دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربر‌دنى مناڵ
دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربر‌دنى مناڵ
بەشی سێهەم
سوره‌يا شه‌هابى: هه‌ندى كه‌سى تر “به‌تايبه‌ت به‌شێك له فيمينسته‌كان” حيزب به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه له‌به‌رئه‌وه‌ى كه كورپه‌له به ئينسان دائه‌نيت، سه‌ره‌نجام ده‌بێ وه‌كو مه‌زهه‌بيه‌كان سپيرم-وه نه‌ك سپيرم و ئوڤول (هێلكه) هه‌ردووكيان- هه‌م به پيرۆز بزانێ و هه‌م به سه‌رچاوه‌ى ژيان! ئه‌مانه ئه‌و ئه‌نجامگيريه ده‌كه‌ن كه كه‌واته به‌پێی تێڕوانينى به‌رنامه، له بنه‌ره‌تدا ده‌بێ به‌رنامه مخالفى هه‌ر جۆره پێش پێگرتنێك بێت له حامله بوون.
منصور حكمت: سپيرم وه هه‌روه‌ها داواى لێبووردن ئه‌كه‌م ئوڤوليش، هيچ پيرۆزيه‌كى تايبه‌تيان نیيه. باسه‌كه زور به ڕۆشنى سه‌باره‌ت به بوونه‌وه‌ريكى تازه‌يه كه به يه‌كگرتنى ئه‌م دووانه هاتوته بوون‌و گه‌شه‌ى خوى ده‌ست پێكردووه. به‌ڵام باسى رێزدانان بو ژيانى ئينسانى باسێكى بايولوژى نییە. باسێكى فه‌لسه‌فیيه. يان باشتر بڵێم، رێزدانان بو ژيانى بايولوژى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى رێزدانانى فه‌لسه‌فیيه بو ژيان. رێزدانانه بو پوتانسيل و محتەواى ژيانى ئينسانى ئه‌م رێزدانانه نيشانه‌ى ژيرى ئينسانه نه‌ك په‌نابردن (توكل)و خورافه‌ى دينى. ئه‌گه‌ر ژيانى ئينسانى به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێ حورمه‌ت بكرێت، ژيانى ئينسانه كونكرێته‌كانيش، ئه‌و ئينسانانه‌ى كه به‌واقعى مه‌وجودن، بێ‌نرخ ده‌كريت. ژيانى ئينسانى نه‌دابه‌شكرن هه‌ڵئه‌گرێ و نه‌پله پلە كردن. هيچ په‌يوه‌نديه‌كى به سه‌ربه‌خويى و بزووتن و جموجوڵ و ته‌مه‌ن و شعورو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و ميلله‌ت و زه‌مان و مه‌كان و له‌شساغى يا نوقصانى ئينسانه‌كانه‌وه نیيه. باسى ئێمه، لانى‌كه‌م باسى من وه‌كو نووسه‌رى به‌رنامه‌ى حيزب، ئه‌مه نیيه كه ئێمه ده‌بێ هێلكه‌ى پيتراو و خانه‌كانى سه‌روه‌ختى دابه‌ش بوون به “پيروز” بزانين. باسه‌كه‌ى من ئه‌مه‌يه كه كومه‌ڵگەيه‌ك كه ده‌رهينانى كورپه‌له له‌سكى دايكدا و پچرينى ڕه‌وتى ژيانيك كه ده‌ستى پێكردووه ته‌حه‌مول ده‌كات و هيچ رێگريه‌كى بۆ دانانێت، چ جاى ئه‌وه‌ى كه وه‌كو رێگاى پێش‌گرتن له زيادبوونى دانيشتوان، مه‌رجى درێژه‌دانى ژن به خوێندن، مه‌رجى خۆلادان له هه‌ژارى و شتى تريشى دايبنێت، هيچ نرخێك بۆ ئه‌و ئينسانانه‌ش دانانێت كه له بارنه‌براون. به‌سووك سه‌يركردنى كورپه‌له ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌سووك سه‌يركردنى ئێمه‌يه‌و ئه‌م به‌سووك ته‌ماشاكردنه‌ش