دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ بەشی دووەم
دیمانە هاوپشتی” همبستگی” لەگەڵ مەنسور حیکمەت ده‌رباره‌ى له باربردنى مناڵ
بەشی دووەم
سوره‌يا شه‌هابى: به‌رنامه‌ى حيزب له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نیوان دوو قوتبى “پروچويس” و “پرولايف” دا له كام لا قه‌رار ئه‌گرى، وه به‌گشتى ئه‌م قوتب به‌نديه چون هه‌ڵدە‌سه‌نگينى؟
منصور حیكمەت: بۆچوونێكى تا ڕاده‌يه‌ك باو كه به‌تايبه‌ت له‌ناو كۆڕ‌و كومه‌ڵه تازه فيمينيسته ئيرانيه‌كاندا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌يه، ئه‌مه‌يه كه گوايه پروچويسه‌كان لايه‌نگرى له باربردنى مناڵن و پرولايفه‌كان مخالفى ئه‌مه‌ن. مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌يه نیيه. باسه‌كه له‌سه‌ر قانوونى بوون يا نه‌بوونى له باربردنى مناڵه، نه‌ك له‌سه‌ر باش بوون و خراپ بوونى ئه‌م كاره. پروچويسه‌كان له هه‌مان كاتدا كه زورێك له‌وان مخالفى كردارى له باربردنى مناڵن، ديفاع له قانوونى بوونى له باربردنى مناڵ ئه‌كه‌ن. هه‌ڵويستى حيزبى كومونيستى كرێكاريش بەرگریکردنە له قانوونى بوونى له باربردنى مناڵ. له‌رووى حقوقى‌يه‌وه ئه‌وه‌ى كه له به‌رنامه‌ى حيزب‌دا هاتووه، ئاوات و ئامانجى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى پروچويسه له وڵاتێكى وه‌كو ئه‌مريكادا كه تا بيست ساڵى تريش شانسى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م خواستانه‌يان نیيه‌و له زۆرێك له وڵاته ئه‌وروپاييه‌كانيشدا هێشتا فەراهەم نه‌بووه. له به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا له باربردنى مناڵ تا ١٢ هه‌فته‌يى ئازاد‌و قانوونییه. بڕیاردان به‌ته‌واوى له ده‌ستى ژن خويدايه، نه‌ك هيچ كه‌سێكى تر، ژن پێويستى به پاساو و به‌ڵگه هێنانه‌وه بۆ هيچ ناوه‌ندێكى پزيشكى و ئيدارى نیيه. له باربردنى مناڵ به خورايى‌يه‌و پێويسته له كلينيكى مجهزدا ئه‌نجام بدريت. وه‌ديهاتنى خواستێكى له‌م چه‌شنه ته‌نانه‌ت له خه‌ياڵى بزووتنه‌وه‌ى فيمينيستى ئه‌مريكاشدا جێگاى نابێته‌وه. له ڕووى حقوقيه‌وه چاودێرى خارجى له ئه‌وروپا و ئه‌مريكادا به‌رنامه‌ى حيزبى كومونيستى كرێكاریى وه‌كو ده‌قێكى پروچويس ده‌سته‌به‌ندى ده‌كات، چونكه خوازيارى ئازادى له باربردنى مناڵه، به‌ڵام خودى ئه‌م ناو لێنانه پروچويس (لايه‌نگرى هه‌ڵبژاردن) و پرولايف (لايه‌نگرى ژيان) ڕێ لێ وونکەر و پڕوپاگەندەیە. له ئه‌مريكا كه لانكى سه‌ره‌كى ئه‌م قوتببهنديهيه به‌شى پڕ هات و هاوار و ميليتانتى بزووتنه‌وه‌ى پرولايف له گروپه ڕاست‌و محافه‌زه‌كارو مه‌زهه‌بيه‌كان پێكهاتووه كه له واقعدا بچوكترين رێز‌و احترام بو ژيان دانانين. ئه‌مانه لايه‌نگرانى سزاى ئيعدامو به‌رينكردنه‌وه‌ى مه‌وداى ئه‌م سزايه‌ن بۆ تازه لاوان. لايه‌نگرانى هه‌ميشه‌يى سياسه‌ته ميليتاريستییە‌كانى ئه‌مريكان. له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆنه‌په‌رست، نهژادپهرستو