دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ
دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ
بەشی چوارەم
سوره‌يا شه‌هابى: به‌رنامه‌ى حيزب له باربردنى مناڵى به “له ناوبردنى عه‌مدى‌ى كورپه‌له‌ى ئينسانى” له‌قه‌ڵه‌م داوه، وه خوشت له قسه‌كانتا ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه كرد كه له باربردنى مناڵ له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت “پچرينى ره‌وتى گه‌شه‌ى ئينسانيكه كه عومرى خوى ده‌ست پێكردووه”. كه‌سانێك له‌م پێناسه‌يه ئه‌م ئه‌نجامگيريه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامدانى له باربردنى مناڵ له ديدگاى به‌رنامه‌ى حيزبه‌وه تاوانه‌و ئه‌و دايكه‌ى كه بريار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كاريكى وا ده‌دات ده‌كه‌وێته خانه‌ى تاوانبارێكه‌وه كه قه‌تلى عه‌مدى ئه‌نجام داوه‌و ئه‌مه‌ش بێ ئينسافى‌يه!
منصور حكمت: ئه‌م قسه‌يه كه له باربردنى مناڵ پچراندنى ڕه‌وتى گه‌شه‌ى ئينسانێكه كه ژيانى خوى ده‌ست پێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئيدعايه‌ى كه دايك قەتلى عمدى كردووه يا تاوانێکى ئه‌نجام داوه، ئاسمان‌و ڕێسمان لێك دوورن. لكاندنى ئه‌م دووانه به يه‌كه‌وه نه‌نيشانه‌ى هه‌وڵى دڵسۆزانه‌يه بۆ تێگه‌يشتنى مه‌سه‌له‌كه‌و نه ته‌بليغێكى كاريگه‌ره له دژى فورمولبه‌ندى‌يه‌كه‌ى به‌رنامه‌ى ئێمه. ئه‌مه خودزينه‌وه‌يه له ئه‌سلى باسه‌كه. به‌راى من كه‌سێك كه له باربردنى مناڵ له رووى مه‌بده‌ئى‌يه‌وه به كاريكى بێ عه‌يب داده‌نى پێويسته هه‌ر ئه‌مه بڵێ‌و به‌سه‌راحه‌تيش به‌رگرى لێ بكات. به‌خۆ اتهام كردن له‌قسه‌ى خه‌ڵكانى تره‌وه و دواتر خو گيڤكردنه‌وه جوابى مه‌سه‌له‌كه نادرێته‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌م جۆره ناڕه‌زايه‌تيه يه‌ك شت ده‌گه‌يه‌نێ: ماناى ئه‌م ناڕه‌زايه‌تيه ئه‌مه‌يه كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بۆ ئه‌م رەخنه‌گره بسه‌لمينرێت كه مناڵ درێژكراوه‌ى ته‌بيعى‌ى كورپه‌له‌يه‌و كورپه‌له‌ش سه‌ره‌تاى ئيلزامى‌ى ئينسانێكه، ئه‌و كاته خودى ئه‌و له باربردنى مناڵ به قەتل و تاوان داده‌نێت وه ئه‌مه بۆ لايه‌نگرێكى له باربردنى مناڵ ناتوانێت هه‌ڵوێستێكى مه‌حكه‌م بێت.
