هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

مانگرتنی ٤ڕۆژەی ئەندازیارانی نەوت لە بەسڕە

لە نامەیەکیاندا، ئەندازیارانی مانگرتوو دەڵێن” ئەمڕۆمان وەک دوێنێیە و هیچ نەگۆراوە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن.

ئەو قسانەی کە ئێوە دەیکەن لە نەبوونی دەرەجەی وەزیفی یان دەرماڵە، جگە لە عەزم و پێداگریمان هیچی دیکە زیاد ناکات، ئێمە وەستاوین تا بەدیهێنانی داواکاریەکانمان. ئەوەتانێ ئێمە لە ڕۆژەکانی جەژنی قوربانداین و بەردەوامین لە مانگرتن. پێتان ڕادەگەیەنین کە قەبارەی مانگرتنەکە ئەمڕۆ لە زیادبووندایە بەهۆی پەیوەستبوونی ژمارەیەکی دیکەی ئەندازیاران پێوەی، ئەمەش مانای هەستپێکردنیانە بە دەردەسەریەکان و هیج چارەسەرێکیان پێنیە جگە لە مانگرتنی ئاشتیانە لەبەردەم وەزارەت. ئەم مانگرتنەش ناوەستێ تا دەرکردنی بڕیارێک بە دامەزراندنی ئەندازیارانی نەوت. بەبیرتان دێنینەوە کە لەڕابردوو چیمان پێگووتن: سات و سەودا بەکات مەکەن چونکە کات لەبەرژەوەندی ئێمەدایە نەک ئێوە، سات و سەودا زۆرن بەڵام بەمردوویی لە دایک دەبن.”

دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێک، دوای ئەوەی خۆکوژی کردنی لە پایتەختی فەرەنسا

دەسەڵاتداران مەترسی هەڵکشانی ئەم دیاردەیە دەکەن، چونکە ئامارەکان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدان لە ڕێژەی خۆکوژی لەناو پۆلیسدا، بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا.

بەپێی قسەکانی وەزارەتی ناوخۆ؛ لەساڵی ٢٠١٨دا ٣٥ پۆلیس پەنایان بۆخۆکوژی بردوە، بەجۆرێک ژمارەی خۆکوژی گەیشتۆتە ٤٧ کەس لە ئەندامانی پۆلیسی فەرەنسی تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ. ئەمەش لە بەرزبوونەوەیەکی سەرنجڕاکێشدایە.

بەپێی ئاژانسی”سبوتنیک” جان بیار کۆلۆمبی؛ قسەکەری فەرمی پێشوو بەناوی یەکێتی پۆلیسی نیشتمانی سەربەخۆ، پێیوایە” ئەو کێشانەی کە پۆلیس بەرەوڕوون، هەمان ئەو کێشانەیە کە کۆمەڵگەی فەرەنسی بەشێوەیەکی گشتی پێوەی دەناڵێنێت “هەروەها گووتی” هەلومەرجی کارکردنی پۆلیس زۆر دژوارە و کەمی هەیە لە ئامێری پێویست”. هەروەها گووتی کە “پۆلیسی ژن و پیاوی فەرەنسی گیرۆدەی تێڕوانیینی کۆمەڵگەن بۆیان، واتە چۆنیەتی سەیرکردنیان لەلایەن کۆمەڵگەوە. هەست بەڕق دەکەن لەلایەن خەڵکەوە، و زۆریش بۆیان پرسیارە کە داهاتوویان چۆن دەبێت و سروشتی کارکردنیان بەرەوکوێ دەچێت”. بەمشێوەیە قسەکانی تەواودەکات و دەڵێت” کاری پۆلیس لە فەرەنسا زۆر سەختە و هۆکاری دڵەڕاوکێیە”. هەرچەندە حالەتی خۆکوژی لەم مەیدانەدا هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ خۆکوژی بۆتە دیاردەیەک و پێویست دەکات سنوورێکی بۆ داندرێت. و دووبارە ئیعتبار بگەرێتەوە بۆ پۆلیس و ئەرکی سەرشانیان کەمبکرێتەوە. چونکە زوربەی جار پەنا بۆ پۆلیس دەبردرێت بۆ کاری پێویست و نا پێویست.

لەقسەکانیدا ڕەخنەی لە چینی دەسەڵاتدار گرت لەبەرامبەر هەلسوکەوتیان لەگەڵ پۆلیسدا و ڕوونیکردەوە” ئەوانەی دوێنێ و ئەمڕۆ حوکممان دەکەن، تاکە ئامانجیان کەمکردنەوەی ناشیرنیەکانی دەوڵەتە، ئەوەش لەسەر حسابی پۆلیسدا دەیکەن. دەسەڵاتداران بڕیارەکان دەدەن، و ڕایدەسپێرن بەپۆلیس بۆ ئەنجامدانی، بەبێ ئەوەی پرس بەکەس کرابێت. ئەم بڕیارانەش دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەخاتە سەر پۆلیس، چونکە ئەرکە گەورەکەی لەسەرە”. نەقابەکانی پۆلیس ماوەیەکی زۆرە هاوار دەکەن و هۆشداری دەدەن کە لە “ماندووبوونێکی دەروونی و  فیزیکی دان”. زۆرێک لە پۆلیسی ژن و پیاو فشاریان لەسەرە بۆ ئەوەی ٧ ڕۆژ لە هەفتە کاربکەن. ئەم فشارەش لەوکاتەوە زیادیکرد کە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان لە مانگی ١١ی پاردا دەستیپێکرد و بووە هۆی گرتنی ڕێگەوشوێنی ئەمنی زیاتر، هەروەها ئەو فشارەی لە ئەنجامی هەڕەشەکانی کاری تیرۆریستی لەسەریانە.

