مەراسیمی ساڵیادی ڕێزنان لە یادی ژیان و خەباتی کۆمۆنیستی هاوڕێ جەبار مستەفا، بەڕێوەچوو

0

مەراسیمی ساڵیادی ڕێزنان لە یادی ژیان و خەباتی کۆمۆنیستی هاوڕێ جەبار مستەفا، بەڕێوەچوو

ەرواری ١١/١/٢٠٢٠ لەهۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سلێمانی… مەراسیمێک بۆ ڕێزگرتن لە یادی خەباتکارانەی هاوڕی جەبار مستەفای تیکۆشەری کۆمۆنیست، و ناساندنی کتێبێک بەناوی” تەمەنێک تێکۆشان، لە پێناو گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان”دا. لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کریكاریی کوردستانەوە بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیم بە دەقیقیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لەیادی خەباتکارانەی هاوڕێ جەبارو سەرجەم گیانبەختکردووانی ڕیگای ئازادی و سۆشیالیزم دەستی پێکرد.
پاشان ژیاننامەی هاوڕێ جەبار مستەفا، لەلایەن هاوڕێ مستەفا باهیرەوە خوێندرایەوە، کە تیایدا ئاماژەی بەچەندین گۆشە لە ژیان و خەباتی کۆمۆنیستی و رۆڵی ئەو لە ماوەی خەباتی ٤ دەهەی کۆمۆنیستیدا، کرد.
لەمیانەی مەراسیمەکەدا تاجە گوڵینەی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ جەبار مستەفا، لەلایەن “ئەختەر مستەفا و کاک مەهدیەوە” لەسەر وێنەکەی دانرا.
بەدوای ئەوەدا، چەند بەش لەدیمانەیەکی هاوڕێ جەبار نیشاندرا، کە بەرنامەی سەکۆی چەپ لە تەلەفزیۆنی رێگا، لەگەڵی سازی دابوو.
پاشان لەلایەن هاوڕێ عوسمانی حاجی مارفەوە چ وەکو سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و چ وەکو هاوڕێیەکی نزیکی شەخسی، وتەیەک پێشکەش کرا، کە تیایدا بەجیا لە باسی رۆڵی خەباتکارانەو کۆمۆنیستی و ماندوونەناسی هاوڕێ جەبار، باسی لە بەپراکتیک دەرهێنانی کۆمۆنیزم و لایەنی ئینسانی بوونی هاوڕی جەبار کرد، لە ژیانی سیاسی و خەباتکارانەو شەخسیدا.
وتەی هاوڕی شیرین موراد، هاورێ و هاوسەری هاوڕێ جەبار مستەفا لەلایەن هاوڕی سێوەوە خوێندرایەوە کە بۆ مەراسیمەکەی ناردبوو. لەم نامەیەدا هاوڕێ شیرین سوپاس گوزاری خۆی ئاراستەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان و هاوڕێیانی کرد بۆ سازدانی مەراسیمی رێزلێنان و ئامادەکردنی کتێبێک بەناوی” تەمەنێک تێکۆشان، لە پێناو گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان”دا.
لەدرێژەی مەراسیمەکەدا کتێبی “تەمەنێک تێکۆشان، لە پێناو گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان” لەلایەن هاوڕێ کامەران لەتیفەوە ناسێندرا، کەتیایدا باسی لە ناوەرۆکی کتێبەکەو چۆنیەتی ئامادەکردنی کرا… ئەم کتێبە بەجیا لە ژیاننامەکەی هاوڕی جەبار، چەندین نووسین و وتە و وتاری هاوڕێیان و بیرەورەی لە پەیوەند بەرۆڵ و خەباتی هاوڕی جەبار مستەفا لە ژیانی سیاسی و رێکخراوەیی و زیندان و شەخسی و خانەوادەدا، گرتۆتە خۆ.
شایانی باسە، ئەم کتێبە بە کۆمەکی هاوڕێیان و دۆستانی هاوڕی جەبار ئیمکانەتە دارایەکەی دابین کراوە. وە هەر لەو مەراسیمەدا بەجیا لە ناساندنی کتێبەکە، کتیبەکە لەلایەن هاوڕی عوسمانی عاجی مارف و ئەختەر مسەفاوە، بەسەر ئامادەبواندا دابەش کراو ئامادەبوانیش بەشورشەوقەوە پیشوازییان لە کتیبەکە کرد…
بەم شێوەیەش مەراسیمی ریزنان لەیەکەمین ساڵیادی خەباتکارانەی هاوڕێ جەبارو ناساندنی کتیبی” تەمەنێک تێکۆشان، لە پێناو گێڕانەوەی ئیرادە بۆ ئینسان” سەرکەوتوانە کۆتایی پێهات.
جێگای باسە، هەر بەبۆنەی ساڵیادی دواین ژیانئاوایی هاوڕێ جەبار مستەفا، لە شاری سندی ئوسترالیا و لەبەرواری ١٢/١/٢٠٢٠ دا مەراسیمێک لەلایەن هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی و کوردستان و عیراق و خانەوادەو هاوڕێیانیەوە سازکرا.
هاوڕێ جەبار مستەفا، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان و کەسایەتیەکی ناسراو و کاریگەری ناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لە عێراق و کوردستان بوو کە بەرواری ٣١/١٢/٢٠١٨ بۆیەکجاری بەهۆی نەخۆشیەوە چاوی لێکنا. هاوڕێ جەبار مستەفا زیاتر لە چوار دەیە، بێوەستان تێکۆشا و خۆنەویستانە درێژەی بەخەباتی کۆمۆنیستی دا لەپێناو دنیایەکی باشتر و بێبەری لە زوڵم و زۆری هەزار سەرەی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری.

Leave A Reply

Your email address will not be published.