە (٢٨) دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە پێی ستاندەری جیهانی(برنت). وە هەروەها ئەوەی جێگای سەرنج و پێزانینە لە هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاودا چەندەها ماددە و پێکهاتەی لێ دەردەهێنرێت و دروستدەکرێت لەچەشنی (بەنزن، گاز، نەوتی سپی، پترۆڵ کیماوی، قیر، گرز و….هتد). سەرەڕای ئەوەش هەر لەماددەی (پترۆڵ کیماوی)دا چەندەها پێکهاتەی تری لێ دەردەهێنرێت لەچەشنی (پلاستیک و بۆیە و …هتد). خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانن کەحکومەتی میلیشای بورجوازی کوردستان بۆ هەر خێزانێک ساڵانە (٢) بەرمیلی نەوتی تەرخان کردبوو دەبوایە بیدات بەخەڵکی هەرێمی کوردستان ئەویش زۆر بەزەحمەت و بەهەزار و یەک منەت پێمانی دەفرۆشت. دەبوایە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بری (٤٠،٠٠٠) هەزار دیناری عێراقی بدەی کە زیاترە لە فرۆشتنی (١) بەرمیلی نەوتی خاو کە ئەو هەموو پێکهاتەی لێ دەردەهێنرێت کەخۆشت لەسەر دەریایەکی نەوتی بڕۆی و بژت. ئەو (٢) بەرمیلە نەوتەی کە بەخەڵکی هەرێمی کوردستانی دەدا بەناوی (نەوتی سپی) بوو کەچی بەس هەر نەوت نەبوو چونکە ئەم نەوتە ببووە سەرچاوەیەک بۆ تووشبوونی هاووڵاتانی کوردستان بەجۆرەها نەخۆشی درێژخایەن لەچەشنی نەخۆشیەکانی وەکو (تەنگە نەفەسی، شێرپەنجە و دڵ و…هتد). سەرەڕای ئەوەش ئەو نەوتە بۆنێکی یەکجار ناخۆش و دژواری هەبوو. دوابەدوای ئەوەی حکومەتی میلیشایی بۆرجوازی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و هەستان بەزوڵم و زۆرداری و ناعەداڵەتی و بەکفر و ناڕەوایان زانی کە ئەو (٢) بەرمیلە نەوتە بدەن بەخەڵکی هەرێمی کوردستان. ئەوەی جێگای سەرسووڕمان و قابیلی قەبووڵکردن نییە ئەم حکومەتەی میلیشایی بورجوازی کوردستان لەکارو کردەوەیەکی زۆر نائینسانی و نائەخلاقیدا هەڵسا بەبڕن و نەدانی ئەو (٢) بەرمیل نەوتە بەخەڵکی کرێکار وهەژار و کەم دەرامەتی کوردستان. ئێمە زانیومانە لەهەر وڵاتێک و هەرێمێک و شوێنێک ئەگەر سامانە سروشتییەکان و نەوتی تێدا هەبێت، ئەوا ئەوپەڕی بوژاندنەوە و گەشەسەندن و پێشکەوتنی زۆر خێرا بەخۆوە دەبینێت. دانیشتوان و خەڵکی ئەم ووڵات و هەرێم و شوێنانە لەو پەڕی خۆشگوزەرانی و ڕەفاهیەت دەژین و لەهەموو یان زوربەی هەرەزۆری پێداوستەکانی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان سوودمەند و بەهرەمەند دەبن و لەهیچ شتێک و وەسائیڵێکی ژیان کەم و کورتیان نییە و لەوپەڕی ئاست بەرزدا خزمەتگوزاری پێشکەش بەسەرجەم هاووڵاتیان دەکرێت. کەچی لەم هەرێمی کوردستاندا هەموو شتێک پێچەوانەیە و هەموو کار و کردەوەکانی سەرانی میلیشایی بورجوازی کوردستان لەدەرەوەی خانەی داخوازی و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستانە و دژی هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانی تەواوی چین و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگای کوردستانە. سەرەڕای ئەوەش خەڵکی کوردستان هەمیشە زۆر نیگەرانی ئەوەن تاوەکو ئێستاش نازانێت پارە و سەروەت و سامان و داهاتی ئەو نەوتە چی لێ دەکرێت، چی بەسەر دێت و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت. بەڵام خەڵکی کوردستان ئێستاکە باش دەزانن و یەکلایبووەتەوە لەوەی کە ئەو نەوتەی خاکی کوردستان بە هچ شکڵ و شێوەیەک سوود و قازانجێکی بۆ هاووڵاتانی کوردستانی تێدا نییە بەغەیری بڵاوبوونەوەی ژەهر و نەهامەتیەکان و هیچ شتێکی تر نییە. ئەوەی کە زیاتر سوودمەند و براوەیە تەنها پاوان و کاربەدەستانی دەسەڵاتی میلشایی ناسیونالستی کوردستانە. خۆیان زۆر قەڵەون و ڕۆژانەش زیاتر و زیاتر قەڵەوتر دەبن لەسەر حسابی قووت و نانی سەر سفرەی بەتاڵی خەڵکی کوردستان. وەهەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو ڕاستییە باش دەزانن کە ڕۆژانە بەهەزارەها لەبەرمیلی نەوتی خاو بەشێوەی فەرمی لەڕێگای بۆڕەکان بۆ ناو خاکی (تورکیا) ڕەوانە دەکرێت و بەشێوەی قاچاغ لەڕێگەی تانکەرە نەوت هەڵگرەکان ڕەوانەی خاکی (ئێران و تورکیا) دەکرێت. هەموو پارە و سەروەت و سامانی ئەم نەوتە دەدزرێت و بەتاڵان دەبردرێت و بەهەدەر دەدرێت. زۆرجار لەڕۆژنامەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئەحزابی میلشایی