هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان… ئامادەکردنی: ئاراس رەشید

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید

 

ڕژانە سەرشەقامی هەزاران جەزائیری دژ بە پرۆژە یاسای تازەی سووتەمەنی.

رۆژی یەکشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٩ جەزائیریەکان ڕژانە سەرشەقامەکانی پایتەخت، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر پرۆژە یاسای تازەی سووتەمەنی. ئەم یاسایە ڕەنگە کۆماپانیا نەوتیەکانی بیانی ڕووبەرێکیان دەستکەوێت بۆ پاڵاوتن و ببنە خاوەنی نەوت لەکاتی دۆزینەوەیدا. خۆپیشاندەران کە ژمارەیان بە هەزاران دەبوو شیعاری” گەل ئەم یاسایە ڕەتدەکاتەوە”یان بەرزکردبۆوە. لەنزیک بە تەلاری پەرلەمان کۆببونەوە، کە بڕیاربوو ئێوارەی ئەو ڕۆژە پرۆژە یاساکە تاوتوێ بکەن.

پتر لە هەزار کەس لە پایتەختی جەزائیر خۆپیشاندانیان ڕێکخست بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر یاسایەکی تازەی سووتەمەنی کە بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بکەن. بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی،  پێیان وایە مانای ملکەچکردنە بۆ کۆمپانیا بیانیەکان.

لە ٢٢ی شوباتەوە لەجەزائیر بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێکەوت کە لەئەنجامدا سەرۆک عبدالعزیز بوتفلیقە ناچار کرا دەست لەکاربکێشێتەوە لە نیساندا، دوای ٢٠ ساڵ لە حوکمڕانی.  تاوەکو ئێستاش ئەو وڵاتە هەفتانە لە ڕۆژەکانی سێشەممە و هەینی خۆپیشاندان بە خۆوە دەبینێ و داوای لابردنی ڕژێم دەکەن.

خۆپیشاندەران دەستەواژەی” خائین، وڵات دەفرۆشن” و ” یاسای سووتەمەنی بۆ زبڵدان” و” گەل ئەم یاسایە ڕەتدەکاتەوە” یان دەگووتەوە. گردبوونەوەکە لەنزیک تەلاری پەرلەمان ڕێکخرابوو، پۆلیس ئەو ڕێگایانەی گرتبوو کە بۆی دەچوو. ناوەڕۆکی پرۆژەکە ماوەی چەند هەفتەیەکە گفتوگۆی لەسەر  دەکرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵەکانی جەزائیری فەرمی بێت، وەزیری وزە محمد عرقاب لە هەفتەی ڕابردووە گفتوگۆی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان دەستپێکردوە. قسە لەسەر بوونی دوو خاڵی گرنگ دەکرێت کە دەبێت کاری لەسەر بکرێت بۆ چاکردنی لە یاساکەدا.

جەزائیر بری ١.٢ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دێنێت. داهاتی سووتەمەنی ڕێژەی ٩٥٪ ی داهاتی دەرەکیە و بەشدارە لە دابینکردنی ٦٠٪ ی بوودجەی وڵات.

محمد یەکێک لە خۆپیشاندەران کە تەمەنی لە ٥٠ کاندایە لە ناو ئاپۆڕەی چەپڵەدا دەیگووت” ئەگەر ئەم یاسایە تێپەڕێندرێت، دەبێت ناوی هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە دەنگیان بۆداوە ئاشکرا بکرێن، بۆئەوەی کاتێک وڵات سەروەری خۆی بەدەست دێنێت دادگایی بکرێن”.

گردبوونەوەکە ژن و پیاوی لە هەموو تەمەنەکان و خوێندکاری زانکۆ و فەرمانبەر و بێکارانی لەخۆ گرتبوو، و حکومەتیان تاوانبار دەکرد بە بێکارکردنی کرێکاران لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە. لەسەر یەکێک لە لافیتەکان نووسرابوو” بە دەرەوە دەڵێین”جەزائیر بۆفرۆشتن نیە ” یاسای سووتەمەنی، یاسای شەرمە”.