 کۆلۆمبی بەمجۆرە کۆتایی بەقسەکانی هێنا “چارەسەرەکان پێویستی بە سیاسەتی بوێرانە و سیاسەتمەداری ئازا هەیە، ئەمەش تاوەکو ئێستا لە فەرەنسا نییە”. ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لەم چەند مانگەی دواییدا ڕەخنەی زۆر ئاراستەی هەڵسوکەوتی پۆلیسی فەرەنسا کراوە لەبەرامبەر خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی بەهۆی بەکارهێنانی شێوەیکی تایبەتی گولە بەناوی(فلاش پاڵ)، کەبووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئێلەگ زەردەکان، ئەمەش هەرایەکی گەورەی میدیایی لێکەوتەوە و داواکرا کە بۆ قەدەغەکردنی ئەو چەکە.

(مافی مرۆڤ) قسە لەسەر مانگرتنی سەدان کرێکار دەکات لە قەتەر

ڕێکخراوی( هیومان ڕایتش ۆچ /چاودێری مافی مرۆڤ) گووتی کە سەدان لە کرێکارانی هاتوو بۆ قەتەر مانگرتنیان لەکار دەستپێکرد لەم هەفتەیەدا، لەبەرامبەر خراپی هەلومەرجی کار و هەڕەشەی کەمکردنەوەی کرێکانیان.

ڕێکخراوەکە لە بەیانەکەیدا کە ٩ی ئاب دەریکردبوو گووتی” سەرەڕای ئەوەی هەندێک چاکسازی کرێکاری لە ساڵی پاردا کارا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش دەسەڵاتدارانی قەتەری سیستەمی بارمتە(کەفالە)یان هەڵنەوەشاندۆتەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی بەشی خۆرهەلاتی ناوەڕاست بۆ مافی مرۆڤ گووتی “کرێکاران لەقەتەر دەستیان کردوە بە مانگرتن لە وڵاتێک کە قەدەغەیە ببیتە ئەندام لە نەقابە، هەروەها پاشخانی سیستەمێکی کرێکاریە کە دەتخاتە ژێر ئازار و ئیستیغلال. ئەم کارە خراپانەی کە لەبەرامبەر کرێکاراندا دەکرێت کۆتایی نایەت، تەنیا لەکاتێکدا کۆتایی دێت ئەگەر حکومەتی قەتەری بەڵینەکەی بباتەسەر لە هەلوەشاندنەوەی سیستەمی بارمتە( کەفالە)”.

لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە کرێکارانی هاتوو لە قەتەر دەکەونە ژێر سیستەمی ئیستیغلالێکی بەزۆری ترسناک، لەهەلومەرجێکدان کە لەژێر هەڕەشەی کرێی یەکسان و کرێی زیادە و شوێنی حەوانەوەی شایستە، و ئازادی هاتوچۆ، توانایی بۆ گەیشتن بە دادپەروەری. ئەم پێشێلکاریە ترسناکانە وبەرنامەییانە بۆ مافەکانی کرێکارانی هاتوو بۆ قەتەر، سەرچاوەکەی لە سیستەمی کەفالەتدایە کە قەتەر تاوەکو ئێستا هەڵی نەوەشاندۆتەوە. ئەم سیستەمە تەئشیرەی کرێکارانی هاتوو دەبەستێتەوە بە خاوەن کار و زۆرێک لە تواناکانیان سنووردار دەکات لە گۆرینی خاوەن کار”.

شایانی باسە کە حکومەتی قەتەری هەندێک چاکسازیکردوە بۆ چاکترکردنی هەلومەرجی کرێکارانی هاتوو لە ئۆکتۆبەری ڕابردووە. لەوانە:١- دانانی لانی کەمی کاتی بۆ هەقدەست( کرێ) ٢- کاراکردنەوەی یاسای کاری ناوماڵ.٣- ئامادەکردنی لیژنە تازەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.٤- دەرکردنی بڕیارێک بۆ دروستکردنی لیژنەی کاری هاوبەش لەو کۆمپانیانەی کە پتر لە ٣٠ کرێکار لەخۆ دەگرن بۆ دانووساندنی بە کۆمەڵ.٥- دروستکردنی سندوق بۆ کۆمەک و بیمەی کرێکاران.٦- کۆتاییهێنان بە مەرجی توانینی بەجێهێشتنی خاوەن کار و چونە دەرەوە لە وڵات بۆ زوربەی کرێکاران.

