شۆرشگێر ناوەکەی تری مرۆڤە

0

شۆرشگێر

ناوەکەی تری مرۆڤە

کە ئیتر کۆیلەی پارە نییە

کەبێجگە لە واقعیات گوێرایەڵی هیچی تر ناکات

کە بەباوەرەوە هەنگاو هەڵدێنێت

دەکرێ ئەوت لەڕێگا باریکەکان بەرچاو بکەوێت

کەلەگەڵ هاوڕێکانیدا هەنگاو هەڵدێنێت

پێدەکەنێت لەکاتێکدا گیانی لەمەترسیدایە

ئەو دەزانیت کە زەمین یەکێکەو نابێت دابەش بکرێت

سروشتیش سەروەت و سامانێکە کە

هەر مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە بەهرەی لێوەرگرێت

جەنگی ئەو جەنگی چینایەتییە

ئەو دەیەوێت جیهان بەشێوازێک رێکخات کە

لە تواناو فیداکاریی ئەوەوە دادپەروەری جیهان پەرەبستێنێت

 

نووسینی: ئۆژین پۆتیە

وەرگێرانی لە فارسیەوە: بەرهەم مشیر

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.