هەلومەرجی کرێکارانی هاتوو بۆ عەرەبستانی سعودی

0

هەلومەرجی کرێکارانی هاتوو بۆ عەرەبستانی سعودی

ئامادەکردنی ئاراس رەشید

مارکس دەڵێت” کرێکاران نیشتمانیان نییە” ئەمەش بەڵگە نەویستە، لەهەرکوێیەک بن؛ لە وڵاتی خۆیان یا لەهەندەران، لەژێر چەوسانەوەی چینایەتیدان، ئەی ئەگەر لە عەرەبستان سعودیە بن!

ڕاپۆرتی ( چاوگەی ئەورۆی ناوین بۆ مافەکانی مرۆڤ) دەڵێت: هەزاران لە کرێکاری بیانی ئەو وڵاتەیان جێهێشت بەهۆی بڕیارێکی دەرکراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کە تیایدا پێشێلکاری دیاری بەبەرنامەی تێدایە لە بەرامبەرمافەکانی کرێکاران، ئەمەش پێچەوانەی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانە.

ئەو ناوەندە کە بارەگا سەرەکیەکەی لە جنێفی سویسڕایە، لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ناونیشانی( کرێکاری لە سعودیە لە نێوان چەکوش پێشێلکاریەکان و دەزگای پێویستی)، پێشێلکاریە داڕێژراوەکان خراپبوونی هەلومەرجی ئینسانی و گوزەرانی کرێکاران، پاڵی بە هەزاران کریکاروە نا بۆ بەجێهێشتنی کارەکانیان و ڕۆیشتن لەو وڵاتە.

دەزگای ئاماری حکومەتی سعودی دەریخست، کە پاشەکشەیەکی زۆر هەیە ژمارەی کرێکارانی هاتوو، لە ١٢ ملیۆن لە ساڵی ٢٠١٧ دابەزیوە بۆ ١٠ملیۆن لەم ساڵدا.

ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ماف دەریخست، ئەو بڕیارانەی کە زیادبوونی لە نرخی ڕسوماتی مانەوە بۆ کرێکار و ئەندامانی خێزانەکەی دەگرێتەوە، و سیاسەتی کۆچی زۆرەملێی پەیڕەودەکرد، یارمەتیدەر بوو لە خراپترکردنی هەلومەرجی ئینسانی و گوزەران و مافەکان بۆ ئەو کرێکارانە.  ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کرێیەی کرێکارێکی بیانی لە سعودیە لەوماوەیەدا وەریدەگرت، جگە لە نرخی ڕسوماتی مانەوە و پێداویستیە سەرەکیەکانی بۆ خۆی و خێزانەکەی بەشی شتی تر ناکات. جەختیشی لەوەکردەوە کە نەبوونی چاودێری یاسایی دەسەڵاتی سعودی لەسەر ئەو دامودەزگایانەی کە کرێکاری بیانی بەکاردەخەن وایکردووە” ئەو پێشێلکاریانە زیاد بن، و وایشی لێکردوون ببنە نێچیرێک بۆ لایەنی جێبەجێکار لەناو سعودیە”.

ڕاپۆرتەکە سەرنجی خستۆتە سەر ئەوەی کە کرێکاران بۆ چەند مانگی دوورودرێژ مووچەیان پێنەدرێت، ئەوە سەرەڕای سیاسەتی” کەمتەرخەمی بەئەنقەست” لەلایەن خاوەن کار بۆ” دانی وەرەقەی دەرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات”. ڕاپۆرتەکە تیشکی خستە سەر هەلومەرجی گرتن و دەرکردنی کارێکارانی نا یاسایی، ئەوانەی مافی کارکردنیان لەسعودیە لە دەستداوە بەهۆکارێک کە پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەوانەوە هەیە کە کەفالەتیان کردوون بۆ تازەکردنەوەی کاروبارەکانیان و ڕێکخستنی کارە یاساییەکانیان.

ناوەندی ماف ڕوونیکردەوە کە سەدان کرێکار گیراون لە شوێنی ناشایستە، و بێبەشکراون لە سەرپەرشتی تەندروستی، سەرەڕای گرنگی نەدان بە هەلومەرجی تەندروستی بەساڵاچوان و منداڵ و نەخۆشەکان، سەرەڕای ئەوانەش خێزانەکانیان لەیەکتر جیاکردوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە بەکورتی دەڵێ: دەسەڵاتدارانی سعودی پەیوەستە بەجێبەجێکردنی سزادان بەمافی کرێکارانی بیانی- تەنانەت ئەگەر سەرپێچی ئەو ڕێسایانەشیان نەکردبێت. بەبێ ئەوەی پۆلێنیان بکات و مافەکانیان بەپێی ئەو ڕێسایانە پێبدات کە لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکانەوە پێشتر لەسەری ڕێکەوتوون، کەتێیدا پەیوەستکراون بە مافی کرێکار لە مووچە و هەڵسوکەوتکردنی باش و نەگرتنیان و مافی چوونە بەردەم دادگا وبوونی پارێزەر بۆیان.

لەسەر ئاستی ژنان؛ ئەو ناوەندەی مافە، دەستەیەک لە پێشێلکاری دەستنیشانکردووە کە ژنان ڕووبەڕووی بوونەتەوە لەناو سعودیە، بەتایبەت ئەوانەی خزمەتگوزاری ناوماڵان دەکەن. بەجۆرێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و تەعەدای فیزیکی بوونەتەوە لەلایەن خاوەن ماڵەکانەوە.

ناوەندی ئۆرۆی ناوین بۆ مافی مرۆڤ داوای کردووە کە پێویستە ئەو پێشێلکاریانەی کە کرێکرانی هاتووی کردۆتە ئامانج رابگیرێت، لەسەروی هەموویانەوە سیستەمی کەفالە، کە ڕسوماتێکی زۆر بەرز دەخەنە سەر کرێکار کەبەرامبەر نییە لەگەڵ ئەو کرێیەی وەریدەگرێت. لەهەمان کاتدا داوای لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کردووە کە سیستەمی شکاتکردن کارابکەنەوە سزای خاوەن کارە سعودیەکان بدرێت کە پێشێلکاری مافی کرێکاری بیانی دەکەن کە لەلایان کار دەکەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.