باشووری ئەفەریقا: هەلومەرجی ژنان لەژێر باری توندوتیژی ماڵەوە لە وڵاتێکدا لە هەر ٣ سەعاتێکدا ژنێک دەمرێت!

0

باشووری ئەفەریقا: هەلومەرجی ژنان لەژێر باری توندوتیژی ماڵەوە لە وڵاتێکدا لە هەر ٣ سەعاتێکدا ژنێک دەمرێت!

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

 بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤ لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی ژنانی ناوماڵی سازداوە. لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شاری کیپتاون، کۆمەڵیک ژن لە یەکێک کۆمەڵەکان دانیشتوون و قسە لەسەر ئەو کاتە ناخۆشانە دەکەن کە تێیدا ژیاون. ئەوەش لە وڵاتێکدا کە هەر ٣ سەعات ژنێک دەمرێت!.

ژنان هەفتانە یەکتر دەبینن لە هۆڵیک کە سەر بە کۆمەڵەیەکی مەدەنیە بۆئەوەی باسی چیرۆکی لاقەکردن و توندوتیژی ناوماڵ بکەن.

نوسیزی غازی کە قوربانیەکی لاقەکردن و توندوتیژی ناوماڵە دەڵێ “بەناچاری لەگەل براکانی دەژیا و یەکێکیان لاقەی کردم و بۆ کەسیشم باس نەکرد لە خێزانەکەمدا، کەسیش بڕوای پێنەکردم”.

لەنێوان لاقەکردن و کوشتن ماوەیەکی کەم هەیە، ئەمە ژیانی کچە لاوێک بوو بەناوی توفیسیفو غکوابە. خۆی و هاوڕێکانی لاقە کراون و نەیانتوانیوە ڕزگاریان بێت و کوژراون، ئەو تاقە ڕزگاربووە. نوسیفیو دەڵی تاوەکو ئێستاش لەژێر کاریگەری ئەو ساتانەم و حاڵم هەرگیز باش نییە.

سیکاوتی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵەیە، ڕێکخەری دانیشتنەکانە بۆ پشتیوانی،  و باسی ناخۆشیەکانی خۆی دەکات بۆ ژنان. باپیری لە دایکی دەدا. سیکاوتی لەبیریەتی کە” هەوڵیدا دایکی ڕاکێشێت لەناو خوێندا، پێڵاو و جلوبەرگەکەی هەموو خوێن بوو، نەمدەتوانی بیناسمەوە، چاوانی زۆر گەورەببون، چونکە هەڵئاوسابوون زۆر، دوایی پۆلیس هات.. دوای ٧ سەعات. داوای کرد وێنەی شوێنەکە بگرم”.

ڕێژەی ناوەندنی تاوان دژ بە مافی ژنان لە باشووری ئەفەریقا ٥ بەرابەر زیاترە لە ئەوروپا. هەربۆیە سەرۆک سیریل رامافوزا بڕیاریداوە ڕێوشوێنی تازەی  بگرێتەبەر. حکومەت بەدوای ڕێکخستنی جۆرێک بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیە، ژنێکی وەک کسیفۆ غازی داوای چارەسەر دەکات. ئەو یاسایانەی لە ئێستادا دانراون بۆ پاراستنی ژنان، مەرجەکانی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دابین ناکات.

یەکێک لەبەشداربوانی ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێ” هەموومان ئەو گۆرانیە دەڵێین کە باشترین دەستوورمان هەیە لە جیهان، بەڵام وەک نەتەوە کوانێ بڕواکانمان؟” 

لەکاتێکدا ئۆنیکا ماکاواتا لە لیژنەی وزاری بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان جەخت لەوە دەکاتەوە کە” لەماوەی سالەکانی پێشوو، لە هەر ٤ سەعاتدا ژنێک دەکوژرا، بەڵام لە ساڵی پارەوە لەهەر ٣ سەعاتدا ژنێک دەکوژرێت! کەواتە بەڵێ ئێمە لە شەڕێکی دۆڕاو دەجەنگین”. 

سەبارەت بە قوربانیان، جەنگەکە لە گۆڕینی بیرکردنەوەکاندایە. تاوەکو ئێستا وڵاتی نیلسۆن ماندیلا بەدەست ئازاری ڕژێمی پیاوسالاریەوە دەناڵێنێ.

Leave A Reply

Your email address will not be published.