دژى خارجىو دوژمنى هه‌ژارانن. خه‌ڵكى ئه‌مريكا له ژێر ده‌ستى ئه‌مانه‌دا به‌به‌رده‌وامى له‌ژێر بارى ههژارىو نهخوشىدا تواونه‌ته‌وه‌و ده‌توێنه‌وه. له‌و لاشه‌وه ڕه‌مزو لانكى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى پروچويس، لايه‌نگرى هه‌ڵبژاردن، حيزبى ديموكراتى ئه‌مريكا و نموونەی وه‌ك كلنتۆنه كه هه‌ر ماوه‌يه‌ك به‌ر له ئێستا هێرشێكى بێشه‌رمانه‌ى فراوانيان له دژى دايكانى بێ مێرد وهڕێخستو چوار مليون مناڵى ئه‌مريكاييان مه‌حكوم به ماڵ بهكۆڵیو بهدخوراكىو ژيانى ژێر خه‌تى هه‌ژارى كرد. گاڵتەجاريه كه ئيجازه‌ى له باربردنى منال به مافى هه‌ڵبژاردن ناو لێ ده‌به‌ن. ئه‌مه دوايين هه‌ڵبژاردنى هه‌ر ئينسانيكه. ئه‌مانه پێشتر هه‌ڵبژاردنى خوشگوزه‌رانى، هه‌ڵبژاردنى يه‌كسانى كومه‌ڵايه‌تى و پيشه‌يى ژنان، هه‌ڵبژاردنى كاركردن و به‌رده‌وام بوون له خويندن، هه‌ڵبژاردنى ئاسايشى ئابوورى‌و حورمه‌تى كومه‌ڵايه‌تى، وه ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنى په‌يوه‌ندى جنسى سالم‌و پارێزراويان له ژنان زه‌وت كردووه، دواتر له‌سه‌ر لێوارى كه‌وتنه خواره‌وه‌دا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ده‌ن به‌و كه له نێوان فڕێدانو خۆفڕێدانه خواره‌وه‌دا سه‌رپشكى ده‌كه‌ن. به‌ڕاستى ژنێك كه له باربردنى مناڵه‌كه‌ى “هه‌ڵئه‌بژێرى” ده‌بێ چه‌نده له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌دا كه كومه‌ڵگە خستويه‌تيه به‌رده‌مى دڵخۆش و سوپاس گوزار بێت! له‌به‌رئه‌مه ئه‌گه‌ر له من بپرسن خۆم به پروچويس پێناسه ناكه‌م. ئه‌مه ناو لێنانێكى ڕياكارانه‌و فريوده‌رانه‌يه. من خوم وه‌كو لايه‌نگرى قانوونى بوونى له باربردنى مناڵ تا دوازده هه‌فته‌يى و مخالفى كردارى له باربردن ده‌ناسينم.
سوره‌يا شه‌هابى: به‌رنامه داواكارى قانوونیكردنى له باربردنى مناڵه هه‌تا ١٢ هه‌فته‌يى. ئه‌م سنوورى ١٢ هه‌فته‌يى‌يه و چونێتى دياريكردنى‌و فاكته‌ره‌كانى دياريكردنى باسێكى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه. هه‌ندێ كه‌س وا لێکی دەدەنەوە كه ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ى به‌رنامه‌وه ته‌نها له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌توانرى كورپه‌ڵه به ئينسان دابنريت، وه له‌به‌ر ئه‌مه‌يه كه له باربردنى كورپه‌ڵه له‌م ته‌مه‌نه به دواوه – جگه له هه‌ندى حاڵه‌تى استسنائى كه به‌رنامه ده‌ستنيشانى كردوون – به غه‌يره قانوونى داده‌نێت. ئه‌مه‌وێ بڵێم كه سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نى كورپه‌ڵە‌يه‌ك كه ئه‌توانرێ له‌بارببرێ تێگه‌يشتنى جۆراوجۆر هه‌يه. هه‌ندێك وا تێده‌گه‌ن كه له‌به‌رئه‌وه‌ى پێش ئه‌م ته‌مه‌نه كورپه‌ڵه به ئه‌ندازه‌ى پێويست كامل نه‌بووه‌و ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ له له‌شى دايك بژى، به ئينسان ناژمێردرێت.