” دەوڵەت ڕووبەرێک دەبەخشێ بەو کۆمپانیانە بۆ پاڵاوتنی نەوت و هەر شتێکیشیان دەستکەوێت دەبێتە موڵکی خۆیان”. بەمجۆرە ئەو بەخشینە دەبێتە هۆی خاوەندارێتی یەدەگی ئەو بیرەی کە لێیانداوە ،نەک تەنیا بڕی ئەو نەوتەی دەریدەکەن!” ئەمەش بەپێی قسەکانی حسێن ماڵتی پسپۆر لە بواری وزە و یارمەتیدەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوت و گازی جەزئیری” سوناتراک”. لەلایەن خۆیەوە علی کفایفی بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی وزە گووتی” کۆمپانیا بیانیەکە دەتوانێت نەوتەکە بکاتە موڵکی خۆی، بەڵام تەعویزی تێچوونەکە و بەشکردنی قازانجەکە لەژێر ڕکێفی کۆمپانیا بیانیەکە دەبێت”.

ژنێکی خۆپیشاندەر بەناوی سعدیە بن شریف حکومەتی بەوە تاوانبارکرد ” گرێبەست و ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتان و کۆمپانیا بیانیەکان،” نەوت و گازی بەردیان پێدەدەین، لەبەرامبەردا بێدەنگبن لە پشتیوانی بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکان”

ساڵی ٢٠١٥ ناوچەی عین ساڵح لە بیابانی جەزائیر( ١٥٠٠ کم لە باشووری پایتەختی جەزائیر) خۆپیشاندان بەدژی دەستبەسەراگرتنی گازی بەردی کرا، دوای ئەوەی “سوناتراک” سەرکەوتووبوو لە لێدانی یەکەم بیر لە کۆتایی ٢٠١٤. خۆپیشاندەران دژ بەدەرهێنانی گازی بەردی بوون لە ترسی پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جەزائیر، شارەکانی دیکەش خۆپیشاندانی هاوشێوەیان بەخۆوە بینیوە.

قەیرانی نان لە لوبنان بەدوای قەیرانی دۆلار

ئەنجومەنی جێبەجێکاری نەقابەی کرێکارانی نانەوا لە بەیروت و جبل لوبنان ڕایانگەیاند کە “قەیرانی دۆلار قورسایی دەخاتە سەر هاوڵاتیانی لوبنانی بەتایبەت خەڵکی خاوەن داهاتی کەم و سنووردار و کرێکارانی نانەوا و فڕنیەکانی نان دروستکردن. ئاماژەی بەوەدا کە کێشە و قەیرانی نێوان دەسەڵات و خاوەن کارەکان لە کەرتی سووتەمەنی بۆ کەرتی کارگەی ئاشەکان و گەیاندن و نەخۆشخانە و داوودەرمان تا دوایی لە لیستی دوورودرێژ “.

لە بەیانێکیدا کە دوای کۆبوونەوەیان لە بارەگای نەقابە دەریانکرد، ئەنجوومەن داوایکرد بە” تێوەنەگلانی ئێمە لەو قەیرانە” هەروەها داوایانکرد” کە خاوەن نانەواخانە و فڕنیەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن لەبەرامبەر بە کرێکار بە پلەی یەکەم و پاراستنی بەردەوامی کارەکانیان “.

جەختیان لەوەکردەوە کە “نان” نانی هەژاران و کرێکاران و بێکارانە، و ماددەی سەرەکی ژیانی هەموو هاوڵاتیانە، هۆشداری دەدەین لە بەرزبوونەوەی نرخی نان یان کەمکردنەوەی کێشی نان. هەروەها داواکارین لە دابینکردنی سووتەمەنی و ئارد بۆ نانەواخانەکان بەنرخی دۆلاری ڕەسمی، و کڕینی بە پارەی لوبنانی. هەروەها داواکارین لە وەزارەتی ئابووری بۆ ژیاندنەوەی لیژنەی تاوتوێکردنی نرخی نان، کە پێکهاتووە لە نوێنەری وەزارەتی ئابووری و کرێکاران و خاوەن کار بۆ لێکۆڵینەوەی مەیدانی بۆ تێچووی نرخی دەستەیەک نان”.