بۆرجوازی کوردستان ئەو ڕاستی و واقعیەتە دەدرکێن و دانی پێدادەنێن کە ڕیفۆرمی چاکسازی بکرێت بۆ لەناوبردنی دیاردەی گەندەڵی لەهەموو بوارەکانی ژیانی ( سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی )دا، بەڵام بەدڵنیایەوە هەموو هەوڵ و کار و کردەوەکانیان بێسوودە و شکست لەدوای شکست بەدوای خۆی دەهێنێت چونکە کار و کردەوەی دزی و بەتاڵانبردن و گەندەڵکاری تاوەکو ئێستاکەش بەردەوامی هەیە و هەموو کەڵێن و قوژبن و ناوەندەکانی ئەم هەرێمەی کوردستانی داپۆشووە. هەر دوێنێ بوو یەکێک لەبەرپرسانی یەکێک لەحزبی دەسەڵاتدار لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا لەسەر زاری خۆی ئیعترافی کرد و دانی بەوەدانا و وتی (( هیچ شوێنێک لەم کوردستانە نەماوە کە پارە و سەروەت و سامان و داهاتی ئەم هەرێمەی کوردستان تێدا نەکەن و سەرزەمین و ژێر زەمینش شوێنی تێدا نەماوە کە پارە و سەروەت و سامان و داهاتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا خەزن نەکەن )). بەڵام ئێستاکە ڕێگایەکی ئاسانتر و باشتر و گرێنتی تریان دۆزیوەتەوە ئەوش لەڕێگای هەردوو فرۆکەخانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەمیلۆنەها و ملیاردەها دۆلار لەسەروەت و سامان و داهاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدزرێت و بەتاڵان دەبردرێت و ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لەناو هەموو بانکەکانی جهاندا خەزن دەکرێت. پاوان و ئاغایەکانی ئەحزابی میلشایی بۆرجوازی کوردستان هەمووان بوون بەملیۆنێر و ملیاردێر لەسەر حسابی سامان و داهاتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەناوی کورد و کوردایەتی!!. جا لێرەدا دەگەینە ئەو ئەنجامگیریەی کە ئەقلیەتێکی زۆر کەم کەپێکهاتوون لە پاوان و کاربەدەستانی دەسەڵاتی میلشایی ناسیونالیستی لە کوردستان کە ئەمڕۆ براوەیە و بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی کوردستان کە پێکهاتوون لەخەڵکی کرێکار و هەژار و کەم دەرامەت زیانلێکەوتوون لەم وەزعەتەدا. ئەمڕۆکە خەڵکی کوردستاندا لە دۆخێکی زۆر نالەباردا ژیان دەگوزەرێنن. بەڵام ئێمە زۆر دڵنیاین لەوەی کەدەسەڵات ساسی سەرکوتکەر و داپڵۆسێنەر لەهەر وڵات و شوێنێک بێت، ئەوا هەتا سەر بۆ هیچ کەس و بزووتنەوە و لایەنێک جێگر نییە و زوو یان درەنگ دەبێت بروخێنرێت و کۆتای پێ بهێنرێت لەسەر دەست و بازووی هێزی لەبن نەهاتووی گەل و خەڵی بێبەش. جا لێرەدا ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردن و هەستکردنە بەلێپرسراوەتی لەهەر کارو کردەوەیەکی خەباتگێڕی و شۆڕشگێردا کەبتوانرێت هەرچی زووترە دەنگی بێزاری و ناڕەزای خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێکخراو و ئامادەباشی بۆ بکرێت لەسەردەستی ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی و کۆمۆنستی بۆ هەڵقۆزتنەوەی هەر دەرفەتێکی گونجاو و لەبار و چارەنووسساز بەمەبەستی بەرپاکردنی ڕاپەڕین و ئەنجامدانی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا بۆ لەناوبردن و کۆتایهێنان بەسیستەمی سەرکوتکەرو داپڵۆسێنەر و زوڵم و زۆداری و گەندەڵکاری لەهەرێمی کوردستاندا. باشترین بەڵگەی ئەم سەردەمەش کەخەڵکی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و سەرجەم جیهان بەگشتی زۆر باش دەزانن و لە بیریانە بە ڕووخان و سڕینەوەی حزبی بەعسی فاشیزم و خودی سەرۆکی دیکتاتۆری عێراق (صدام حسن)ە لەڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لەمانگی ئازاری ساڵی ١٩٩١ دا. دوا بەدوای ڕووخانی سستمی سەرکوتکەر و داپڵۆسێنەر پێوستە هێزی گەڵ ئەڵتەرناتڤ و سیستەمێکی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی فەراهەم و پیادە بکات بۆ سەرجەم چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی (ڕەگەزی، نەتەوەی، مەزهەبی و…هتد) لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستەی ئینسانی و شەرافمەندانە و پێکهێنانی دونیایەکی باشتر بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردستان. ئەمەش خۆی لەخۆیدا باشترن ئەلتەرناتڤ و جێگرەوەیە بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان…!

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.