هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …                   ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

                  ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

جووتیارەکان لە پاریس هەندێک لە ڕێگاکان دادەخەن وەک ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی ماکرۆن.

پتر لە هەزار تراکتۆر هەندێک لە ڕێگاکانی پاریسیان داخست، و کەرەیان لەناو شەقامی شانزلیزیا بڵاوکردەوە. بەم شێوەیە جوتیارانی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر توڕەیی خۆیان لەبەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی فەرەنسی دەربڕی. جوتیاران داوا لە نەقابەکانیان دەکەن بە بینینی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەت کە پێیان وایە زەرەر بە جوتیاران دەگەیەنێت.

یەکێک لە جوتیارەکان ئەم شیعارەی بە تراکتۆرەکەیەوە هەڵواسیبوو” ماکرۆن وەڵاممان دەرەوە! جوتیاران ڕزگار کە”.

ئەم بزووتنەوانە لە فەرەنسا لە زیادبووندایە هەروەک بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان و ناڕەزەیەتیە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەڕووی سەرۆک ماکرۆن.

 

هۆنکۆنگ و بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان.

ماوەی دوو هەفتە زانکۆ بوو بە مەیدانی جەنگ لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی هۆنک کۆنغ کە داوای دیموکراسی دەکەن. چالاکوانان بۆجارێکیتر خۆیان ئامادە دەکەنەوە بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانی تازە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتدارانی چین و حاکمی شاری کاری لام ڕەتیانکردەوە کە پاشەکشە بکەن لە سیاسەتەکانیان. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە حزبەکانی داکۆکیکار لە دیموکراسی! سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە هەفتەی ڕابردوو.

کۆتایی هاتنی گەمارۆی زانکۆ

ڕۆژی هەینی پۆلیس ڕایگەیاند کە گەمارۆی سەر زانکۆی پۆلیتەکنیک کۆتایی هات، دوای ئەوەی وەرزێکی توندوتیژی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی بوو لە هۆنکۆنگ.

دوای ئەوەی حەرەمی زانکۆ بووە جێگای پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و بەکارهێنانی تیروکەوان ڕم هاویشتن و شووشە فڕێدان. ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی نۆڤەمبەر درێژترین ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەسەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتیەکان لە حوزەیرانی ڕابردوو.

پاش ئەوەی زوربەی خۆپیشاندەران زانکۆیان بەجێهێشت، و پۆلیس توانی بچێتە ناو حەرەمی زانکۆ و دەستبگرێت بەسەر پتر لە ٤٠٠٠ بۆمبی مۆلوتۆڤ و چەکی دیکە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران بۆماوەی ٢ هەفتە دەستیانگرتبوو بەسەر زانکۆکەدا.

دانیشتوانی هۆنک کۆنگ چین تاوانبار دەکەن بە سەرکوتکردنی ئازادیەکان. ناڕەزایەتیەکان دوای ئەوە هاتن کە پرۆژە یاسایەک پێشکەشکرا تێدا دەتوانرا کەسانی داواکراوی سیاسی ڕادەستی دەسەلاتدارانی چین بکرێنەوە. بەڵام ئەو یاسایە ڕەتکرایەوە. ناڕەزایەتیەکان بەردەوام بوون و ئاستی داواکاریەکان بەرزبۆوە بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسی و پرسینەوە لە پۆلیس. لەو ماوەیەدا پۆلیس نزیکەی ٥٨٠٠ کەسی دەستگیر کردووە و پەنجەی تۆمەتبارکردنی بۆ ١٠٠٠ کەس درێژکردووە. پۆلیس نزیکەی ١٢٠٠٠ بۆمبی فرمێسک ڕێژی هاویشتووە.

بەڵام پەکین ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە دەیەوێت ئازادیەکان سەرکوت بکات و ناڕەزایەتیەکان بە ” شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگ” ناوزەد دەکات و کە دەستی دەرەکی هاندەرە و دەیەوێت ئارامی  ئەو ناوچەیە  تێکبچێت..

 

مانگرتنی کراوەی نەقابەی وێستگەی وزە لە لوبنان

ڕۆژی ٥ شەممە ٢٨ی نۆڤەمبەر نەقابەی خاوەن وێسگەکانی وزە لە لوبنان مانگرتنی کراوەیان ڕاگەیاند.

بڕیاری نەقابە دوای ئەو زەرەرە زۆرە هات کە ئەو کەرتە لێی کەوتووە لە ئەنجامی بوونی دوو جۆرە بەها بۆ نرخی دۆلار لە بازاڕ، و پابەند نەبوونی بانکەکانی لوبنان و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی جۆرەکانی نەوت بەو ڕێکەوتنە. نەقابە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان زۆر چاوەڕێیان کرد بۆئەوەی چاویان بکەوێت بە سەرۆک کۆمار بەڵام ئەوە ڕووینەدا بۆیە ناچار ئەو بڕیارەیاندا.

بانکەکان و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی نەوت و بەنزین و وزە ڕێکەوتن لەسەر ڕادەستکردنی سووتەمەنی بە خاوەن وێسگەکان بە بڕی پێویست بە لیرەی لوبنانی نەک بە دۆلار، هەروەها بەپێی خشتەیەک کە نرخی ڕەسمی لەسەر بێت لەلایەن وەزارەتی وزە و ئاو دەرچووبێت، و وێسگەکان پەیوەستبن بە فرۆشتنی بە هاوڵاتیان بە لیرەی لوبنانی و بەنرخی دیاریکراو.

هەروەها حکومەت بەوە تاوانبار دەکرێت کە هیچ یەکێک لەو بەڵێنانەی کە سەرۆک وەزیران داویەتی جێبەجێ نەکراون، و وەزارەتی وزە و ئابووری و دەزگاکانی پەیوەست بەو دۆزە هیچ کارێکیان نەکردوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێمە. بەوبۆنەوە ڕۆژی ٤ شەممە قەرەباڵەغیەکی زۆر کەوتە سەر بەنزینخانەکان و زۆرێکیان ناچار بەداخستن بوون بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی مانگرتنەکە.

هاوردەکاران ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە گۆڕینەوەی لیرەی لوبنانی بە دۆلار بە نرخی ڕەسمی کە دەکاتە ١٥٠٧.٥لیرە لەبەرامبەر دۆلارێک.

دڵەڕاوکێ کەوتۆتە ناو بازاڕی دارایی لەئەنجامی دروستبوونی بازاڕی ڕەش بۆ گۆڕینەوەی لیرە بۆ دۆلار.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانیش لە بەیروت بۆ ٤٤ هەمین ڕۆژ بەردەوام بوون. داوای دروستکردنی حکومەت دەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەلومەرجی سیاسی و ئابووری نالەباری خەڵک.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە رووبەڕووی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەری بۆتەوە و داوای دروستکردنی حکومەتی تەکنۆکرات دەکەن، و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، لەگەڵ کەمکردنەوەی تەمەنی بەشداریکردن بۆ ١٨ ساڵ و چارەسەرکردنی هەلومەرجی ئابووری و گەڕاندنەوەی ئەو سەروەتە بەتالان بردراوە و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران و سزادانیان. جەختیش لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن تاوەکو بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.