هه‌ر چۆنێك بێت، به برواى من ناوبردنى مناڵ له‌باربردن به تاوان يا قەتل “له چوارچێوه‌يه‌كى زه‌مه‌نيدا كه له ياساكانى ئه‌مڕۆى ئه‌وروپادا باوه” ڕاست نيیه، چونكه تاوان و قەتل مه‌قوله‌يه‌كى حقوقين و پێناسه‌يه‌كى كومه‌ڵايه‌تيان هه‌يه نه‌ك شه‌خصى. هه‌ر كه‌سێك پێويسته له چوارچێوه‌ى نهريتو سوننه‌ته‌كانى كومه‌ڵگەى هاوچه‌رخى خۆیدا داوه‌رى له‌سه‌ر بكرێت. كومه‌ڵگە هه‌موو شكله‌كانى له‌ناوبردنى ئينسان له سه‌رده‌مى ئێمه‌دا به قەتل ناو نابات. واقعيه‌ت ئه‌مه‌يه ئينسانه‌كان به‌گه‌لێك شێوازى جۆراوجۆر له‌م دنيايه‌دا خه‌ريكن يه‌كترى له مافى ژيان مه‌حروم ده‌كه‌ن. سه‌ربازێك كه له جه‌نگدا ئينسان ده‌كوژێت، ئه‌ندامی ده‌سته‌يه‌كى دادوه‌رى كه ده‌نگ به‌حوكمى اعدامى كه‌سێك ده‌دات، پزيشكێك كه له‌رووى سۆز‌و به‌رزه‌يى و مهره‌بانى‌يه‌وه مه‌رگى نه‌خوشێك پێش ده‌خات كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدايه. ده‌وڵه‌تێك كه وێراى ئاگاداريى ده‌قيقى له‌وه‌ى كه ئامارى مردن چه‌نده ده‌چێته سه‌ره‌وه، بيمه (زەمان)ى صحى كه‌م ده‌كاته‌وه. كه‌سێك كه دابينكردنى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تى وێستگەی ئه‌تومى كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌زانێت ئه‌مه ئامارى سەرەتانى خوين له ناو مناڵانى ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌دا ده‌باته سه‌ره‌وه. سه‌رۆك كومارێك كه حوكمى بۆمبارانى جێگايه‌ك ده‌رده‌كات، پارتيزانێك يا تيرۆریستێك كه بۆمبێك ئه‌نێته‌وه، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موويان ئاگاهانه له كوشتنى ئينسانه واقعى‌يه‌كاندا به‌شدارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام كومه‌ڵگە مه‌رج نى‌يه هه‌موو ئه‌م كارانه به قه‌تلو ئه‌نجامده‌رانيشيان به‌قاتل بژمێرێ. تێڕوانينى شه‌خسى‌ى ئێمه ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ تێڕوانينى كومه‌ڵگەدا جياواز بێت. تێڕوانينى شه‌خسى‌ى ئێمه ئه‌كرێ پشتى به مه‌بده‌ئێكى ئينسانى‌ى موتله‌قى ئه‌وتۆ به‌ستبێ كه هيچ ته‌فسيرو ئه‌ملاوئه‌ولايه‌ك هه‌ڵنه‌گرێ. تێڕوانينى كومه‌ڵگە بۆ ئه‌وه‌ى كه تاوان چى‌يه، نسبیيه و له رووى ميژووى‌يه‌وه مه‌رجداره‌و لهگوڕاندايه. زه‌مانێك بوو كه كوشتنى مناڵ و هاوسه‌ر له‌لايه‌ن پياوه‌وه به تاوان نه‌ئه‌ژمێردرا. جه‌نابى ئيبراهيمى خليل له ئيسلام و يه‌هوديه‌ت دا برياربوو له ڕوژى رووناكدا كوڕه‌كه‌ى خوى له عەملياتێكى دڕندانه‌ى خواناسيدا سه‌ر ببڕيت كه خوشبه‌ختانه وه‌كو سياوش مدرسى ده‌ڵێت له ئاخرين له‌حزه‌دا ئاشكرا ده‌بێت كه خواوه‌ند گاڵته‌ى كردووه‌و مه‌به‌ستى ته‌نها تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و بووه. هه‌ر له‌م دنيايه‌داو نه‌له رابردوويه‌كى زۆر دووريشدا كوشتنى ديله‌كانى شه‌ڕو