هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

 دوای ئاگر کەوتنەوە لە کارگەیەکی بچووکی هیندوستان ٤٣ کرێکار گیانی لەدەستدا

لەناوەڕاستی شاری دەلهی وڵاتی هیندوستان، دوای ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەک ٤٣ کرێکار بوونە  قوربانی و ٥٨ی دیکەش ڕزگار کران. شایانی باسە ئەو کارگەیە دەکەوێتە ناوچەی هەژار نشینەکان و کارگەی بچووکی زۆر تێدایە.

زۆرێک لە کارگەکان لە گەڕەکە کۆنەکانی شار کە دانیشتوانەکەی زۆر چڕە دەبینرێن:

زۆرێک  لە کارگە بچووکەکان لەوناوچانەن کە کە دانیشتوانەکەی زۆرە، و نرخی زەوی لەوێدا هەرزانترە لە شوێنەکانی دیکەی شار. بەپێی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی” کرێکارە هەژارەکان کە زۆربەیان پەناهەندەن هەر لە کارگەکان دەخەون. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاشەکەوتکردنی هەندێک پارە. ڕەخنەگران ڕوویان لە خاوەن ئەو کارگانەیە کە گرنگی بەسەلامەتی شوێنی کار نادەن و پشتگوێی دەخەن.

جێی ئاماژەیە کە زوربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەوکاتەدا کە دەوروبەری ٥ ی بەیانی بووە خەوتبوون.

کانەکانی تورکیا گۆڕستانێک بۆ کرێکاران، گیان لەدەستدانی ٧٥٤ هەزار کرێکار بەهۆی هەلومەرجی خراپی کار لە سەردەمی ئەردۆغان

کرێکارانی کانەکانی تورکیا لەهەلومەرجێکی سەخت و (وەحشیدا) دەژین لەژێرسایەی نەبوونی سەلامەتی ترسناکی رۆژانە، دەگاتە ڕادەی مردن بەهۆکاری هەلومەرجی کاری سەختەوە.

بەپێی ڕاپۆرت و داتاکانی کۆمەڵەی تەندروستی و سەلامەتی و پیشەییەوە، و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کانەکان لە ٤ی دیسەمبەر، ٧٥٤ هەزار کرێکار لە تورکیا لە ١٨ ساڵی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە لەناو کانەکاندا. واتە ئەو ماوەیەی کە حزبی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بووە بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان.

پتر لە ٣ هەزار کرێکاری کانەکان گیانیان لەدەستداوە لە ساڵی ١٩٤١ەوە تاوەکو ئێستا. نزیکەی ١٠٠ هەزار کرێکار و ٥٨٪ ی تاوانەکانی ئەم کارە کە لە ٧٨ ساڵدا ڕوویانداوە لە سەردەمی حزبی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداردا بووە.

لەلایەن خۆیەوە ئەردۆغان هۆکاری زۆرێک لەو ئاوانانەی  بەم شێوەیە ئاماژە پێکردووە” ئەمانە شتی سروشتی و ئاسایین، ئەمە سروشتی کارکردنە!!”.

نموونەی ئەو ڕووداوانە؛ گیان لەدەستدانی ١٠ کرێکاری کانەکان لە شاری ئارمانکی پارێزگای قارەمان لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٣، ١٩ کرێکار لە ٨ی سپتەمبەری ٢٠٠٤ لە شاری کۆرا لە پارێزگای کەستەمۆنا، و ١٠ کرێکار لە ١٠ی دیسەمبەری ٢٠١٠ لە شاری مستەفا کمال پاشا لە پارێزگای بۆرسە، ٣٠١ کرێکار لە ١٣ی مەی ٢٠١٤لە شاری سۆما پارێزگای مانیسا.