ئه‌چه‌سپێنێ. ڕوژێك له ڕوژان نه‌وه‌كانى دواى ئێمه شارستانيتى ئێمه ده‌خوێننه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر نه‌ريتى له باربر‌دنى مناڵ‌دا سه‌رسام ده‌بن. هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر قوربانیكردنى لاوان له‌به‌رده‌م باره‌گاى خواوه‌ندكانداو سووتاندنى “ژنه ساحره‌كان” كه له ڕۆژى خۆي‌دا ئه‌م كارانه به‌هه‌مان ئه‌ندازه به‌پێويست ئه‌زانران بۆ جوابدانه‌وه به گرانى‌و نه‌هاتى‌و ته‌نگانه ئابوورى‌و مه‌عنه‌ويه‌كانى كومه‌ڵگە، سه‌رمان سوڕده‌مێنێ. ئه‌وانيش ئه‌م نه‌ريته وه‌كو نيشانه‌ى درنده‌يى ئێمه و بێ نرخى‌ى ئينسان له سه‌رده‌مى ئێمه‌دا سه‌ير ده‌كه‌ن. وه له وه‌ڵامى دوا خاڵدا، ڕێگا بده‌ن بپرسم چ كه‌سێك زياتر به‌خه‌مى پێشخستن‌و په‌ره‌پێدانى شێوازه‌كانى پێش‌گرتن به حەمله‌وه‌يه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌يه‌وى له باربر‌دنى مناڵ وه‌كو كارێكى تاڵ‌و ناخۆش خۆى لێ لابدرێت، يان ئه‌و كه‌سه‌ى كه له باربر‌دنى مناڵ وه‌كو رێگاچاره‌يه‌كى بێ عهيبو قابيلى قه‌بوڵى تر چاو لێده‌كات بو منداڵ نه‌بوون و كونتروڵكردنى ژماره‌ى دانيشتوان؟
سوره‌يا شه‌هابى: له سبه‌ينێى ئاڵوگوڕه سياسيه‌كانى ئێران‌دا، كاتێك داواكاريه‌كانى به‌رنامه‌ى حيزبى كومونيستى كرێكارى ئێران وه‌كو قانوون په‌سه‌ند بكرينو له‌باربردنى مناڵ قانوونى ببێته‌وه، ئيحتمالى ئه‌وه زوره كه ده‌موده‌ست ئامارى له‌باربردنى مناڵ بچێته سه‌ره‌وه. په‌سه‌ندكردنى قانوونى ئازادى له‌باربردنى مناڵ هه‌نگاوێكى فه‌ورى‌يه‌و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركيتى جێبه‌جێی بكات‌و له‌به‌رچاوى بگرێت، له‌حاڵێكدا كه ئاموزشى به‌رفراوانى ڕيگاكانى (من‌ع)، ئاموزشى جنسى و ڕه‌خساندنى ئيمكاناتى په‌يوه‌ندى جنسى‌ى سالم‌و پارێزراو پروسه‌يه‌كى دوور‌و دريژتره‌و پێويستى به‌كات ده‌بێ، ئايا ئه‌م زيادبوونه فه‌وريه‌ى ئامارى له باربر‌دنى مناڵ ناكوك نیيه له‌گه‌ڵ ئامانجى به‌رنامه‌دا كه كه‌مكرنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى له باربر‌دنى مناڵه، وه ئايا له‌به‌رامبه نه‌يارانى له باربر‌دنى مناڵ له‌سه‌ر حه‌ق نين كه ڕه‌خنه له جێبەجێکردنی فه‌ورى ئه‌م به‌نده‌ى به‌رنامه بگرن؟
منصور حكمەت: يه‌كه‌م، ئه‌مه‌ى كه ئامارى مناڵانى له باربراو ته‌نانه‌ت له كورت ماوه‌شدا ئه‌چێته سه‌ره‌وه، حه‌تمى نى‌يه. به بڕواى من ناچێته سه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و مه‌قاييسانه‌ى كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ يه‌كتر به‌راورد بكرێن ئامارى كردارى له باربر‌دنى مناڵ نى‌يه له‌ماوه‌ى پێش قانوونى بوونه‌وه‌و پاش قانوونى