داواشی لە وەزارەتی ئابووری کرد بۆ چارەسەرکردنی “فەوزای نرخ و چاوچنۆکی هەندێک بازرگان و بەرزبوونەوەی نرخ و داواکردن لە هاوڵاتیان کە بە دۆلار نان بکڕن بۆ پاراستنی زیادەی قازانجیان”

مانگرتنی ٢٥٠٠ کرێکار بۆ ڕۆژی ٧ەم لە کۆمپانیای یونیڤێرساڵ لە ٣ کارگەی نزیک بەیەک لە شاری ٦ی ئۆکتۆبەر لەژێر شیعاری ” دەمانەوێت بژین”.

سەرچاوە/ عبدالڕەئوف بەتیخ.

رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئۆکتۆبەر مانگرتنی کرێکارانی یونیڤێرساڵ بۆ پیشەسازی کارەبایی پێدەنێتە ٧ەمین ڕۆژ لە بارەگای کارگەی الافرانی سەرەکی لە ناوچەی دووەم لە شاری ٦ی ئۆکتۆبەر، داوای پێدانی مووچەی ٣ مانگی دواکەوتوویان دەکەن. هەروەها دانی مووچە و دەرماڵەکان بە ڕێکوپێکی، و بەشکردنی قازانجی ساڵانە. ناڕەزایەتی کرێکاران لە ناڕێکوپێکی کۆمپانیاکە لە دانی مووچە و دانی بەشێوەی پچڕپچر، و پێنەدانیان لەسەر بنەمای جیاکاری پلەی کاریان و لە کاتی دیاریکراو، بەتایبەت لەئێستادا کە بەهای گوزەران گران بووە. هەروەها بڕینی قازانجی ساڵانە بەڕێژەی ١٠٪ لە کرێکاران.

کەمتەرجمی خەمساری نێوان کۆمپانیا و نووسینگەی کار.

کرێکاران دەڵێن” هەموو داواکاری ئێمە بریتیە لە بەدەستهێنانی مووچەکانمان لە کاتی خۆیدا، چونکە توشی کێشەی زۆر دەبینەوە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانمان، بەتایبەت لەکاتی هاتنەوەی وەرزی خوێندن و دواکەوتنی کرێی خانوو. هەروەها زۆرێکمان رووبەڕووی دانی سزای مالی دەبینەوە لەکاتی نەدانەوەی قەرزەکانمان لەکاتی خۆیدا. کرێکاران شکایەتنامەیەکیان پێشکەش بە وەزارەتی هێزی کار کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە ئەوراقەکاندا هاتووە کە ئەو کرێکارانە ماوەی ٣ مانگ مۆڵەتی کراوەیان بۆ کراوە و کرێشیان پێدراوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوە ڕووی نەداوە، چونکە پاسەکانی کۆمپانیا بەیانیان هاتووە، بەڵام ڕەتیکردۆتەوە کە ئێواران بیانگەیەنێتە شوێنی خۆیان لە کاتی دەستپێکردنی مانگرتنەکە”. کرێکاران ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە لە کاتی پشوودا غەدریان لێدەکرێت و ناهێڵن کاتی پشووی یاسایی پشوو بدەن و بە سەعاتکاری زیادەش بۆیان ئەژمار ناکرێت. ڕاشیانگەیاند کە ” مانگرتنەکە ئاشتیانەیە و وەزارەتی ناوەخۆ دەیپارێزێت و هیچ کردەوەیەکی تێکدەرانە نەبووە، بەڵام ترس لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دوای ئەوەی نەیانهێشت کرێکاران بچنە دەرەوە لە کارگە.

هەریەکە لە کارگەی ئەندازیاری ١ و ٢ کارگەی المعدانیە و کارگەی ٢٤ و ٢٠ هەزار و ١٠ هەزار و کارگەی ٥ هەزار شوفێر و کرێکاری دارتاشی ئاسایش و ئەوانی دیکە مووچەکانیان نەدراوە. بۆیە کرێکاران لە کارگەی السخانات کۆبوونەتەوە تا ئەو کاتەی ئیدارە وەلامی داواکاریەکانیان دەداتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.