ئەمە ڕاستی مۆڕاڵی ئێمەیە!! ڕۆژانی خۆپیشاندانەکان و نەمانی تەحەروش کردن بە کچان…

بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی بۆتیکی ڕووسی؛

هەزاران کچی لاو و ژنان بەتەنیا و بەکۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانی خوێندنگایان و کارەکانیان بەو ڕێگایانەدا تێپەڕ دەبن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان پێیان وانەبوو کە دەتوانن پێیدا تێپەڕن بەبێ ئەوەی دەستدرێژی و تەحەروشی بەقسە یان جنسی نەکرێن! پێش خۆپیشاندانەکانی عێراق!

کچان ئەو ڕێگایە بەپێ  دەبڕن دوای ئەوەی بە ناوچەی فزوە و عرب کە ناوچەیەکی ( شەعبیە) و پریەتی لە مۆتۆر و دوکانی چاکردنەوەیان، هەروەها بەپێ ئەو بازاڕە( شەعبیە) کە کاڵای جۆراوجۆری بەنرخی هەرزان تێدا دەفرۆشرێت، کە زوربەیان بە ١٠٠٠ دیناری عێراقیە. گۆرەوی جلوبەرگی دەستی دووی بەکارهاتوو( لەنگە) ئەم شتانە کە کڕیاری هەژار لێی کۆدەبێتەوە، بەرەو مەیدانی تەحریر ڕێدەکەن. لەوێدا هەزاران خۆپیشاندەر لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە تێیدا کۆدەبنەوە. سەمەر کچە تەمەن ٢٢ ساڵ؛ ڕۆژانە ئەو ڕێگایە دەبڕێت بەرەو مەیدانی تەحریر، بەبێ ترس لە هیچ تەحەروشێک و ترسێک لە جلانەی کە لەبەری دەکات یان شێوەی دەموچاو، یا شێوەی سمتی کاتیک پانتۆڵی جێنس لەبەردەکات لەگەڵ بلوزێکی کورت. لە ناو دڵیدا هێزی هەڵگرتووە بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و ئەو داواکاریانەی کە بوونە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران. هەروەها خۆشحاڵە بەو سەرکەوتنانەی لەگەڵ خۆپیشاندەران و بەپشتیوانی ئەوان بەدەستیهێناوە لە زاڵ بوون بەسەر تەحەروشدا، کە یەکێک بوو لە دیارترین کێشەکانی کۆمەڵگەی عێراق.  سەمر لە قسەکردنیدا بۆ پەیامنێری سایتی سبۆتیکی ڕووسی لە عێراقدا گووتی”کێ دەیتوانی بچێتە ناوچەی (باب الشرقی) کە مەیدانی تەحریری لێوە نزیکە لەناوجەرگەی بەغدایە، و بەناو بازاڕە شەعبیەکانیدا براوت کە هەمووی هەر پیاو بوون، پێشتر بۆ ژنان نەبوو پێیدا تێپەڕن لەبەر تەحەروشی ( بەقسە و تانە لێدان و جنسی ) تەنانەت ئەگەر ژنەکە عەباشی بپۆشیبا. ئەو کچەی کە تیمارم دەکات، یا کەمامەم دەداتێ بۆ خۆپاراستن لە خنکان بە دوکەڵ، و ئەوەی خواردنەوەی بیپسیم پێدەدا، یا ئەو ئاوەی لەگەڵ مەشروبی کحولی تێکەڵ کراوە، یا تێکەڵەی ئاوی موغەزیم دەکات دەم یا چاوم بۆ ئەوەی بمپارێزێت لە پاشماوەی  گازی فرمێسک ڕژێن. یا ئەو کچەی لەتێک نان یا پسکیتم پێدەدا، یا قاپێک دۆڵمەم پێدەدا؛ من چۆن دەتوان تەحەروش بە کجە بکەم؟ سەختە و ناکرێت کەسێک جورئەت بکات تەحەروش  بەهیچ کچێک بکات… ئەم قسەی ئەحمەد کەریمی لاو بوو لە مەیدانی تەحریر بۆ پەیامنێری سبۆتیکی ڕووسی.

