کۆماری سێدارەی ئێران هۆکارەبۆبوونەقوربانی کرێکاران

0

کۆماری سێدارەی ئێران هۆکارەبۆبوونەقوربانی کرێکاران

عبدالرحمن رسول

لەژێرسایەی سایەی سیستەمێکی ئیسلامی کۆنەپەرست و چەوسێنەروسەرکوت ولەسێدارەداندائەبێ تەنها چاوەڕوانی هەواڵی دڵتەزێن وناخۆش وخەراپبین بەڵکو چاوەڕوانی هیچی تری لێ ناکرێت.گەشەدان بەدزی وتاڵانی سەروەت وسامانی خەڵکی بۆ زیاتر هەژارکردن وبێکارکردنی خەڵک یەکێک لەجێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیانە بەرپرسانی ئاخوندی ئیسلامی دژەبەشەری. سەیری هەواڵەکانی ئێران بکەن ڕۆژانە کرێکاران وزەحمەتکێشان لەشوێنی کارکردنیاندا دەبنەقوربانی وبرینداردەبن وکەم ئەندام دەبن،ساڵانە ڕێژەی قوربانیانی کرێکاران وزەحمەتکێشان لەکاتی کارکردندا پتردەبێت لەئێران. لەهەمانکاتدابەرپرسانی سەرمایەدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژانەپول وپارەوزێڕوداهاتیان پترکەڵکەی دەکەن،کەبەپارەی دزراوی نەوت وگازوخەڵوزی بەرهەمی دەستی کرێکارانە.بەڵام داهاتی کرێکاران بەناوی یاساوشەرعێتی ئیسلامێ یەوە بەرپرسەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆخۆیانی دەدزن بەتاڵان دەی بەن. سەرجەم ئەوڕووداوانەی کەبەسەرکرێکاران دێت بەهۆکاری ئەوەی بەشی ئەمنێتی وپاراستنیان کەمتەرخەم وپشت گوێ خستوون کرێکاران بۆپاراستنی سلامەتیان. کرێکارانی پلاسکو لەتاران لەماوەی ڕابردووەدا چەندینیان بوونەقوربانی وگیانیان لەدەستدا وبرینداربوون .بەهۆی ئەوەی بیناکە زۆر کۆن بوو ،هەروەها بەشی ئەمنێتی کار کرێکارانی پشت گوێ خستووە ،وکەرەست وپێداویستی خۆپاراستنیان بۆ دابین نەکراوە وەکو پێویست کەبتوان؟سلامەتی خۆیان بپارێزن کرێکاران. ڕۆژانە وهەفتانەوگوێ بیستی بوونەقوربانی کرێکاران لەسەرکارکردن دەبین.ڕێژەی قوربانی یەکانی کرێکاران هەفتانەو مانگانەوساڵانە بەردەوامەوپتردەبێت. ئەوەتا بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی چوارشەممە-۱۳ی گوڵان بەرامبەر۳-٥-۲۰۱۷ کانەی خەڵوزی(زستانی یورت)لەشاری(ئازادشار)ی سەربە پارێزگای(گوڵستان)،بەهۆی تەقینەوەتووشی داڕووخان هات،بەم هۆیەوە نزیکەی بەچل ٤۰کرێکاربوونەقوربانی وگیانیان لەدەستدا،پترلە۸۰کرێکاربرینداربوون کەبەشێکیان برینەکانیان زۆرسەختە ئێستا لەژێرچاودێری پزیشکی دان ،وزۆرێکی ترلەکرێکارن لەژێرئاوارداماونەتەوە. بەشی فریاگوزاری وفریاکەوتنەکانی ئێران،ڕایانگەیاندووە کەبەهۆی هەبوونی گازونەبوونی کەرەستەی پێویست بێ ئاکام بوون لەڕزگارکردنی کرێکاران بەشێوازێکی خێرا،پرۆسەی ڕزگارکردنی کرێکاران زۆرهێواش بەڕێوەدەچێت. ئەم کانەیە پترلەدەیان ساڵەلەلایەن کاربەدەستانی ئاخوندی ئیسلامی ئێرانەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێت ولەڕوانگەی زۆرێک شارەزایان وکارناسانی تایبەت مەندەوە ئەوەیان خستۆتەڕووکە کانەی زستانی یوورت پترلەدەیان ساڵە ئەم کانەیە تەمەنی بەکارهێنانی بەسەرچووە. زۆرینەی کرێکارانی ئەم کانەیە تائێستا کەماوەی چەندین ساڵە کاردەکەن بەڵام بێ بەشن لەبیمەی کرێکاری.پێدانی بیمەی کرێکاری وپاراستنی گیان وسلامەتی کرێکاران لەکاتی کارکرندا لەئەستۆی بەرپرسانی خاوەن کارو بەرپرسانی دەوڵەتدایە.ئەمە مافێکی زۆرسادەوڕەوای سەرجەم کرێکاران وزەحمەتکێشانە. ئەوەئاشکرایە کەسیستەمی ئیسلامی لەئێران بەهەمووجۆرێک کاردەکات بۆزیاترچەوسانەوەی کرێکاران وزەحمەتکێشان وکاردەکات بۆزیاتربێکارکردنیان بۆئەوەی بەناچاری هەروەک کۆیلە لەژێرسایەی سیستەمەکەی مەرەومەژی کۆیلەئاسا بگوزەرێن یان بەناچاری کاری سەخت وتاقەت پڕوکێن بکەن،هەروەک دەبیندرێت کۆڵبەرانی سەرسنوورەکانی نێوان ئێران وباشووری کوردستان لەبەرناچاری ژیان دەست بۆکاری کۆڵبەری دەبن ڕۆژانەش دەبنەقوربانی بەهۆی ڕمانی بەفری شاخەکان لەزستان وبەهاردا وتەقەلێکردنی سوپای پاسداران وجاشەکانی ئێرانەوە. ئەوکرێکارانەی ئەم کانە خەڵوزە وگشت کرێکاران وزەحمەتکێشانی تر سەرجەمیان لەناچاری وبەهۆی نەبونی کاری شایەستەبەخۆیان کاری سەخت دەکەن بۆدەستەبەرکردنی بژێوی ژیانی خۆیان خانەوادەکەیان. ئەم ڕژێمە دژەبەشەری یە دەست هەڵناگرێت لەچەوسانەوە وئازاردانی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش وجووتیار ڕەنجدەر دەست هەڵناگرێ لەئازاروئەشکەنجەوزیندانی کردن ولەسێدارەدانی ڕۆژانەی ژانان وکچان و لاوان وگەنجانی ئێران وکوردستان. تەنهاچارەسەربەهێزکردنی شۆڕشی کرێکاران وچەوساوەکانە کەبەهەموولایە بەهاوبەشی کار بۆڕووخانی کۆماری ئیسلامی سێدارەی ئێران بکەن،هەرچی زووترە خۆڕێکخراوئامادەسازی بکەن.دواترخەڵکی ئێران خۆیان سیستەمێکی شایەستەبەخۆیان دابمەزرێنن کەئازادی ومافەکانی مرۆڤ وبەرابەری بپارێزێت وگەشەیان پێبدات بەجۆرێکی شارەستانی ومەدەنیانە دوورلەچەوسانەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.