كويله‌كان تاوان نه‌بوو، هه‌تا ساڵانى حه‌فتاكانى هه‌ر ئه‌م سه‌ده‌يه‌ى ئێمه، ههڵواسينو له‌سێداره‌دانى ڕه‌شه‌كان له‌لايه‌ن نه‌ژادپه‌رسته سپى‌يه‌كانه‌وه له ئه‌مريكا به قەتل حيساب نه‌ده‌كرا. كه‌سێك به‌هۆى كوشتارى هێرۆشيماو ناكازكى‌يه‌وه (ترومن) ى به قاتل نه‌ژماردووه. له ئه‌مريكا كتيبخانه هه‌يه به‌ناوى ئه‌م به‌شه‌ره‌وه. تێڕوانينى ئه‌خلاقى و حقوقى كومه‌ڵگە بۆ كرده‌وه يه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى حه‌ساسيه‌تى مه‌عنه‌وى و عاتفى كومه‌ڵگەيه به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه‌يه له‌و سه‌رده‌مه تايبه‌ته‌دا. ئه‌م حه‌ساسيه‌ته ته‌نانه‌ت له يه‌ك ده‌وره‌يه‌كيشدا له قه‌له‌مره‌وه (ناوچه) فه‌رهه‌نگى‌يه جۆراوجۆره‌كاندا جياوازه. ئه‌م حه‌ساسيه‌ته‌و ئه‌م كاردانه‌وه ئه‌خلاقى و عاتفى‌يه، وه بێگومان ئاكامه حقوقيه‌كانيشى، ئه‌به‌دى نیيه و گوڕانكارى به‌سه‌ردا دێت. زۆرێك له كردار و شێوازه‌كانى ئه‌مرۆى ئێمه نه‌وه‌كانى دواى ئێمه بێزيان لى‌ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئاڵوگوره له مه‌عريفه و تێروانينى عاتفى كومه‌ڵگە بۆ مه‌سه‌له‌كان پێويسته به شێوه‌يه‌كى واقعى و له ماوه‌ى چه‌ند نه‌وه‌يه‌ك له ئينسانه واقعى‌يه‌كاندا ڕووبدات. من زور به‌توندى مخالفى سزاى ئيعدامم، به بڕواى من سزاى ئيعدام له ناوه‌ڕوكدا ئينسان كوژیيه‌كى عەمدى‌و نه‌خشه‌مه‌ندانه‌يه، به‌ڵام ناتوانم به ئاره‌زووى خۆم ده‌سته‌يه‌كى دادوه‌رى كه له ئه‌مريكا ده‌نگ به تاوانباركردن يا ئيعدامى تاوانبارێك ده‌دات، به قاتل دابنێم. چونكه كومه‌ڵگە، وه بێگومان خودى ئه‌وان، ئه‌م پێناسه‌يه‌يان بۆ كاره‌كه‌يان نیيه. ژنێك كه ده‌ست بۆ له باربردنى مناڵ ده‌بات به‌يه‌قين له ڕوانگه‌ى خۆيه‌وه كورپه‌له به ئينسانێك، ياخود به ئينسانێكى ته‌واو دانانيت وه له فه‌رهه‌نگ و ياساى كۆمه‌ڵگەوه تصويريكى خراپ له‌سه‌ر كردارى مناڵ له باربردن وه‌رناگرێ.
به‌هه‌رحاڵ هه‌روه‌ك وتم ئێمه مناڵ له باربردنمان به‌قه‌تل و تاوان ناو نه‌بردووه، وه خوازيارى قانوونی كردنى له باربردنى مناڵين تا ڕاده‌يه‌كى فراوانتر له‌وه‌ى كه له ياساكانى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاى ڕوژئاوادا هه‌يه. به‌ڵام ئه‌مه‌ى كه كورپه‌له قوناغێكه له ژيانى‌ئينسانێكى دياريكراو كه هه‌ر ئێستا پێی ناوه‌ته ناو ژيانه‌وه حه‌قيقه‌تيكى حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌قيقه‌ته ئه‌بێته مايه‌ى ئازاردانى ويژدانى كه‌سێك له مناڵ له‌باربردندا، خه‌تاى ئێمه نى‌يه. ئه‌و چاوه‌ڕوانیيه‌ى كه ئێمه له پێناوى مرتاحكردنى ویژدانی كه‌سانێكدا كه نيازى له باربردنى مناڵيان هه‌يه ئه‌م ڕاستيه له فكرماندا بسڕينه‌وه‌و بۆ نموونه وانيشان بده‌ين كه (حاجى له‌قله‌ق) كورپه‌له ئه‌هێنێت، زياده ڕه‌وى‌يه.