حسێن تەمەن ١٩ ساڵ کە شوفێری ” تک تک” ە لە شاری سەدر، کە یەکێکە لە گەڕەکە شەعبیە گەورەکانی بەغدا و بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکات بە گواستنەوەی خۆپیشاندەران و بریندارەکان. ئەو دەڵێت یارمەتی ٣ خوێندکاری کچم کردووە کە دەیانەویست بچنە مەیدانی تەحریر بۆ یەکەم جاریان بوو و هیچ شوێنیان پێ نەئەزانی، هەروەها دەیانویست لەگەڵ تک تک و مۆنۆمێنتی تەحریر و چێشتخانەی تورکی وێنە بگرن. حسێن دەڵێت ئەو کچانە لە خۆپیشاندانەکاندا ئێمە وەک خوشک و دایکی خۆمان سەیریان دەکەین، و هەموو لاوانی مەیدانی تەحریر هەوڵ دەدەن ڕێگای سەلامەتیان بۆ دابین بکەن تەنانەت کاتێ سەرکەوتنیان بۆ باڵەخانەی چێشتخانەی تورکی و ڕێگایان بۆ چۆڵ دەکەن. تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کەسێک تەحەروشی بە کچێک نەکردووە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا.

کچان و کوڕان یارمەتی یەکتر دەکەن لە پاککردنەوەی شەقامەکان کە ساڵانێک دوورودرێژە  پشتگوێخرابوون، و وێنە لەسەر دیوارەکانی تونێڵی تەحریر و باخچەی ئومە و دیواری دەرەوەی چێشتخانەی تورکی و ناو خێوەتەکانی خوێندکاران زانکۆ و پەیمانگەکان و بێکاران و نەخۆشخانە بچووکەکان و مەفرەزە تەندروستیەکان دەنەخشێنن تا سەرکەوتنی شۆڕش و خۆڕاگری تا بەدیهێنانی هەموو داواکاریەکانمان. تەنانەت ئەو مامۆستایانەی کە وەزارەتی ناوەخۆ لە کاتی خۆیدا و لەسەرەتای ئەمساڵدا ژنانی تایبەتی لە پۆلیس بۆ دانابوون بۆ ئەوەی بیانپارێزن لە تەحەروش، ئێستا لەژێر سایەی گەنجەکاندان، ئەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانەی کە نەیاندەهێشت کچان بەرەو مەیدانی تەحریر بچن و بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن.

بەهۆی ئەو دڵنیاییەی ئەو کچە ئازایانە هەیانە بەرامبەر ئەو لاوە خۆپیشاندەرانە و بەشداری بێترسیان کچان هەر لەوێ شەو دەمێننەوە و لە مەیدانی تەحریر دەخەون لەگەڵ ئەو گەنج و پیاوانە لەسەر زەوی، ئەمە وێنایەکی دەگمەن تاهەتایە دەهێڵێتەوە. هەروەک لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە دەبینرێت، ئەو خەوە قوڵەی کە تێیدان و خۆپیشاندەران پارێزراون تێیدا. دەیانەوێت بۆ هەموو دنیای بسەلمێنن کە تەحەروشیان لەناوبرد.

حنین ئەمیر تەمەن ٢٤ ساڵ لە قسەکانیدا بۆ ئەو پەیامنێرە دەڵێت”تەنانەت دوای ئەم شۆڕشە جەماوەریە، ڕوودواەکانی تەحەروش بەکچان نامێنن، چونکە هەموومان لەمەیدانی تەحریر یەکترمان بینی، و یارمەتی یەکترمان دا. ئەگەر لەشوێنی گشتیش چاومان بەیەکتر بکەوێتەوە سڵاو لەیەکتر دەکەین نەک تەحەروش کردن پێمان. هیچ تەحەروشێکم پێنەکراوە لە تەواوی ئەو کاتانەی کە چووم بۆ تەحریر، هەروەها هاوڕێکانم و ناسیاوەکانیشم، دەچن و دێینەوە بەبێ ترس”.

