ژنانی ئازادیخوازی عێراق، بەخۆپیشاندانێکی جەماوەری وەڵامی موقتەدا سەدریان دایەوە

0

ژنانی ئازادیخوازی عێراق، بەخۆپیشاندانێکی جەماوەری وەڵامی موقتەدا سەدریان دایەوە

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر فتوای دا بەوەی دەبێ ژنان و پیاوان لەخۆپیشاندانەکاندا لەیەکتری جیابکرێنەوە، ژنانی شۆرشگێر و بەرابەریخوازی عێراق بانگەوازی وەستانەوە و خۆپیشاندانیان بەرووی ئەو فتوایەدا ڕاگەیاند، و بەرواری ١٣ ئەم مانگە گەورەترین خۆپێشاندانیان لە مێژووی عێراقدا بەدژی هەوڵ و فتوای موقتەدا سەدردا کرد و بە دروشمی” دەستورێکی مەدەنیمان دەوێ کە ڕیز لە ژنان بگرێت و یەکسانی یاسایی زامن بکات، و دژی جیاکاری و هەڵاواردن بێت، وەڵامێکی توندی سەدر و ئیسلامی سیاسییان دایەوە و نیشانیاندا کەبەشێکی سەرەکی و کاریگەرن بۆ گۆرانکاری و پاشەکشەپێکردن بە کۆنەپەرستی و هەڵاوارن و بێمافی… ئەم وەڵامە بەکردەوەو شۆرشگێرانەی ژنان بە سەدر و رەوتە ئیسلامییە سەدر ئاساکان، نەک هەر سەدر، بەڵکو سەرجەم رەوت و لایەنە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکانی هەراسان کردووە. ئەم خۆپیشاندانەی ژنانی عێراقی یەکێک لەگەشترین رووداوەکانی ناو خۆپیشاندانەکانی عێراقەو سەرکەوتنێکی کەم وێنەیە لە میژووی هاوچەرخی سیاسی عێراقدا…

Leave A Reply

Your email address will not be published.