منصور حكمت : باسى دوازده هه‌فته‌يى له به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا هيچ په‌يوه‌نديه‌كى به‌ساتى ده‌ستپێكردنى ژيان، ياخود تواناى درێژه‌دان به‌ژيانى كورپه‌له‌وه نیيه له ده‌ره‌وه‌ى ڕه‌حمدا (كه بۆ بڕێك كه‌س به‌ساتى سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌ويه‌ى كورپه‌ڵه له دايك دائه‌نرێ). دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م خاڵانه. ئاشكرايه كه‌سێك كه وه‌كو ئێمه كردارى له باربردنى مناڵ خوى له خوێدا به غه‌يره ئينسانى ده‌زانى‌و وه‌كو ناچاریيه‌كى كومه‌ڵايه‌تى و شه‌ريكى ئه‌هوه‌نتر ديفاع له قانوونى بوونى ده‌كات، مه‌يلى به‌لاى ئه‌وه‌دايه كه ماوه‌ى له باربردنى مناڵ هه‌رچى كه‌متر بكريته‌وه. له لايه‌كى تريشه‌وه پێويسته قانوون به عه‌مه‌لى بۆ ژنان ڕێ نیشاندەر بێت و شتێكى فورمالى نه‌بێت. له ڕوانگه‌ى پزيشكى و جسمى‌يه‌وه پێويسته فرسه‌تى ده‌ستنيشانكردنى حامله‌بوون و برياردان و به‌رنامه دانان بۆ ئه‌م كاره هه‌بێت. واقعيه‌ت ئه‌مه‌يه كه له ڕوانگه‌ى پزيشكى‌يه‌وه له‌باربردنى مناڵ به‌ر له كاتێكى دياريكراو ناعه‌مه‌لى و ته‌نانه‌ت خه‌ته‌ريشه. به‌م جۆره ده‌بێ مۆڵه‌ته‌كه هه‌م به ئه‌ندازه‌ى پێويست كافى بێت وه له هه‌مان كاتيشدا به گوێره‌ى ئيمكان محدود بيت. رووى مه‌سه‌له‌كه بۆ ئێمه، كه‌مكردنه‌وه‌ى موڵه‌تى له باربردنه‌كه‌يه تا ئه‌وپه‌رى، به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌لومه‌رج و تواناییە پزيشكى و كومه‌ڵايه‌تيه‌كان. ئێمه له‌دياريكردنى ماوەی ڕێگه پێد‌راو بۆ له‌باربردنى مناڵ ته‌شخيصى خۆمان نه‌كردووه‌ته پێوانە، به‌ڵكو هه‌ر له‌م دنيا بۆرژواييه‌دا ته‌ماشاى نموونه ئينسانى تر‌و دڵسوزتره‌كانمان كردووه و ئه‌م ژماره‌يه‌ى خۆمان له‌وێوه هێناوه. له ئه‌سكه‌ندنافيا موڵه‌ت ١٢ هه‌فته‌يه (له هه‌ندى به‌شى بلۆكى ڕۆژهه‌ڵاتى پێشووشدا مۆڵه‌ت هه‌ر تا دوازده هه‌فته‌يى بوو. له ئه‌ڵمانيا، نه‌مسا، به‌لجيك و يۆنان، ئيسله‌نده و بريك وڵاتى تريش هه‌ر وايه). ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌مان به معيار وه‌رگرتووه. وا ده‌رئه‌كه‌وى كه له وڵاتانى ئه‌وروپاى باكووردا ناڕه‌زايه‌تيه‌كى به‌رچاو له دژى ئه‌م موهله‌يه‌و به قازانجى زيادكردنى له‌ئارادا نییە. وادياره ده‌شێ ئه‌م موڵه‌ته ١٢ هه‌فته بێت‌و ئيتر هه‌ڵگرتنى قورسايى‌و له باربردنى نهێنى له ئارادا نه‌مێنى‌و