خۆپیشاندانی خەڵکی جەزائیر دژ بە هەڵبژاردنی سەرۆکی تازە

خۆپیشاندانی گەورەی خۆپیشاندەرانی جەزائیری لەناوەڕاستی پایتەخت بۆ ڕەتکردنەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی تازە عبدالمجید تبون، کە کەسێکی نزیک بووە لە سەرۆکی پێشووی لابراو عبدالعزیز بوتفلیقە. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی شیعاری (هەلبژاردن ساختەیە، و ئێمە دەنگمان نەداوە و سەرۆکتان  حوکممان ناکات) هەندێکیشیان ئەم شیعارەیان هەڵگرتبوو (هەش بەسەر تبون تۆ بەمردوویی لە دایک بوویت). شایانی باسە لە ٤٠٪ ی خەڵک بەشداری کردووە لە هەڵبژاردنەکان. خۆپیشاندەرانیش لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پێکهاتوون ژنێک بەناوی مریم تەمەن ٣١ ساڵ فەرمانبەرە دەڵێت”تەبون لە بوتفلیقە خراپترە، و یەکێکە لەدزەکان، و ئێمە دەنگمان نەداوە و ناگەڕێینەوە دواوە.

تەبون لە ٥٨.١٥٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. دوای ئەوەی کەش و هەوای دەنگدان پری بوو لە دژایەتی هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی لەلایەن زوربەی جەماوەری خەڵک.،،،

 

پەککەوتنی تەواوی هێڵێ شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا، دوای مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسن

جووڵەی شەمەندەفەرەکان لە ئەڵمانیا بەتەواوی پەکی کەوت بەهۆی مانگرتنی هۆشداری کە نەقابەکانی کرێکارانی هێڵی ئاسنی و گواستنەوەی گشتی ئەڵمانیا (ئای فی جی)بانگەوازیان بۆکرد.

ئاژانسەکانی ئەڵمانیا لە کۆمپانیای هێڵی ئاسنی (دویتشەبان) وە گواستیانەوە، هێڵەکان وەستان تاوەکو کۆتایی مانگرتنەکە بەرەسمی لە سەعات ٩ ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ.

کۆمپانیاکە گووتی”مانگرتنەکە بووە هۆی دواکەوتنی گەورە لە جووڵەی شەمەندەفەرەکان لە نیوان شارەکان و هەرێمەکان”.

نەقابەی ئای فی جی هۆشداری دابوو بە مانگرتنی کرێکارانی دۆیتشە بان لە ڕۆژی دووشەممە لەسەعات٥ ی بەیانی تاوەکو ٩ ی بەیانی.

ئەو مانگرتنە هۆشداریە دوای ئەوە هات کە نەقابە داوای زیادکردنی کرێی کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە دەکات، دوای ئەوەی دانووسانی نێوان هەردوولا شکستی هێنا لە تشرینی دووەم تاوەکو نۆڤەمبەر و دیسەمبەر بەردەوام بوو.

لە ماوەی پێشوودا نەقابەکە گووتی کە ئەوان پاشەکشەیان کردووە لە دانووساندنەکە، چونکە ئەو پێشنیارەی کە بۆ زیادبوونی کرێ کراوە زۆر کەم بووە.

لەلایەن خۆیانەوە کۆمپانیای دۆیتشەبان دەڵێن “نەخشەی مانگرتن بەهیچ جۆرێک پێویست ناکات” ئەوەش بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەڵمانیا.

دۆیتشە بان گووتیان کە ئەوان بڕی ٥.١٪ یان بۆ زیادکردنی کرێ پێشنیار کردووە بە دوو قۆناغ و دەرماڵە بۆ یەکجار کە بڕەکەی ٥٠٠ یۆرۆ (٥٦٥$) دەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.