سوره‌يا شه‌هابى: له هه‌ندێ وڵات، بۆ نموونه له به‌ريتانيادا، به‌خشينى ئيجازه‌ى له باربردنى مناڵ سپێردراوه‌ته ده‌ستى پزيشك تا له‌سه‌ر بنچينه‌ى ته‌شخيصدانى سه‌لامه‌تى‌ى جسمى‌و نه‌فسى دايكه‌كه ئه‌م ئيجازه‌يه‌ى پێبدات‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مايه‌ى ناڕه‌زايه‌تى زۆرێك له پزيشكان. له به‌رنامه‌ى حيزبى كومونيستى كريكاريدا ئيجازه‌ى له باربردنى مناڵ سپێردراوه‌ته ده‌ستى دايك. “ئيجازه‌ى پزيشك” يا”بڕيارى دايك”؟ ئايا ئه‌م به‌رامبه‌ركى‌يه هيچ جێگايه‌كى له‌به‌رنامه‌ى حيزب‌دا هه‌يه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه ئايا سپارندنى ئيجازه‌ى له باربردنى مناڵ به ئيجازه پێدانى پزيشك، هيچ جێگايه‌كى هه‌بوو له‌باسه‌كانى په‌يوه‌ست به له‌باربردنى مناڵ له به‌رنامه‌ى حيزب دا، وه ئه‌گه‌ر نه‌يبوو بۆچى؟
منصور حكمت: مه‌قوله‌ى ئيجازه‌ى پزيشك، ته‌نها بۆ له باربردنى مناڵ له دواى دوازده هه‌فته‌يه‌وه نه‌بێ، سه‌ره‌تا له نووسينى ده‌قى به‌رنامه‌دا مه‌تره‌ح نه‌بوو، چونكه رووى مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره‌ى كه به واقعى له هه‌موو وڵاته‌كاندا هه‌يه، هه‌ڵبژاردن‌و برياردان له‌ده‌ستى ژن دايه. بزووتنه‌وه‌ى قانوونى كردنى له باربردنى مناڵ، بزووتنه‌وه‌يه‌كه بۆ دانى ئه‌م مافه‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ژن. باسى ته‌شخيصدانى پزيشك ده‌رباره‌ى مه‌ترسى ئازارى جسمى و نه‌فسى حامله‌بوون بۆ ژنان، رێگايه‌كه كه له هه‌ندێ وڵات‌دا هه‌وڵيان داوه له باربردنى مناڵ به‌عه‌مه‌لى قانوونى بكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى كه به‌ره‌سمى دان به مجازبوونى ئه‌م كاره‌دا بنێن. به تايبه‌تى وشه‌ى “مه‌ترسى ئازارى نه‌فسى” به‌م مه‌به‌سته دانراوه كه مجال بۆ تفسيركردن بهێڵێته‌وه‌و به‌عه‌مه‌لى پزيشك سه‌رپشك بكات كه مۆرى تأييد بدات له خواستى ژن بۆ له باربردنى مناڵ. ئه‌مه سيستمێكه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌ريتانيادا كارى پێده‌كرێ. له روى عه‌مه‌ليه‌وه له باربردنى مناڵ له به‌ريتانيادا ممكنه‌و به خواستى ژن ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام له‌رووى حقوقى‌يه‌وه ئه‌وه پزيشكه كه بريارى له‌سه‌ر ئه‌دات. ئه‌گه‌ر پزيشكێك داواكارى ژنه‌كه بۆ له باربردنى مناڵ تأييد نه‌كات، كه هه‌ڵبه‌ته هه‌ندى جار ڕووده‌دات، ژنه‌كه ده‌چێته لاى پزيشكيكى تر‌و مورى تأييد له‌و وه‌رده‌گرى. ئه‌م شێوازه رياكارانه‌يه ئه‌مڕۆ هه‌م ده‌نگى خه‌ڵك و هه‌م ده‌نگى پزيشكه‌كانيشى به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر پزيشكه‌كه كه‌سێكى مخالفى له باربردنى مناڵ بێت، له ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌دا دژوارى زۆر وه ته‌نانه‌ت هه‌ندى جار تأخيرى جدى ئه‌خاته ڕێی ژنه‌كه. به‌وته‌يه‌كى تر به‌پى‌ى معياره ئه‌خلاقيه‌كانى پزيشكى ئه‌و شوێنه هاووڵاتيانى به‌ريتانيا له‌مه‌سه‌له‌ى له باربردنى مناڵ‌دا له حقوق و ئيمكاناتى جياواز يه‌هره‌مه‌ندن. له‌لايه‌كى تره‌وه، پزيشكه‌كان به‌حه‌ق ناره‌زايه‌تى ده‌رده‌برن كه كارى ئه‌وان نه‌ك ته‌شخيصدانى پزيشكى، به‌ڵكو بووه‌ته ڕێنمايى‌يه‌كى كومه‌ڵايه‌تى بۆ ژنان. كارێك كه ده‌بووايه ئه‌ركى ياسا بووايه. ئه‌مه مه‌وقعيه‌تيكى غه‌يره ئه‌خلاقى و ڕياكارانه‌ى سه‌پاندووه به‌سه‌ر پزيشكه‌كاندا، به مخالفانو لايه‌نگرانى له باربردنى مناڵه‌وه. ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر له باربردنى مناڵ كارێكى ياسايى‌يه، ئه‌وا ده‌بێت بريار له‌سه‌ر دانيشى له‌لايه‌ن خودى ژنه‌وه بێت. هه‌ڵوێستى ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌يه.
وەرگێرانی بۆ کوردی: حەمە غەفور
پیاچوونەوەی: سەعید ئەحمەد
هەڵەبڕی و نووسینەوەی: بۆپێشەوە
ماویەتی…