بگه‌ين به هاوسهنگىيهكى سياسى له نێوان خواستى ئازادى له باربردنى مناڵ و پارێزگاری هه‌رچى زياتر له كورپه‌له. بۆچى كه‌متر نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه هيچ لێكولينه‌وه‌يه‌كى ئامارى و ته‌حليليمان نیيه له‌سه‌ر ئاكامه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى موهله له ١٢ هه‌فته‌وه بۆ ١١ هه‌فته، وه له‌هيچ قسه‌و باس و ديالۆگێكى كومه‌ڵايه‌تيدا عەمەلى بوون و كارسازبوونى ژماره‌يه‌كى كه‌مترمان نه‌سه‌لماندووه. له‌ئێستادا وه‌سائلى ئه‌م كاره‌مان له‌به‌رده‌ستدا نيیه. به‌م پێ يه په‌ناده‌به‌ين بو بچووكترين ژماره‌يه‌ك كه وڵاتێكى سه‌رمايه‌دارى كه به‌واقعى وجودى هه‌يه به ده‌ستيه‌وه دابێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت بۆچى ١٣ هه‌فته وه يان زياتر نه‌بێت، ئه‌و كاته وه‌ڵامى من ئاوا ده‌بيت: ئه‌گه‌ر دوازده هه‌فته بو كومه‌ڵگەى سويد باش و عه‌مه‌ليه ئه‌وا بۆ به‌رنامه‌ى ئێمه‌ش باشه. ڕێگا بده‌ن ئه‌وانه‌ى كه ئه‌يانه‌وێ موهله‌كه زياد بكه‌ن به‌ڵگه و ڕه‌خنه‌كانى خۆيان نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ى ئێمه‌دا، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر سيستمى باو له ئه‌سكه‌ندەنافيادا به‌يان بكه‌ن، ئێمه‌ش گوێ ده‌گرين و ئه‌گه‌ر حه‌قانيه‌تێك له‌م خواسته‌دا هه‌بێت حه‌تمه‌ن دركى ئه‌كه‌ين.
ده‌رباره‌ى ساتى ده‌ستپێكردنى ژيان و ساتى سه‌ربه‌خويى ناسنامه‌ى كورپه‌له له دايك، بێگومان من ته‌نها ده‌توانم ڕاى شه‌خسيى خۆم بڵێم. ئاشكرايه كه به‌رنامه‌ى حزبێك شوێنى ئه‌م ڕاده‌ربرينانه نيیه. له ڕوانگه‌ى بيولوژيكه‌وه ساتى ده‌ست پێكردنى ژيانى ئينسانيكى تازه به‌بڕواى من له‌حزه‌ى ده‌ستپێكردنى حامله بوونه. واته كاتێك كه كليلى ڕه‌وتێكى تازه‌ى بيولوژيكى باده‌درێت و دابه‌شبوونى خانه‌يى ده‌ست پێده‌كات. ئه‌مه خاڵى سه‌ره‌تاى په‌يدابوونى ئينسانێكى تازه‌و دياريكراوه. خوێندنى باڵا‌و دكتوراى بيۆلوژى ناوى بۆئه‌وه‌ى كه‌سێك له‌وه تێ‌بگات كه دواى حامله‌بوون ئه‌گه‌ر گيروگرفتێك ڕوونه‌دات ئه‌م ره‌وته به ئينسانێكى دياريكراو له ده‌ره‌وه‌ى ره‌حمدا كوتايى پێدێت. ئه‌مه‌ى كه چه‌ند ڕۆژێك له ته‌مه‌نى ئه‌م ئينسانه له ناوله‌شى دايكى گوزه‌راوه كه قه‌ومه‌كان ته‌نها به‌چاو (عين المجرد) ناuتوانن بيبينن شتێك له په‌يوه‌ند به خاڵى ده‌ستپيكردنى ئه‌م ژيانه‌وه ناگوڕێت. ئەم تەسویرەی لە