بوونه‌وه‌دا، به‌ڵكو ده‌بێ كۆى مناڵ له باربردنه‌كان (به ره‌سمى و نهينى‌يه‌وه) و “مناڵ فڕێدانه‌كان” له لايه‌ن خودى دايكه‌وه، له‌و دوو ده‌وره‌يه‌دا له‌گه‌ڵ يه‌كتر به‌راورد بكرين. له ئێران‌دا حاڵه‌ته‌كانى مناڵ فڕيدان له لايه‌ن خودى دايكه‌وه، له ڕێگه‌ى هه‌ڵگرتنى شتى قورس و خوبه‌ردانه‌وه وشتى تره‌وه، زۆر زۆره تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى كه ئه‌م كرداره بۆته به‌شێك له فولكلورى ئه‌م وڵاته. ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى “له باربر‌دنى مناڵ” له هيچ جێگايه‌ك تومار ناكرێن. قانوونیكردنى له باربر‌دنى مناڵ ئامارى چوونه لاى پزيشك بۆ له باربر‌دنى مناڵ به‌ره‌و سه‌ر ده‌بات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئامارى ئه‌م جوره منداڵ فڕێدانانه كه‌متر ده‌كاته‌وه. له لايه‌كى تريشه‌وه كه‌م بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى مناڵ فرێدان يان له باربردنه نهينیيه‌كانى مناڵ به قازانجى له باربر‌دنى ياسايى مناڵ، كومه‌ك به‌وه ده‌كات كه ئه‌م ژنانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌زگاو ئۆرگاندا بكه‌ن، كه به گوێره‌ى به‌رنامه‌ى ئێمه كاريان كومه‌ككردن و حمايه‌ى ماددى و مه‌عنه‌ویيه له‌وان، وه يه‌كێك له كاره‌كانى ئه‌م ئۆرگانانه هه‌وڵدانه بۆ هاندانى دايكان تا مناڵه‌كانيان له‌بار نه‌به‌ن و مافه‌كانى دايك و مناڵ و ئه‌ركه‌كانى ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگەيان بۆ ڕۆشن بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به‌وان. ئه‌وه شتێكى چاوه‌روانكراوه كه ڕێژه‌يه‌ك له‌و ژنانه‌ى كه ده‌چن بۆلايان ئاماده‌بن واز له مناڵ له‌باربردنه‌كه‌يان بهێنن. من ئه‌و تخمينه ئاماریيه‌ى تۆ له ئاكامه‌كانى ياسايبوونه‌وه‌ى مناڵ له‌باربردن به موحته‌مه‌ل نازانم.
دووه‌م: هه‌روه‌كو وتت به‌رنامه‌ى ئێمه به ته‌نها باس له قانوونى بوونه‌وه‌ى له باربر‌دنى مناڵ ناكات، به‌ڵكو كومه‌ڵێك هه‌نگاوى دهمودهستوحهياتى تێدايه بۆ سالم‌و پارێزراوكردنى په‌يوه‌ندى جنسىو به‌رينكردنه‌وه‌ى به كاربردنى پێداويستى‌یه‌كانى (من‌ع). ئه‌وه‌م قبوڵه كه گوڕينى په‌يوه‌ندى جنسى ئازاد‌و سالم‌و پاريزراو به به‌شێكى جێگيرو سه‌لمێنراوى فه‌رهه‌نگى كومه‌ڵگە حه‌تمه‌ن كاتى ده‌وێ. به‌ڵام چه‌ند به‌رابه‌ركردنى به‌كارهينانى وه‌سائيلى (من‌ع)و كه‌ڵك وه‌رگرتنى زياتر له كاندۆم و ئاى.يو.