خۆپیشاندانی هەزاران کەس لە مۆسکۆ لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەلبژاردنەکانی ناوخۆ

ڕۆژی شەممە ١٠ی ئاب نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بەشداری ئەو  خۆپیشاندانەیان کرد کە ئۆپۆزسیۆن داوای کردبوو بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە بڕیارە لە ٨ی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوەبچێت. ئۆپۆزسیۆنی ڕووسی کە زوربەی ڕابەرەکانی لە زینداندان، لەسەر داوای ئەوان چوارەم هەفتەیە لەسەریەک خۆپیشاندان سازدەکرێت دوای ئەوەی ٦٠ کاندیدی بێلایەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوخۆ لە مۆسکۆ ڕەتکرانەوە.

 زۆرە نیشانەیەکی سەرکەوتنە بۆ ئۆپۆزسیۆن. وا بڕیار بوو کە خۆپیشاندانەکە تاوەکو سەعات ٢ بخایەنێت و لە شەقامی ساخارۆف سنووردار بێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی پتر لە ٢٠هەزار کەس لە ٢٠ی تەمووزی ڕابردوو بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوە دوای ئەوەی دەسەڵاتداران مۆڵەتیان پێدابوون. دوای ئەوەی نزیکەی ١٤٠٠کەسیان لێگیران و زیندانی کران. پاشان سەرکوتی خۆپیشاندانەکان دەستیپێکرد و زۆرێک لە ڕابەرانیان خستە زیندانەوە، و لێکۆڵینەوەش لە ڕێکخراوەکە و سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئەلیکس نافالنی کرا بە تاوانی” سپیکردنەوەی پارە” و سزادانی زوربەیان بەکاتی جیاجیا.

هێزەکانی پۆلیس لە هۆنگ کۆنگ لەگەڵ ناڕازیان لە پێکداداندابوون لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی (لێدە و ڕاکە)، ئەمەش بەواتای گۆڕانکاریەک لە شێوازی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەو دوورگەیەی کە پێشووتر موستەعمەرەی بەریتانیا بوو، ئێستاش ماوەی ١٠ هەفتەیە تووڕەییان بەرامبەر حکومەتی چینی لە هەلکشاندایە. بۆ خێراتر چۆڵکردن و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکان، پۆلیس غازی فرمێسکاوی و تۆقێنەر لە ناوەڕاستی شارەکان وگەڕەکە کرێکاریەکان بەکاردێنێخۆپیشاندەرانیش لەوەڵامدا، ٢ قونبەلەی ئاگرداریان بەکارهیناوە، هەروەها ئیستراتیجیەتی گردبوونەوەی خێرا و لەناکاو بۆماوەیەکی کەم و بەخێرایی بڵاوەکردن بەکاردێنن کاتێک فشاریان بۆدێت، لەدوایی لە شوێنێکی دیکە دەردەکەونەوە.

بەردەوامبوونی ناڕەزایەتیەکان لە هۆنگ کۆنگ و خۆپیشاندەران شێوازی تازە دەگرنە بەر

ئەو ناڕەزایەتیەیانە کە توندوتیژی پتری لێدەکەوێتەوە بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سیاسی گەورە، کە ماوەی چەندان ساڵە بەخۆی نەبینیوە، هەروەها تەحەدایەکی گەورەشە بۆ سەرۆکی چینی شی جین بینگ لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لە ساڵی ٢٠١٢.

سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆر لە  پۆلیس و هەڵوێستی توندی حکومەتی چینی، بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکان کە ٢ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکرد لە بەرامبەر پرۆژە یاسای ڕێگەدان بە ڕادەستکردنی تاوانبارانی سیاسی بۆ چین بۆ دادگایی کردنیان، ئەم بزووتنەوەیە لە فراوانبوونەوەدایە و پشتیوانی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی کە دەگاتە ٧ ملیۆن کەس لێدەکرێت.

پەکین دەڵێ تاوانباران و هاندەران بۆ توندوتیژی لەلایەن هێزی دەرەکیەوە هاندەدرێن، لەوانە بەریتانیا، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران ناڕازین لەبەرامبەر بەکارهێنانی شێوازی بانێک و دوو هەوا (یەک دەوڵەت و دوو سیستەم) ئەمەش ئەو پۆلێنکردنەیە کە هەندێک حوکمی زاتیان لە لایەن چینەوە پێدراوە کاتێک چین هۆنگ کۆنگی لە بەریتانیا وەرگرتەوە لەساڵی ١٩٩٧.

داواکاری چالاکوانان بەرزبۆتەوە بۆئەوەی دیموکراتیەتێکی زۆرتر بەدەستبهێنن و کاری لام یش دەست لەکاربکێشێتەوە. بەڵام لام پتر ئاخاوتنی ئاشتبوونەوەی بەکارهێنا لەڕۆژی یەکشەممە کاتێک لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ کۆبووەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.