ساتەوەختێک لە قوناغيكى تايبهتىدا ڕوحى ئينسانى له‌ناو وجودى ئه‌م كومه‌ڵه خانه‌يه‌دا چێنراوه، له‌وه دڵخوازانه‌ترو مه‌زهه‌بى تره كه بكرێ قبوڵ بكرێت. به‌ڵام هه‌روه‌كو وتم به‌ڕاى من باسى دوازده هه‌فته‌يى په‌يوه‌ندییە‌كى به‌م پرسياره‌وه نیيه. له هه‌ر شوێنێكدا ئه‌م ره‌وته بپچرێت، ره‌وتى گه‌شه‌ى ئینسانێكى تازه پچڕاوه. ڕاسته، ئه‌وه‌ى كه ئه‌م كورپه‌له‌يه له چ قوناغيكدا ده‌ست و قاچ و سه‌رو دڵى بۆ په‌يدا ده‌بيت (كه زۆر به‌ر له ١٢ هه‌فته‌يى‌يه) به شێوه‌يه‌كى ته‌بيعى قورسايى ئه‌خاته سه‌ر زه‌ينى هه‌ر ئينسانێك. به بڕواى من هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنى شێوازه‌كانى وێنه‌گرتن كومه‌ك به خه‌ڵك ده‌كات كه لێك دانه‌بڕاوى قوناغه سه‌ره‌تاييه‌كانى ته‌مه‌نى ئينسان ببيننو زياتر هه‌ستى پێ بكهنو ڕۆژ به ڕۆژ له باربردنى مناڵ له‌لايان ببێته كردارێكى تاڵترو ناخوشتر، به‌ڵام له باسه‌كه‌ى ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به موهله‌ى ١٢ هه‌فته‌يى ئه‌م فاكتۆرانه ده‌وريان نيیه. له باربردنى مناڵ له ٦ هه‌فته‌يى و ٩ هه‌فته‌ييشدا له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ر هه‌مان واقعيه‌ته. پچڕاندنی ڕه‌وتى گه‌شه‌ى ئينسانێكه كه عومرى خۆى ده‌ست پێكردووه.
مه‌وزوعه‌كه‌ى تر، واته باسى سه‌ربه‌خويى كورپه‌له له دايك، باسێكى به‌ته‌واوى حقوقیيه كه مۆرى سيستمى حقوقى سه‌رده‌مى مالكيه‌ت و ميحوه‌ربوونى فه‌ردى پێوه دياره. له ڕوانگه‌ى مادديه‌وه، له‌ڕوانگه‌ى تواناى مانه‌وه‌وه، ئێمه ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى ره‌حميشدا له يه‌كترى سه‌ربه‌خو نين. كاتێك كه‌سێك به ته‌نهايى ده‌كه‌وێته كێ‌و و بيابان يان جزيره‌يه‌ك، ده‌چن به هانايه‌وه‌و “ڕزگارى” دهكهنو ئه‌يگێڕنه‌وه بو ناو كومه‌ڵگەى ئينسانى. باسى سه‌ربه‌خۆيى له دايك، له واقعدا باسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ويه‌ى حقوقى كورپه‌له‌يه له دايك نه‌ك تواناى مانه‌وه‌ى به‌بێ دايك، كه ئه‌توانێت به‌پێ‌ى ته‌كنه‌لوژيايه‌ك كه‌هه‌يه گۆڕ‌انى… به‌سه‌ردا بێت. كومه‌ڵگەى سه‌رمايه‌دارى تاكه كه‌سى به يه‌كه‌ى پايه‌يى بۆ پێناسه‌كردنى ماف ديارى‌كردووه. فه‌رز ئه‌مه‌يه كه له‌و ساته‌وه‌ى كه كۆرپه‌له سه‌ربه‌خو له‌دايك ته‌عريف بكرێت، ئيتر وه‌كو ئينسانێك ده‌بێته خاوه‌نى مافه فه‌رد‌ییه‌كانى خۆى. ئه‌و كاته له‌م سيستمه حقوقى‌يه‌دا، مافه‌كانى