دىI.U.D ) )، كاتێك كه دابينكردنى خوڕايى ئه‌مانه ببێته سياسه‌تى ده‌وڵه‌ت، كاتێكى زۆرى ناوێ. ئه‌كرێ ئامارى حامله‌بوونى نه‌خوازراو به‌خێرايى بهێنرێته خواره‌وه. كاتێك قسه دێته سه‌ر به‌رقه‌راركردنى شێواز و معيارو نه‌ريته مودێرنه‌كان له ئێران‌دا، زور كه‌س ده‌ستبه‌جى تەصويرى گوندنشينه دووره‌كان له خه‌ڵكى ئێران به‌ده‌سته‌وه دهدهنو ناڵه‌يان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه كه خه‌لكى “فه‌رهه‌نگى ئه‌مه‌يان نیيه”. به‌ڵام ئێران به‌گشتى كومه‌ڵگەيه‌كى شارى‌يه، زوربه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه لاوانێكن كه ده‌چنه قوتابخانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانيشتوانى دێهاته دووره‌كانيش بن، بيرو هۆشيان به‌لاى شار‌و ئه‌لگۆ هاوچه‌رخه‌كانى ژيانه‌وه‌يه. خه‌ڵكى ئێران “ميلله‌تى” ڕوژنامه‌ى “توفيق” و “ئوممه‌تى” جه‌ماعه‌تى خومه‌ينى نين. ئه‌ندامى كومه‌ڵگەيه‌كى سه‌رمايه‌دارين له دوا دوايى سه‌ده‌ى بيسته‌مداو له كوره‌ى گوڕانگاریيه فه‌نى و اتصالاتيه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دان. كه‌مپينى ئاموزشى جنسى و په‌ره‌پێدانى وه‌سائيلى من‌ع له‌ئێراندا، به‌ڕاى من له ئاستێكى زور باڵادا ده‌چێته پێشه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت واقعيه‌تێك له‌به‌رچاو بگيرێت. ئه‌م كاره به‌بێ خه‌باتێكى لێبراوانه له دژى ئيسلاميه‌كان و كونه‌په‌رستان عه‌مه‌لى نى‌يه. ڕه‌وتێك ده‌توانێ ئه‌م به‌رنامه‌يه به‌ده‌سته‌وه بگرێت كه له رووى سياسيه‌وه پابه‌ندى خه‌باتيكى لێبڕاوانه بێت له دژى ده‌مارگيرى دينى و كۆنه‌په‌رستان. وه ئه‌مه به‌رله هه‌ر كه‌سێك كارى چينى كرێكار‌و كۆمونيسته‌كانه.
به‌هه‌رحاڵ كه‌مكرنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى له باربر‌دنى مناڵ له گره‌وى دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كيدايه. يه‌كه‌م، په‌ره‌گرتنى په‌يوه‌ندى جنسى سالم‌و پارێزراو و ده‌ست ڕاگه‌يشتنى هه‌مووان به ئيمكاناتى خوڕايى و مناسبى منعو، دووه‌م، خه‌بات له دژى پياو سالارى و دژه‌ژنى نه‌ك ته‌نها له ئه‌فكاردا، به‌ڵكو له علاقات و په‌يوه‌ندى‌يه ئابوورى و كومه‌ڵايه‌تيه‌كاندا، به جورێك كه حامله‌بوون و مناڵ بوون و دايكايه‌تى بچووكترين كاريگه‌رى خراپ له‌سه‌ر مه‌وقعيه‌تى ئابوورى و كومه‌ڵايه‌تى و پيشه‌يى‌و مه‌عنه‌وى ژنان له كومه‌ڵگەو له‌خێزاندا دانهنێتو منداڵدارى ببێته هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد‌و به‌رنامه‌رێژ‌كراوى خه‌ڵك و ڕووداوێكى دڵخوشكه‌ر له ژيانى ئه‌واندا. قانوونى بوونه‌وه‌ى له باربر‌دنى مناڵ كوڵه‌كه‌ی سياسه‌تێكى هه‌مه‌لايه‌نه‌يه بۆ وه‌ديهينانى ئه‌م ئامانجه و پێويسته وه‌كو به‌شێك له‌ناو ئه‌م كوليه‌ته‌دا سه‌ير بكرێ، نه‌ك وه‌كو هه‌نگاوێكى تاقانه‌و سه‌ربه‌خۆ.
وەرگێرانی بۆ کوردی: حەمە غەفور
پیاچوونەوەی: سەعید ئەحمەد
هەڵەبڕی و نووسینەوەی: بۆپێشەوە
ماویەتی…