قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی
قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی
* بەرواری ١١/١/٢٠٢٠ ژنێک بەناوی” بەرزی مەلا یاسین” دانیشتوی گوندی قادراوای سەر بەناحیەی سەنگەسەر، بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی مەینەتباری خۆی، دەست بۆ خۆسوتاندن دەبات و گڕ بەردەداتە جەستەی خۆی و پاشان گیان لەدەست دەدات… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
* بەرواری ١٤/١/٢٠٢٠ ژنێکی سەرو تەمەن ٣٠ ساڵ لە گەرەکی شۆریجەی شاری کەرکوک بەناوی”چینەر ناسیح کە پیشەی مامۆستابوو، لەڕێگای خۆخنکاندنەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
* بەپێی هەوڵی رێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو بەراوری ٢٧ ئەم مانگە ژنێک بەناوی “چنور یونسی” کە خەڵکی شاری سنەیە، بەکوژراوی لە کەنار لێوارەکانی ئەنتاڵیا دۆزراوەتەوە…