دايك و كورپه‌له وه‌كو دوو فه‌ردى جيا له‌يه‌ك له‌نێو يه‌ك قه‌ڵه‌مره‌وى مەكانى‌و جسمى‌ى هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ يه‌كتر ناكۆكى په‌يدا ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورپه‌له ئينسانێكى تر بێت ئه‌وكاته له ناوبردنى له ديدگاى ياساى ئه‌و كومه‌ڵگەيه‌وه به قتل النفس ده‌ژمێردرێت. ئالێره دايه كه ئه‌م زهنيه‌ته ده‌بێ بگه‌ڕێ‌و له‌حزه‌ى سه‌ربه‌خۆيى بدوزێته‌وه. يه‌كێك كه خۆى به مودافعى مافه‌كانى ژنان ده‌زانيت ده‌بێ ڕێك وه‌كو محامى‌يه زۆرزانو فێڵبازه ئه‌مركاييه‌كان له ده‌عوا مالیيه‌كاندا، ساتى سه‌ربه‌خويى كورپه‌له دوابخاتو له‌ساتى له‌دايك بوونى نزيك بكاته‌وه: كورپه‌له “به‌شێكه له له‌شى دايك”، ژن ئازاده هه‌رچى‌يه‌ك له “له‌شى خوى” بكات. زه‌مانێك بوو كه كوشتنى مناڵ به‌رله ناوك بڕين به قه‌تل نه‌ئه‌ژميردرا، چونكه هێشتا كورپه‌له به بوونه‌وه‌رێكى “سه‌ربه‌خۆ” حساب نه‌ده‌كرا. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه فۆرمۆلبه‌ندى باڵێكه. باڵى به‌رامبه‌ر كه خوى به محامى كورپه‌ى له‌دايك نه‌بوو داده‌نێ به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه به ئه‌ركى خۆى ده‌زانێ كه ساتى سه‌ربه‌خوبوونى مناڵه‌كه بباته پێشتره‌وه و تواناى كۆرپه‌له بۆهاتنه ده‌ره‌وه له ره‌حم و راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆى بسه‌لمێنێ. به بڕواى من كولى چوارچێوه‌ى ئه‌م باسه نابێ قبووڵ بكرێت. بۆچى به‌شه‌ريه‌ت ناتوانێ ئه‌م پرۆسه شكۆدارو سه‌رسورهێنه‌ره و كوليه‌تى ئه‌م ديارده‌ى حاملهبوونو له دايك بوونه وه‌كو شكڵى كونكرێتى په‌يدابوونى ئينسانێكى تازه سه‌يربكات و سه‌رتاپاى واقعياتى ئه‌م پروسه‌يه به لێكهه‌ڵپێكراوى قبوڵ بكات. بۆچى ده‌بێ فورمولى ناكۆكى نێوان دايك و كورپه‌له، مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به سنووره‌كانى خاوه‌ندارێتى هه‌ردوولا به‌سه‌ر خانه‌كانى ره‌حم و كورپه‌له‌دا قبووڵ بكرێت؟ بۆچى ده‌بێ دركى ئينسان ده‌رباره‌ى ديارده‌يه‌كى ئاوا بنه‌ره‌تى‌و ئه‌به‌دى و ئه‌زه‌لى له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌قولاتێكى ئاوا ده‌وره‌يى و گوزه‌را (عابر)، له چه‌شنى خاوه‌ندارێتى و تيورى ليبرالى فه‌رديه‌ت دابمه‌زرێت؟
وەرگێرانی بۆ کوردی: حەمە غەفور
پیاچوونەوەی: سەعید ئەحمەد
هەڵەبڕی و نووسینەوەی: بۆپێشەوە
ماویەتی…